فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

باوکی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە لایەن کەسانێکی نەناسراو لە پارێزگای سلێمانی سەر به کوردستانی عێراق تێرور کرا.

تەرمی بێ گیانی "ئیقباڵ مورادی"، باوکی زانیار مورادی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، لە نزیک ڕووباری "ئاڵیاوێ"ـی شاری پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.

بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان، شوێنی چەند گووللەیەک بە جەستەی ئیقباڵ مورادیەوە دیار بووە.

هەواڵدەریی "فرات" نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: "ئیقباڵ مورادی باوکی زانیار مورادی زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە شاری پێنجوێن ڕفێندراوە و پاش کاتژمێرێک تەرمی بێ‌گیانی ناوبراو لە نزیک ڕووباری ئاڵیاوێی ئەو شارە دۆزراوەتەوە".

ئەو هەواڵدەرییه لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیوویەتی: "ئیقباڵ مورادی پێش لە ساڵی ٨٧ هەتاوی لە نزیک پێنجوێن کرایە ئامانجی هێرشی تێرۆریستی و پاش برینداربوونی، گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە و لە مردن ڕزگاری بوو، بەڵگەکان و شێوازی تێرۆری ئیقباڵ مورادی نیشان دەدات کە ناوبراو لە لایەن دەستوپەیوەندییەدانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کراوە.

گەڵاڵەی تێرۆری ناوبراو لە ساڵی ٨٧ی هەتاویش هەر لە لایەن دەستوپەیوەندییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هەبووە و دواتریش جێبەجێ کراوە".

زانیار و لوقمان مورادی رێكەوتی ١٠ی گەلاوێژ و ٥ی رەزبەری ساڵی ١٣٨٨دوو لاوی كورد بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران و لە لایەن دادوەر سەڵواتی لە لقی ١٥ی دادگایی ئینقلابی شاری تاران بە تۆمەتی "محاربە لەگەڵ خوا" بە ئێعدام مەحکووم کرا.

19/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان