فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


بەرپرسی ئەنجومەنی خێرخوازی پشتیوانی لەنەخۆشە گورچیلەییەکان لە وتووێژێکدا،وتوویەتی :" لەڕەشەمەی ١٣٩٦ەوە، واتە لە مانگی مارسەوەو دوای چوونەسەرەوەی باسەکان دەربارەی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و زیندوو کردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، نرخی دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشیە دیالیزییەکان و پەیوەندی گورچیلە لە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ لەسەد زیادی کردوە. ئەو بۆ نموونە ئاماژەی بە دەرمانەکانی تایبەت بە پەیوەندی گورچیلە داوە کە لە ١٣٠ هەزارتمەنەوە بووە بە ٢٦٠ هەزارتمەن و دواتر ٣٢٠ هەزار تمەن چووە سەر.

داریووش ئارمان هەروەها وتوویەتی ئەو دەرمانانەی لەبیمە و تەئمین نایانگرێتەوە زۆر گران بوو. بە وتەی ئەو :" نەخۆشە دیالیزییەکان لەنەخۆشە تایبەتەکانن کە تەئمین دەیانگرێتەوە، بەڵام ژمارەیەک لەدەرمانەکانیان لەو لیستە دەرمانانەدا نییە کە تەئمین دەیگرێتەوە، کێشەی سەرەکیتر لەوەدایە کە ئەو نەخۆشانەی دەیانهەوێت پەیوەندی گورچیلە بکەن دەبێت بۆ زیندوو هێشتنەوەی ئەو ئەندامەی کە پەیوەند دراوە هەموو ڕۆژیک کۆمەڵێک دەرمانەی جیاواز بەکار بهێنن، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی پەیوەندی گورچیلەی ئەنجامدا، لەلیستی نەخۆشە تایبەتەکان دەچێتە دەرەوەو دەبێت خۆی تێچووی دەرمانەکانی بدات.

ئەمریكا بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە گەمارۆکان دەرمان و بەتایبەت دەرمانی نەخۆشە مەترسیدارەکان ناگرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی رژیم پێچەوانەی ئەم بابەتە باس دەکەن.

١٦/٧/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان