فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هونەرمەندێکی دەسڕەنگینی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

 سەر لە بەیانی رۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، هەنەرمەندێکی نیگارکێشی پەنجەرەنگینی شاری مەهاباد بە ناوی "ئیسماعیل پاکزاد" ناسراو بە سمکۆ، ماڵاوایی لە کۆڕی هونەرمەندانی کوردستان، کرد.

ئەو هونەرمەندە کوردە، هەتا ئێستا وێنەی نزیکەی ١٥٠ کەسایەتی لە شاعیر، نووسەر، مێژوونووس، وەرگێڕ، بەیت‌بێژ، گۆرانی و مۆسیقاکاری کوردی کێشاوەتەوە و نزیکەی ٢٠ پێشانگای تایبەتی و گشتی لە شاری مەهاباد و لە شاری سلێمانی لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە داناوە.

ئیسماعیلی پاکزاد، "سمکۆ" دانیشتووی شاری مەهاباد بوو و نزیکەی نیوسەدەی ژیانی لە مەهاباد تێپەڕاند، لە مەهاباد دەرسی خوێندووە و ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دیپلۆمی وەرگرتووە.

ئەو نیگارکێشە کوردە، لە ساڵی ٥٥ی هەتاوی چۆتە خانەی جەوانان لە مەهاباد و لەلای مامۆستا حوسێن قەلعە‌جوغەیی فێری نیگارکێشی و شێوەکاری بووە، لە ماوەی دوو ساڵدا گەیشتووەتە ئەو ئاستە کە لە کێبڕکێی خانە جەوانانی ئێراندا سەر کەوتن بەدەس بهێنێت بە سەد ئیمتیاز و میداڵی زێڕی وەرگرت؛ دوای شۆڕش و لێک ترازانی هەموو شت، بۆ خۆی درێژەی بەکاری نیگارکێش داوە، تا کۆتایی تەمەنی بەردەوام بووە.

تەرمی ئەو هونەرمەندە نیگارکێشە، ئەمڕۆ لە گۆرستانی شاری مەهاباد ئەسپەردەی خاک دەکرێت

٢٠/١٠/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان