چین لانی کەم دوو کۆمپانیای نەوتی حکومەتەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە خۆیان لە کڕینی نەوتی ئێران دووربخەنەوە و پابەندی سزاکانی ئەمەریکا بن تا ئەوکاتەی واشنتن و بەیجین دەگەنە رێککەوتن.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاشکرایکردووە، هەردوو کۆمپانیای ناشناڵ پیترۆلیۆم کۆرپ و سینۆپێکی چینی هەناردەی نەوتی ئێران رادەگردن و لەگەڵ ئەمەریکا دەکەونە گفتوگۆ، ئەگەر لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمەریکا سەرکەوتوو بن ئەوا ئێران کڕیارێکی گرنگ لەدەستدەدات.
ئەم هەنگاوەی چین لە کاتێکدایە، پیشتر هەردوو وڵاتانی ژاپۆن و کۆریای باشوور بڕیاری بایکۆتکردنی نەوتی ئێرانیاندا، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتانەی پابەند نابن بە سزاکانی ئەمەریکا
بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی دریازی مەهاباد ١٠٠ کەس نەخۆش کەوتن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، بە هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی دریاز، سەر بە شاری مەهاباد ١٠٠ کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ئاوی ئەو گوندە لە چەندین کانی و چاڵاوی قووڵ دابین دەکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە ئاوەکە پیس ببووبێت.
لە دوای ئەو ڕووداوە، خەڵکی گوندی دریاز ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت کەڵک لەو ئاوە وەربگرن و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە تانکەری ئاو، ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکەن.
زۆربەی گوندەکانی کوردستان ئەگەرچی ئاوی لوولەکێشیان
لەبارەی خوێندن بە زمانی دایک وەزیری خوێندنی باڵای ئێران بانگهێشتی مەجلیس دەکرێ.
جەلال مەحموودزادە، نوێنەری مەهاباد باس لە هەوڵێکی دیکە بۆ کردەییکردنی ئەو مادە یاساییە لە مەجلیسی ئێراندا دەکا. مەحموودزادە دەڵێ، زیاتر لە 26 کەس لە نوێنەرانی پەرلەمان دەیانەوێ وەزیری خوێندنی باڵای ئێران لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشتی مەجلیس بکەن.
مەحموودزادە دەڵێ، لە ٩٨%ی خەڵکی ئێران دەنگیان بە یاسای بنەڕەتی داوە. “ناکرێت باوەڕت بە بەشێکی هەبێ و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی بدەی بەڵام بەشێکی دیکەی جێبەجێنەکەی”.
هەرچەندە مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتیی ئێران بەڕوونی رێگەیداوە بە زمانە نافارسییەکان لە قوتابخانە بخوێندرێن، سەرەڕای هەوڵی زۆری نوێنەران و چالاکوانانی نەتەوە نافارسەکانیش بەتایبەت کورد، بەڵام ئەو بنەما یاساییە دوای چوار دەیە، تەنیا قسەی سەر کاخەزە و جێبەجێنەکراوە.
خوێندن بە زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستانی سنە لە بەشێکی
دانانی کامێرا لەسەر گومەزی باوەیادگار، لەگەڵ دژایەتی هاووڵاتییانی یارسان و ئیدارەی کەلەپووری فەرهەنگیی داڵاهۆ بەرەڕوو بوونەوە.
بەپێی هەواڵەکان، ئیدارەی ئەوقافی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، هەوڵی دانانی کامێرای ڕاستەوخۆی لەسەر گومەزی باوەیادگار دەدات.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حکوومەتی ئێران بە ئیدارەی ئەوقافی شاری شائابادی رایگەیاندووە، هەتا گومەزی باوەیادگار بە دڕێڵێکی گەورە کون بکەن و کامێرای تێدا دابنێن، کە لەگەڵ دژایەتیی ڕێکخراوی کەلەپووری فەرهەنگیی شاری داڵاهۆ و هەروەها خەڵکی ئەو ناوچەیە بەڕەوڕوو بوونەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئیدارەی کەلەپووری فەرهەنگی و خەڵک
نووسینگهی داواكاری گشتی له بهلژیكا پشتڕاستی كردهوه، ئهڵمانیا دیپلۆماتكارێكی ئێرانی رادهستی وڵاتهكهیان كردووه، كه له تۆمهتی پلانداڕشتن بۆ هێرشكردنه سهر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له پاریس تێوهگلاوه.
لهمبارهیهوه وتهبێژی نووسینگهی داواكاری گشتی بهلژیكا دووپاتیكردهوه، ئهسهدوڵڵا ئهسهدی، دیپلۆماتكاری ئێرانی كه له ئهڵمانیا دهستگیركرابوو، ئهمرۆ رادهستی
بەرپرسانی دەزگای قەزایی، ٥ چالاکی ژینگەپارێزیان بە تۆمەتی "افساد فی الارض" مەحکووم کرد.
٥ چالاکی ژینگەپارێزی کە ٨ مانگ پێش دەسبەسەر کرابوون، لە لایەن بەرپرسانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، تۆمەتی "افساد فی الارض" خرایە پاڵ.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، پێشتر ئەو ٥ چالاکە ژینگەپارێزیەیان بە تۆمەتی "سیخوری و دواتر بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی ئەرتەش، بە تۆمەتی "افساد فی الارض" مەحکووم کردبوو.
شوناسی هەشت چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی "موارد تەهبازی، سام رەجەبی، ئەمیر حوسێن خالقی، هوومەن جوکار، سپیدە کاشانی، نیلوفەر ، تاهیر قەدیریان و عەبدوڵڕەزا کوهپایە" ڕاگەیەندراوە
پارێزەر و مافناسێکی ئابووری و ئەندامی کەمپەینی زاگرۆسی مێهرەبان، لە نزیک ماڵەکەی خۆی بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، دوکتور "فەرشید هەکی"، پارێزەر و مافناسی ئابووری و ڕاوێژکاری زانستی بڵاوکراوەی تاوتوێ ئابوورییەکان، بە شێوەی گۆماناوی کوژرا.
ماڵپەڕی "انصاف نیوز"، فایلی دەنگی یەکێک لە هاوکارەکانی دکتور فەرشید هەکی بە ناوی "مدیری" بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەگەری هەیە کوژرانی ئەو مافناسە بە هۆی کێشەی شەخسی یان پەیوەندیدار بە دۆسیەی ڕاسپێدراوی "وکالت"، بوو بێ.
عەبدولڕەزا داوەری، لە نامەیەکدا بۆ دادستان نووسیویەتی کە "هەکی" بە شێوەی گوماناوی کوژراوە و پاش کوژرانی تەرمەکەی سووتێندراوە.
ئەو ئەندامەی کەمپەینی زاگرۆسی مێهرەبان، لە نزیک ماڵەکەی خۆی بە چەقۆ کوژراوە.
سێ مانگ پێش، ناوبراو لە دادنامەیەکدا، باسی لە
“حەسەن رووحانی” سەرۆک کۆماری ئێران، ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر،دەست لە کار کێشانەوەی دوو لە وەزیرەکانی بە ناوەکانی “عەبباس ئاخوندی”وەزیری “رێگا و شارسازی” و ” محەممەد شەریعەتمەداری” وەزیری “پیشەسازی،کانگە و بازەرگانی” پەسەند کرد و، دوو کەسی دیکەی بە ناوەکانی ” محەممەد ئیسلامی” و “رەزا رەحمانی” وەک سەرپەرەستی ئەو دوو وەزارەتخانەیە دیاریکرد.
“عەبباس ئاخوندی”وەزیری “رێگا و شارسازی” رۆژی شەممە دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و، ناوبراو لە نامەی دەست لە کارکێشانەوەکەیدا هاوڕانەبوون لە گەڵ دەستێوەردانەکانی زۆریی دەوڵەت لە بازاڕ و شیوەی بەڕێوەبەریی ئابووریی وڵات ناوبرد.
“حەسەن رووحانی “لە کاتی پەسەندکردنی دەست لە کارکێشانەوەی ناوبراو هیچ ئیشارەیەکی بە رەخنەکانی ناوبراو نەکرد.
دەست لە کار کێشانەوەی دوو وەزیرەی دەوڵەتی “رووحانی” لە کاتێکدایە کە بڕوانامەی ساختەی ئەو دوو کەسە بۆتە باسێکی گەرمی دنیای راگەیاندن و، ئەوان بەوە تۆمەتبار کراون
یەکەمین کێىڕکێی "زۆران" بە بەشداری شەش شار، لە زۆرانکارانی ئەو شارانە، لە شارەدێی ئارمردەی بانە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕەزبەر، بە بەشداری ٥٠ زۆرانوانی کورد لە شارەکانی بانە، سەقز، کامیاران، مەریوان، بیجاڕ و ئارمەردە، یەکەمین کێبڕکێی زۆرانوانی لە شارەدێی ئارمەردە بەڕێوەچوو.
زۆرانوانانی کورد لە چوار کێشی ٧٠،٨٠،٩٠،١٠٠ کیلۆ لەگەڵ یەکتر کەوتنە کێبڕکێیەوە.
لە کێشی ٧٠ کیلۆدا، هێمن مەجیدی لە شاری بانە، پلەی یەکەم، بینا بارامی لە مەریوان و ئەرشەد مارابی پلەکانی دووهەم و سێهەمیان بە دەست هێنا.
هەروەها زۆرانوانی کورد لە کێشی ٨٠ کیلۆدا، خالید عزیزیان لە مەریوان
مانگرتنی زیندانییانی سیاسی لە زیندانی ورمێ پێی نایە شەشەمین ڕۆژی خۆی و زیندانییان سوورن لە سەر بەردەوام بوونیان لەو مانگرتنە.
ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی_عەقیدەتی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە ئاکامی هێرشی گاردی ئەو زیندانە بۆ سەر زیندانییانی سیاسی کورد، ماوەی ٦ ڕۆژە لەو زیندانە، مانیان لە خواردن گرتووە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، پاش دەمەقاڵێ لە نێوان یەکێک لە زیندانییانی سیاسی لەگەڵ مەئموورانی زیندان و لێدانی ئەو زیندانییە سیاسییە لە لایەن مەئموورانی زیندانەوە، زیندانییانی سیاسیی ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەمەش هێرشی گاردی زیندان بۆ سەر زیندانییانی سیاسی لێکەوتەوە.
لە ئەنجامی دەمەقاڵیی نێوان زیندانییەکی سیاسی کورد لەگەڵ یەکێک لە مەئموورانی زیندانی ورمێ، بە ناوی "حەمید ڕەحیمی" لەگەڵ یەکێک لە مەئموورانی زیندان و بانگهێشتکردنی
ستیڤ منوشن یەکشەمە ٢٩ی ڕەزبەر (٢١ی ئوکتوبر) لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ بنجامین نەتان یاهوو گوتی، لە وتووێژی لە گەڵ ڕێبەرانی شەش وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەنگی دەخاتە سەر سەپاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا یەکشەمە لە سەرەتای سەردانی بۆ شەش وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە ئیسڕایل و گوتی: مەبەست لە ئەو سەردانە پێک گۆڕێنەوەی بیر و ڕا بۆ سەپاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێرانە تا هەرگیز نەتوانێت دەستی بە چەکەکانی ئەتۆمی ڕابگات.
سەرۆک وەزیری ئیسڕاێل گوتی: گوشاری هەرە زۆر تەنیا ڕێگایە بۆ پێشگیری کردن لە بەرهەم هێنانی چەکەکانی ئەتومی لە لایەن ڕێژیمی شەڕەنگێزی ئێرانە.
ئەو گوتی کە لە سەردانەکەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، یەکەم
هونەرمەندێکی دەسڕەنگینی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.
سەر لە بەیانی رۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، هەنەرمەندێکی نیگارکێشی پەنجەرەنگینی شاری مەهاباد بە ناوی "ئیسماعیل پاکزاد" ناسراو بە سمکۆ، ماڵاوایی لە کۆڕی هونەرمەندانی کوردستان، کرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە، هەتا ئێستا وێنەی نزیکەی ١٥٠ کەسایەتی لە شاعیر، نووسەر، مێژوونووس، وەرگێڕ، بەیتبێژ، گۆرانی و مۆسیقاکاری کوردی کێشاوەتەوە و نزیکەی ٢٠ پێشانگای تایبەتی و گشتی لە شاری مەهاباد و لە شاری سلێمانی لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە داناوە.
ئیسماعیلی پاکزاد، "سمکۆ" دانیشتووی شاری مەهاباد بوو و نزیکەی نیوسەدەی ژیانی لە مەهاباد تێپەڕاند، لە مەهاباد دەرسی خوێندووە و ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دیپلۆمی وەرگرتووە.
ئەو نیگارکێشە کوردە، لە ساڵی ٥٥ی هەتاوی چۆتە خانەی جەوانان لە مەهاباد و لەلای مامۆستا حوسێن قەلعەجوغەیی فێری نیگارکێشی و شێوەکاری بووە، لە ماوەی دوو ساڵدا گەیشتووەتە
“گوردوون سووندلەند” باڵیۆزی ئەمریکا لە ئورووپا، دۆینێ چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر ڕایگەیاند کە ڕێکارەکانی ئورووپا بۆ هێشتنەوەی بەرجام بێ دەرەنجامن، چوونکە شیرکەت و دامەزراوە بازرگانییە نێونەتەوەییەکان هاوکارییان لەگەڵ ناکەن..
“سووندلەند” لە لێدوانێکدا لەگەڵ “یۆرۆ نیوز” ڕایگەیاند کە لەگەڵ هەوڵەکانی یەکیەتیی ئورووپادا نییە بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا وتی: ئەم ڕێکارە نوێیەی کە بڕیارە یەکیەتیی ئورووپا بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ڕەچاوی بکا، بە هۆکارێک سەر ناگرێ، ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی نزیک بە تەواوی شیرکەتەکان کار بەو ڕێکارە ناکەن.
ئەو شیرکەتانە بژاردەی باشتریان لەبەردەستە و، دەتوانن لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکەن.
هەرچەند بتوانن بە ڕەچاوکردنی ئەم ڕێکارە لەگەڵ ئێران مامەڵەی بازرگانی بکەن تووشی ئاستەنگ دەبنەوە چوونکە ئەمریکا سوورە لەسەر گەمارۆکانی خۆی چ بۆ سەر ئێران و چ بۆ
دەستگیرکردنى هاوڵاتییان و چالاکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە لە زیادبووندایە و ئامارەکانى پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ لەو وڵاتە بەرەو مەترسى زیاتر چووە.
لەو چوارچێوەیەدا و رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە تەنیا لە ماوەى یەک هەفتەى رابردوودا ٩ هاوڵاتى لە ناوچە جیاوازەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.
ئاماژەى بەوەش کردووە، حەوت لەو کەسانەى دەستگیرکراون دانیشتووی شاری مەریوانن و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هاوکات دوو هاوڵاتی دیکە لە سنە و ئورمییە دەستگیر کراون کە هەر نۆ کەسەکە تۆمەتى کارى سیاسى و هاوکاریکردنى حزبە کوردییەکانیان خراوەتە پاڵ.
بەپێى ئامارەکان تەنیا لە مانگى ئەیلولى رابردوودا ٨٠ هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکراون و لەکاتێکدا لە مانگى ئابى ئەمساڵ ٥٨ کەس دەستگیرکرابوون، بەوپێیە دەستگیرکردنى هاوڵاتییانى کورد لە مانگى رابردوودا ٣٧% زیادىکردووە بەراورد بە مانگى ئاب.
بەپێی ئامارى رێکخراوەکانى تایبەت بە مافى مرۆڤ لە رۆژهەڵاتى
زیاتر لە ١٥ تۆمەتی ئەمنییەتی لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی شارەکانی مەلەکشایی و ئیلامەوە دژی شاعێرێکی کورد خراونەتە بەرباس.
بەپێی هەواڵەکان: ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، پارێزەرانی ژاکان باران شاعێری کوردی خەڵکی شاری مەلەکشایی لە دادگای ئەو شارە ئامادە بوون و دوایین داکۆکییەکانیان پێشکەشی دادگا کرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "بەپێی ئاگادار کردنەوەی پێشوو، مەعسوومە فەیلی و حەبیب ئەڵلا توورنگ، پارێزەرانی ناوبراو لەو دۆسیەیەدا، زیاتر لە ١٥ تۆمەتی ئەمنییەتی لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی مەلەکشایی و ئیلام دژی ئەو شاعێرە کوردە خراونەتە بەرباس، کە سەرەڕای هەوڵەکانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، بەڵگەیەکی متمانەپێکراو، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە پێشکەش نەکراوە و تەواوی ئەو بەڵگانەش کۆپیی شێعر و بابەتەکان لە ماڵپەڕەکان و کاناڵە خەبەرییەکان بووە و لە لایەن ژاکان باران و پارێزەرەکانیەوە ڕەت کراونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو شاعێرە کوردە، تەنیا شێعر و دەقەکانی خۆی کە لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرامدا بڵاو کردووەتەوە پشتڕاست دەکاتەوە و بەو پێیەش بە ئەگەری زۆرەوە یەکێک لە شێعرەکانی ئەو پەیجەش بەپێی مادەی ٥١٣ی یاسای سزای ئیسلامیدا هاتووە، دەیگرێتەوە، کە بریتین لە "بێڕێزی کردن بە پیرۆزییە ئیسلامییەکان تەنیا کە کاتێکدا سزای لەسێدارەدان لە خۆ ئەگرێت کە تاوانێک