فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


دەستگیرکردنى هاوڵاتییان و چالاکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە لە زیادبووندایە و ئامارەکانى پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ لەو وڵاتە بەرەو مەترسى زیاتر چووە.

لەو چوارچێوەیەدا و رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە تەنیا لە ماوەى یەک هەفتەى رابردوودا ٩ هاوڵاتى لە ناوچە جیاوازەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، حەوت لەو کەسانەى دەستگیرکراون دانیشتووی شاری مەریوانن و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هاوکات دوو هاوڵاتی دیکە لە سنە و ئورمییە دەستگیر کراون کە هەر نۆ کەسەکە تۆمەتى کارى سیاسى و هاوکاریکردنى حزبە کوردییەکانیان خراوەتە پاڵ.

بەپێى ئامارەکان تەنیا لە مانگى ئەیلولى رابردوودا ٨٠ هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکراون و لەکاتێکدا لە مانگى ئابى ئەمساڵ ٥٨ کەس دەستگیرکرابوون، بەوپێیە دەستگیرکردنى هاوڵاتییانى کورد لە مانگى رابردوودا ٣٧% زیادىکردووە بەراورد بە مانگى ئاب.

بەپێی ئامارى رێکخراوەکانى تایبەت بە مافى مرۆڤ لە رۆژهەڵاتى کوردستاندا لە ماوەى نۆ مانگى ٢٠١٨دا نزیکەى ٣٦٠ کەس دەستگیرکراون و تا کۆتایى هەمان ساڵ نزیکەى ١٤٠٠ کەس دەستگیرکراون بەهۆى مانگرتنى شارەکانى رۆژهەڵات و دەربڕینى نیگەرانی لەسەر هێرشەکانى سەر بارەگاکانى حدک و حدکا لە کۆیە.

هەروەها لە هەشت مانگى سەرەتاى ساڵى ٢٠١٧دا نزیکەى ٢٠٠ کەس دەستگیرکرابوون و تا کۆتایى هەمان ساڵیش رێژەکە نزیکەى دوو هەزار کەس زیادىکردووە، ئەوەش بەهۆى خۆپیشاندانى بەشێک لە شارەکانى رۆژهەڵات بۆ دەربڕینى پشتیوانى ریفراندۆمى هەرێمى کوردستان.

لەناو دەستگیرکراوەکانى نۆ مانگى رابردووى ئەمساڵدا ٢٠ چالاکی ژن و ٩ رۆژنامەنوس و ٢٧ خوێندکار هەیە، زۆرینەى ئەو کەسانەى دەستگیرکراون بە تۆمەتى چالاکیی سیاسى و بەشدارى خۆپیشاندان و مانگرتن یان پەیوەندى لەگەڵ حزبەکانى رۆژهەڵاتدا بووە.

لەلایەکى دیکەوە رێکخراوى مافى مرۆڤى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ئێران تۆمارێکى نوێى لە دەستگیرکردنى هاوڵاتییانى لە ساڵى ٢٠١٨دا تۆمارکردووە کە زۆرینەى دەستگیرکراوەکانیش بێ بەڵگە و تۆمەتى هەڵبەستراو بوون.

رێکخراوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو کەسانەى دەستگیرکراون چالاکی سیاسى و مافى مرۆڤ بوون، داواشى لەو وڵاتە کرد رێز لە مافەکانى مرۆڤ بگرێت و چیتر پێشێلى مافە سیاسى و ئاینى و نەتەوەییەکانى ئەو وڵاتە نەکات.

20/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان