فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو پێشمەرگەی "حدکا" لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی خاکی هەرێـمی کوردستانی عێراق لە لایەن سپای پاسدارانەوە گیانیان لە دەست دا.

فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە "حدکا" لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو حیزبە گیان لە دەستدانی دوو پێشـەرگەی کوردستانی بە ناوەکانی "ڕەحیم ڕۆستەم داستان" خەڵکی شاری مەهاباد و "ئیدریس دەرویشی" خەڵکی شاری پیرانشار لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە پشتڕاست کردەوە.

فەرماندیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ڕاگەیەندراوەدا دەڵێت: "به هۆی چڕی تۆپبارانەکه زەرەر و زیانی مادیی زۆر لە خەلکی ناوچەکە کەوتووە".

کاتژمێر ٢ دوانیوەڕی ئەمڕۆ ٢٦ی پووشپەڕ، تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچەی "گوندە ژوور"ی سەر بە شاری چۆمان و ناوچەی "بەربەزین" لە سیدەکانیان تۆپباران کرد.

19/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان