فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


دەیان کەس لە باشوری عێراق بریندارن بەهۆی تەقەکردنی پۆلیسەوە، هەرچەندە هێزەکانی پۆلیس دەڵێن بە مەبەستی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیان بە ئاسماندا کردووە.

خۆپیشاندەران ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان و دوو هەفتەیە ئەم خۆپیشاندانانە بەردەوامن.

ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندەران لە شاری بەسڕە هەوڵیان دا پەلاماری بارەگا سەرەکییەکانی پارێزگاری شارەکە بدەن بەڵام هێزە ئاسایشیەکان ڕێگەیان لێگرتن و بڵاوەیان پێکردن.

48 کەس لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەو شارەدا بریندارن بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسەوە وەک لە هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزدا ئاماژەی پێکراوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوەی بە هێزی ئاسایشی کردووە و هەروەها تۆڕەکانی ئینتەرنێتیشی بڕیون هاوکاتی خۆپیشاندانەکان کە بەهۆی فەرمانڕەوایەتی خراپ و گەندەڵی و بێکارییەوە دەستیانپێکرد و دواتر پەرەی سەند بۆ ژمارەیەک شاری تری عێراق.

16/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان