فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارێزەری کچانی شیناوێ، دەڵێت: بە هۆی سووتانی قامکی یەکێک لەو کچانە، حکوومەت بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، کارتی میللییان پێ نادات.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری کچانی شیناوێ و هەروەها پارێزەری پلەی یەکی دادگا رایگەیاند: دەوڵەت بەرپرسە لە دابینکردنی حقووقی ئەم قوتابییانە و ئەمەش لە کاتێکدایە، کە هەتا ئەمڕۆ هەر شتێکیان بەوان داوە، منەت و سووکایەتیەکی زۆری لەگەڵدا بووە.

ئەو پارێزەرە ناسراوە کوردە هەروەها دەڵێت: بە هۆی ئەوەی کە کچانی شیناوێ، بۆ وەرگرتنی کارت میللی شوێنپەنجەیان نییە، لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوون.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، هەروەها ئاماژەی بە بەڵێنی وەزیری بێهداشت کرد و وتی: ناوبراو بەڵێنی دابوو کە هەموو ئامادەکارییەک بۆ ڕەوانەکردنی ئەو کچانە بکات، تەنانەت ئەگەر بوودجەی دەوڵەت بەشی نەکرد، ئامادەیە خۆی ئەو بوودجەیە دابین بکات.

ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ٩١ی هەتاوی، ٣٧ قوتابی کچ بە هۆی ئاگرگرتنی یەکێک لە پۆلەکانی خوێندن لە قوتابخانەی شیناوێ، تووشی سووتانی لەڕادەبەدەر بوون و دوو قوتابیش بە ناوەکانی "سەیران یەگانە و "سارینا ڕەسووڵزادە" بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.

بە وتەی حوسێن ئەحمەدی‌نیاز: "لە ماوەی ئەو ٦ ساڵەدا، هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٦٠ نەشتەرگەری بۆ ئەو کچانە کراوە، دەبێت دەوڵەت قەرەبووی ئەو خەسارەتە گیانییەی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.

٢١/٧/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان