فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

“گوردوون سووندلەند” باڵیۆزی ئەمریکا لە ئورووپا، دۆینێ چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر ڕایگەیاند کە ڕێکارەکانی ئورووپا بۆ هێشتنەوەی بەرجام بێ دەرەنجامن، چوونکە شیرکەت و دامەزراوە بازرگانییە نێونەتەوەییەکان هاوکارییان لەگەڵ ناکەن..
“سووندلەند” لە لێدوانێکدا لەگەڵ “یۆرۆ نیوز” ڕایگەیاند کە لەگەڵ هەوڵەکانی یەکیەتیی ئورووپادا نییە بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا وتی: ئەم ڕێکارە نوێیەی کە بڕیارە یەکیەتیی ئورووپا بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ڕەچاوی بکا، بە هۆکارێک سەر ناگرێ، ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی نزیک بە تەواوی شیرکەتەکان کار بەو ڕێکارە ناکەن.
ئەو شیرکەتانە بژاردەی باشتریان لەبەردەستە و، دەتوانن لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکەن.
هەرچەند بتوانن بە ڕەچاوکردنی ئەم ڕێکارە لەگەڵ ئێران مامەڵەی بازرگانی بکەن تووشی ئاستەنگ دەبنەوە چوونکە ئەمریکا سوورە لەسەر گەمارۆکانی خۆی چ بۆ سەر ئێران و چ بۆ سەر ئەو شیرکەت و لایەنانەی کە لەگەڵ ئەو وڵاتە مامەڵە بکەن.
وا بڕیارە گەمارۆ نوێیەکەی ئەمریکا کە تایبەتە بە کەرتی نەوت و، وزە لە ١٤ی مانگی خەزەڵوەر بەسەر ئێراندا بسەپێنرێ.
لە کاتی دەرچوونی یەکلایەنانەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە تاوەکوو ئێستا نرخی تمەن لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان بەڕێژەیەکی پێوانەیی دابەزیوە و بەسیکی زۆر لە کۆمپانیا بیانییەکان پێوەندیی بازەرگانییان لە گەڵ ئێران ڕاگرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا “برایان هووک” بەرپرسی تایبەتیی چالاکییەکانی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ “یۆرۆنیوز” لە مەڕ کاریگەرییەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران هۆکاری ئەم کێشانەیە کە بۆ خەڵکی ئێران پێکهاتووە نەوەک گەمارۆکانی ئەمریکا.
ئەوە چەواشەکارییە، کە بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، دەیانەوێ خەڵکی وڵاتەکەیان بڕوای پێ بکەن بەڵام هیچ بەڵگەیەکی عەقڵ پەسندیان نییە.
ئەوە تەنیا ڕێگە بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەدات کە تەواوی جینایەتەکانیان لە ماوەی ٣٩ ساڵ گەندەڵی و، بەڕێوەبەرایەتیی ناکارامە بخاتە ئەستۆی خەڵک و، لایەن و دەوڵاتانی دیکەوە.
ناوبراو گوتیشی کە : قوربانییانی کردەوە هەڵەکانی ڕێژیمی ئێران کە درێژماوەترین چەرمەسەرییەکان دەچێژن تەنیا خەڵکی ئێرانن. ئەم دیکتاتۆریی ئایینییە، ٣٩ ساڵە کە خەڵکی خۆی دەچەسێنێتەوەو داراییەکانیان بە تاڵان دەبا

20/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان