فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مانگرتنی زیندانییانی سیاسی لە زیندانی ورمێ پێی نایە شەشەمین ڕۆژی خۆی و زیندانییان سوورن لە سەر بەردەوام بوونیان لەو مانگرتنە.

ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی_عەقیدەتی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە ئاکامی هێرشی گاردی ئەو زیندانە بۆ سەر زیندانییانی سیاسی کورد، ماوەی ٦ ڕۆژە لەو زیندانە، مانیان لە خواردن گرتووە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، پاش دەمەقاڵێ لە نێوان یەکێک لە زیندانییانی سیاسی لەگەڵ مەئموورانی زیندان و لێدانی ئەو زیندانییە سیاسییە لە لایەن مەئموورانی زیندانەوە، زیندانییانی سیاسیی ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەمەش هێرشی گاردی زیندان بۆ سەر زیندانییانی سیاسی لێکەوتەوە.

لە ئەنجامی دەمەقاڵیی نێوان زیندانییەکی سیاسی کورد لەگەڵ یەکێک لە مەئموورانی زیندانی ورمێ، بە ناوی "حەمید ڕەحیمی" لەگەڵ یەکێک لە مەئموورانی زیندان و بانگهێشتکردنی بۆ ئەفسەر نیگەهبانی و پاشان لێدانی ناوبراو لە لایەن چوار کەس لە مەئموورانی زیندان، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراوە و ئەمەش ناڕەزایەتی زیندانیی دیکە وەک کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، ئەحمەد تەمووئی و عوسمان مستەفازادەی"، لێکەتبوویەوە.

پاش نارەزایەتی دەربڕینی زیندانییانی سیاسی، مەئمووران هەوڵیان داوە، چەند کەس لە زیندانییانی سیاسی ببەنە دەرەوە کە بووە هۆی هێرش بۆ سەر زیندانییانی سیاسی و لێدانیان، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان لووتی بریندار بووە و هەروەها ئەحمەد تەمووئی ددانێکی شکاوە و تورەج ئیسماعیلیش بە هۆی شتێکی تیژەوە بریندار بووە و حەسەن ڕستگاریش لە چەند شوێنی جەستەیدا، ئاسەواری لێدانی پێوە دیارە.

زیاتر لە ٧٠ زیندانیی سیاسی_عەقیدەتی لە بەندەکانی ١٢ و ١٣، کە لە ئاکامی لێدانی زیندانیانی سیاسی و دژایەتی کردن لەگەڵ داواکاری مورەخەسی زیندانییانی سیاسی_عەقیدەتی، هەتا ئێستا بەردەوامە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی مانگرتووان زۆرتر دەبێت.

هەواڵدەریی "هێرانا" لەو بارەیەوە بڵاوی کردووتەوە کە، زیندانییانی مانگرتوو لە دوو بەندی جیاجیادا پێداگریان لە سەر مافە زەوتکراوە یاساییەکانیان کردووە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو پەیوەندییەدا، بڵاوی کردبۆوە کە، ڕۆژی ٢٦ی رەزبەر، پەیمان خانزادە، جێگری بەرپرسی زیندانی ورمێ، سەردانی بەندی ١٢ کردووە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەگەڵ زیندانییانی سیاسی_عەقیدەتی قسەی کردووە و داوای لە زیندانییانی مانگرتوو کردووە، هەتا تاوتوێ کردنی داواکارییەکانیان کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن.

22/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان