فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


لە دوو ناوچەی سنوریی پارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان، شەڕ لە نێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دروستبووە و ھەردوو لا ئاماژە بە قوربانییەکانی یەکتر دەکەن.

فەرماندەیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان-حدکا لە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: ھێزێکی سوپای پاسداران لە ناوچەی بناری شاھۆی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان بڵاوەیان پێکرا، ھێزێکی چەکداریی سەر بە حدکا ھێرشی کردۆتە سەر ئەو ھێزەی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا ٢ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون، یەکێک لە کوژراوەکانیش ناوی دارا وەیسییە، کە خەڵکی ئەو ناوچەیە و ئەندامی کوردی سوپای پاسداران بووە، دوای شەڕەکەش سوپای پاسداران ناوچەکەی تۆپباران کردووە.
ھاوکات سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێت: ژمارەیەک چەکداری گروپێکی (دژە شۆرشی ئیسلامی) دزەیان کردۆتە نێو سنوری ئێران، دواتر لە لایەن ھێزێکی سەر بە قەرارگەی ڕەمەزانی سوپای پاسداران لە نزیک ناوچەی نۆدشە ڕێگایان لێگیراوە و شەڕ دروستبووە، لە ئەنجامدا ٣ چەکدار و ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراون.

16/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان