فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان سپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریواندا هاتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٢ی نیوەشەوی ٣٠ی پووشپەڕ، گرووپێکی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر پایگایەکی سپای پاسدران لە گوندی "دەرێـ"ـی شاری مەریوان و ئەو پایگایانە بەتەواوەتی تەفروتوونا کردووە.

بە وتەی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی "دەرێ"، لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، زیاتر لە ٢٥ پاسدار کوژراو و بریندار بوون و کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سپای پاسداران، بە چەکوچۆڵ و کەرەستەی شەڕ و هەروەها چەندین ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی شەڕەکە کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزەکانی سپای پاسداران هەنووکە دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی دانیشتووانی گوندی "دەرێ" و هەروەها هێلیکۆپتێرەکانی سپا بە سەر ئاسمانی شاخەکانی "قەلەبەرد" و ناوچەی "کۆماسی" دەسووڕێنەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا ئەوەش دەخاتە ڕوو: تەرمی کوژراوەکانی ئەو شەڕە بە پێنج ئامبۆڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلیی شاری مەریوان کراون.

لەو پەیوەندییەدا، فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە لە شاری مەریوان شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزێکی شۆڕشگیڕ و سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕووی داوە.

لە سەرەتای ئەمساڵدا هەتا ئیستا شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لەگەڵ قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران لە کوردستان هاتووەتە ئاراوە و سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەو ناوەندە نیزامییە، چالاکیی سیاسی و نیزامیی هێزی حیزبە کوردییەکان، لە قووڵاییی خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵات درێژەی هەیە.

21/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان