فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پاش ١٠ رۆژ لە بێ‌سەروشوێن بوونی خوێندکار و چالاکێکی مەدەنیی کورد، بەناوی “مریەم فەرەجی” تەرمی سووتاوی ئەو خوێندکارە بێ‌تاوانە دۆزرایەوە.

پێشتر محەممەد حسێن ئاغاسی پارێزەری ئەو کچە خوێندکارە هەواڵی ئەگەر کوژرانی مەریەم فەرەجی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوەو، رۆژی ٢٣ی پووشپەڕ هەواڵی کوژرانی چالاکی مەدەنیی کورد، مەریەم فەرەجی ٣٢ ساڵ و، خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاو پشتڕاست کرایەوە.

مریەم فەرەجی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی سەرپێل زەهاو بوو ، کە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ی هەتاوی بە بۆنەی بەشداری لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا دەسبەسەر کراو ، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراو، دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو خوێندکارە کوردە لە لایەن دادگای کەرەج بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ قەدەغەبوون لەوەی کە بچێتە دەرەوەی ئێران، سزا درا.
ئەو خوێندکارە کوردە دەرۆژ لەمەوپێش ڕفێندراوەو لە شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست‌دا نەبوو، هەتا رۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ هەواڵی کوژرانی ئەو کچ کوردە بڵاو کرایەوە.
لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٣٩٦دا لانیکەم ٣٧٠٠ کەس دەستگیر کران و زیاتر لە ٢٢ کەس لە زیندانەکاندا، لە ژێر ئەشکەنجە و بە شێوەی جیاواز کوژران و ئەگەری ئەوەش زۆرە کە ئەو کچ خوێندکارە بەهەمان شێوە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە کوژرا بێ.

16/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان