فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسانی دەزگای قەزایی، ٥ چالاکی ژینگەپارێزیان بە تۆمەتی "افساد فی الارض" مەحکووم کرد.

٥ چالاکی ژینگەپارێزی کە ٨ مانگ پێش دەسبەسەر کرابوون، لە لایەن بەرپرسانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، تۆمەتی "افساد فی الارض" خرایە پاڵ.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، پێشتر ئەو ٥ چالاکە ژینگەپارێزیەیان بە تۆمەتی "سیخوری و دواتر بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی ئەرتەش، بە تۆمەتی "افساد فی الارض" مەحکووم کردبوو.

شوناسی هەشت چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی "موارد تەهبازی، سام رەجەبی، ئەمیر حوسێن خالقی، هوومەن جوکار، سپیدە کاشانی، نیلوفەر ، تاهیر قەدیریان و عەبدوڵڕەزا کوهپایە" ڕاگەیەندراوە و ٥ کەسیان بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی ئەرتەش، بە تۆمەتی ئاماژە بۆکراو، مەحکووم کراون.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزییانە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، دەسبەسەر کرابوون.

بە وتەی محەممەد حوسێن ئاقاسی، دادستانی بە پشتبەستن بە نامەیەک کە لە لایەن ئەرتەشەوە و لە ڕێگای شۆرای باڵای ئەمنییەتی میللیی گەیشتووتە دەستی دادستان، ئەو تۆمەتەی لەو چالاکانە داوە.

مافناسان و چالاکانی مافی مرۆڤ، لەو بڕوایەدان بەهۆی ئەو تۆمەتەوە، ئەگەری لە سێدارەدانی ئەو چالاکانە لە ئارادایە.

23/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان