فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

“حەسەن رووحانی” سەرۆک کۆماری ئێران، ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر،دەست لە کار کێشانەوەی دوو لە وەزیرەکانی بە ناوەکانی “عەبباس ئاخوندی”وەزیری “رێگا و شارسازی” و ” محەممەد شەریعەتمەداری” وەزیری “پیشەسازی،کانگە و بازەرگانی” پەسەند کرد و، دوو کەسی دیکەی بە ناوەکانی ” محەممەد ئیسلامی” و “رەزا رەحمانی” وەک سەرپەرەستی ئەو دوو وەزارەتخانەیە دیاریکرد.
“عەبباس ئاخوندی”وەزیری “رێگا و شارسازی” رۆژی شەممە دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و، ناوبراو لە نامەی دەست لە کارکێشانەوەکەیدا هاوڕانەبوون لە گەڵ دەستێوەردانەکانی زۆریی دەوڵەت لە بازاڕ و شیوەی بەڕێوەبەریی ئابووریی وڵات ناوبرد.
“حەسەن رووحانی “لە کاتی پەسەندکردنی دەست لە کارکێشانەوەی ناوبراو هیچ ئیشارەیەکی بە رەخنەکانی ناوبراو نەکرد.
دەست لە کار کێشانەوەی دوو وەزیرەی دەوڵەتی “رووحانی” لە کاتێکدایە کە بڕوانامەی ساختەی ئەو دوو کەسە بۆتە باسێکی گەرمی دنیای راگەیاندن و، ئەوان بەوە تۆمەتبار کراون کە بڕوانامەی ساختەیان بەکار هێناوە بۆ وەرگرتنی پۆستی دەوڵەتی و هەر ئەمەش گوشاری خستووتەسەر سەرۆك‌کۆمار و ناچار بوون کە دەست لە کار بكێشنەوە.

22/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان