وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕ‌ژێمى ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه "هاوكارى تیرۆر و جه‌نگه‌كانى ده‌ره‌وه"ى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، گه‌لى خۆى به‌ده‌ست قه‌یرانى ئابوورییه‌وه، ده‌ناڵێنێت.
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسیدا، له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونییه‌وه، ڕای گه‌یاند: "ئێران زیاتر له 16 ملیار دۆلاری بۆ پشتیوانیكردنى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا و بریكاره‌كانى له عێراق و یه‌مه‌ن، خه‌رج كردووه، هاوكات ساڵانه 700 ملیۆن دۆلارى به حزبوڵڵاى لوبنانى، به‌خشیوه".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه به‌پێی زانیارییه‌كانیان، ئێران 4 ملیار دۆلارى به ڕ‌ژێمى سووریا، داوه. هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێران بۆ تێكدانى دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگیری وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له عێراق و سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن، پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش، سزاى پله دوو و پله سێ هه‌یه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ڕ‌ژێمى ئێران، له‌برى ئه‌وه‌ى گرنگى به ناوخۆى خۆى و خۆشگوزه‌رانى گه‌له‌كه‌ى بدات، هه‌موو داهاته‌كه‌ى له كاره ئایدۆلۆژییه‌كانى خه‌رج كردووه و، به‌وه‌ش قه‌یرانى ئابووریی دروست كردووه، كه ئێستا گه‌لى ئێران به‌هۆیه‌وه، خۆپیشاندان ده‌كات".
دووپاتیشی كرده‌وه، كه به‌باشى ده‌زانن، ئێران داهاته‌كه‌ى له تیرۆر و جه‌نگدا خه‌رج ده‌كات، گوتیشی: "هیچ وڵاتێكى دیكه له جیهان، هێنده‌ى ئێران هاوكارى تیرۆر ناكات، بۆیه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین فشارى ئابووریی دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى تاران له داهاتى دارایی كه بۆ په‌ره‌پێدانى تیرۆر به‌كارى ده‌هێنێت، بێ به‌ش بكه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه، واى ده‌بینێت، زۆرێك له‌و پارانه‌ى ئێران، كه بۆ تیرۆر و جه‌نگ خه‌رج ناكرێت، ده‌چێته گیرفانى به‌رپرسانه‌وه و سه‌روه‌ت و سامانى خۆیانى پێ زۆر ده‌كه‌ن.
21/7/2018