فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڕا‌نسەیی له‌باره‌ی‌ گەمارۆكانی‌ سه‌ر تاران ڕایگه‌یاند، ، واشنگتۆن هه‌موو داواكارییه‌كانی‌ بۆ لێخۆشبوون له‌ شیرکەتە فه‌ڕانسەیی و ئا‌ڵمانی‌ و بریتانییه‌كان، كه‌ له‌ ئێران چالاکییان هەیە، ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌.
ئاژانسی‌ هه‌واڵدەریی فه‌ڕ‌انسە، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڕانسەیی، ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ وه‌ڵامی‌ نامه‌یه‌كی پاریس و برلین و له‌نده‌ن، كه‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ڕابردوو بۆ دەوڵەتی ئه‌مریكا نێردرابوو، واشنگتۆن داواكارییەکانی له‌باره‌ی‌ لێخۆشبوونی‌ له‌ شیرکەتەكانی‌ ئه‌و ٣ وڵاته‌ له‌ ئێران ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌.
بە پێی هەمان سه‌رچاوه‌ “ستیڤان مینۆچن، وه‌زیری خه‌زێنەداری‌ و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، به‌ شێوەیەکی یەرێنی و‌ڵامی نامه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌، كه‌ داواكرابوو، شیرکەتە فه‌ڕا‌نسە و ئا‌ڵمانی‌ و به‌ریتانییه‌كان، له‌ گەمارۆكانی‌ سه‌ر ئێران به‌ده‌ر بكرێن”.
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ڕێکكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند و گەمارۆكانی‌ سه‌ر تارانی‌، وەگەڕ خستووەتەوە‌. دوای‌ ئه‌و بڕیاره‌، ئێران تووشی‌ قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابووری‌ هاتووه‌ و نرخی دراوی‌ ئەو وڵاتە، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه‌.

19/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان