فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ستیڤ منوشن یەکشەمە ٢٩ی ڕەزبەر (٢١ی ئوکتوبر) لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ بنجامین نەتان یاهوو گوتی، لە وتووێژی لە گەڵ ڕێبەرانی شەش وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەنگی دەخاتە سەر سەپاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا یەکشەمە لە سەرەتای سەردانی بۆ شەش وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە ئیسڕایل و گوتی: مەبەست لە ئەو سەردانە پێک گۆڕێنەوەی بیر و ڕا بۆ سەپاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێرانە تا هەرگیز نەتوانێت دەستی بە چەکەکانی ئەتۆمی ڕابگات.

سەرۆک وەزیری ئیسڕاێل گوتی: گوشاری هەرە زۆر تەنیا ڕێگایە بۆ پێشگیری کردن لە بەرهەم هێنانی چەکەکانی ئەتومی لە لایەن ڕێژیمی شەڕەنگێزی ئێرانە.

ئەو گوتی کە لە سەردانەکەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، یەکەم وڵات سەردانی ئیسرایلی کردووە و سەردانی شەش وڵاتی تر دەکات چونکە وەک خۆی ئاماژەی پێدا، "ئێمە لە شەڕی تێرۆریسم و شەڕ بۆ بەرەنگاری دابین کردنی سەرچاوەکانی دارایی تێرۆریسم هاوبەشێکی باشتر لە ئیسرایل نیە."

ئەو هەروەها گوتی، "پەیامی من لە ئەو حەوتووە دا ئاڵ و گۆڕی بیر و را سەبارەت بە بەجێگەیاندنی گەمارۆکانە کە لە سەرەتای مانگی نوامبرەوە دەسەپێنرێن. گەمارۆکان بەشێکی گرنگ لە هاتنەدەری ئێمە لە ڕێکەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێرانە کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ڤیەنا پێکهات و مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە دڵنیا بین ئێران هەرگیز نەتوانیت چەکەکانی ئەتومی بەرهەم بێنێت. نەک ئێستا، نەک لە دە ساڵی تر، بەڵکوو هەرگیز. ئەوە مەبەستی سەرەکی من لە ئەو سەردانە دایە."

بەڕێز منوشن هەر لە تویتری خۆشی دا ئاماژەی پێدا کە سەبارەت بە هاوکاری نێوان ئەمەریکا و ئیسڕایل و بەرەنگاری تێرۆریسم، سەپاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران و گەشە پێدانی ئابووری ئیسرایل لە گەڵ سەرۆک وەزیر نەتان یاهو چاوپێکەوتنی هەبووە.

22/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان