فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیاتر لە ١٥ تۆمەتی ئەمنییەتی لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی شارەکانی مەلەکشایی و ئیلامەوە دژی شاعێرێکی کورد خراونەتە بەرباس.

بەپێی هەواڵەکان: ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، پارێزەرانی ژاکان باران شاعێری کوردی خەڵکی شاری مەلەکشایی لە دادگای ئەو شارە ئامادە بوون و دوایین داکۆکییەکانیان پێشکەشی دادگا کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "بەپێی ئاگادار کردنەوەی پێشوو، مەعسوومە فەیلی و حەبیب ئەڵلا توورنگ، پارێزەرانی ناوبراو لەو دۆسیەیەدا، زیاتر لە ١٥ تۆمەتی ئەمنییەتی لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی مەلەکشایی و ئیلام دژی ئەو شاعێرە کوردە خراونەتە بەرباس، کە سەرەڕای هەوڵەکانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، بەڵگەیەکی متمانەپێکراو، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە پێشکەش نەکراوە و تەواوی ئەو بەڵگانەش کۆپیی شێعر و بابەتەکان لە ماڵپەڕەکان و کاناڵە خەبەرییەکان بووە و لە لایەن ژاکان باران و پارێزەرەکانیەوە ڕەت کراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو شاعێرە کوردە، تەنیا شێعر و دەقەکانی خۆی کە لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرامدا بڵاو کردووەتەوە پشتڕاست دەکاتەوە و بەو پێیەش بە ئەگەری زۆرەوە یەکێک لە شێعرەکانی ئەو پەیجەش بەپێی مادەی ٥١٣ی یاسای سزای ئیسلامیدا هاتووە، دەیگرێتەوە، کە بریتین لە "بێڕێزی کردن بە پیرۆزییە ئیسلامییەکان تەنیا کە کاتێکدا سزای لەسێدارەدان لە خۆ ئەگرێت کە تاوانێک کە ڕوویداوە، سب النبی یان بێڕێزی کردنی توند بەرانبەر بە پەیغەمبەری ئیسلام و ئیمامەکان و فاتمەی زەهرا یان بێت، لە حاڵەتگەلی دیکەدا سزای ئەم تاوانە بە تەنیا دەستبەسەر کردن لە یەک ساڵ تا پینج ساڵە".

ئەو سەرچاە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: بە زوویی بۆ ژاکان باران بڕیاری شیاو دەردەکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە سزا بدرێت و دۆسیەکەی بۆ دادگای جەزایی ڕەوانە بکرێت ، کە دەبێ چاوەڕوانی حوکمێک سەبارەت بابەتی تۆمەتەکە بێت و دادگا و بەرپرسە ئەمنییەتییەکان لە ١٤ تۆمەتی ‌وەپاڵداروی ئەو شاعێرە کوردە نەگەیشتوونەتە ئاکامێك و تەنیا لە سەر یەکێک لە شێعرەکانی ناوبراو ساق بوونەتەوە بە نیشانی بێڕیزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام زانیووە".

هێندێک لەو تۆمەتانە کە وەپاڵ ئەو شاعێرە کوردە دراوە، بریتین لە: هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی، بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان، ڕێکخستن و ڕێبەری کردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ لە ئیلام، ڕێکخستن و ڕێبەری کردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ لە شاری تاران، نووسینی دروشم دژی حکوومەت و کەسی یەکەمی ئێران لە شارەکانی تاران و ئیلام، نووسینی دروشم دژی ڕێبەری نیزام و ... .

"حوسێن باقری" ناسراو بە (ژاکان باران) تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی شاری مەلەکشاهی پارێزگای ئیلامە.

20/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان