فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دانانی کامێرا لەسەر گومەزی باوەیادگار، لەگەڵ دژایەتی هاووڵاتییانی یارسان و ئیدارەی کەلەپووری فەرهەنگیی داڵاهۆ بەرەڕوو بوونەوە.

بەپێی هەواڵەکان، ئیدارەی ئەوقافی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، هەوڵی دانانی کامێرای ڕاستەوخۆی لەسەر گومەزی باوەیادگار دەدات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حکوومەتی ئێران بە ئیدارەی ئەوقافی شاری شائابادی رایگەیاندووە، هەتا گومەزی باوەیادگار بە دڕێڵێکی گەورە کون بکەن و کامێرای تێدا دابنێن، کە لەگەڵ دژایەتیی ڕێکخراوی کەلەپووری فەرهەنگیی شاری داڵاهۆ و هەروەها خەڵکی ئەو ناوچەیە بەڕەوڕوو بوونەوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئیدارەی کەلەپووری فەرهەنگی و خەڵک هەتا ئێستا توانیوانە پێش بە بەڕێوەچوونی ئەو گەڵاڵەیە بگرن، بەڵام ڕوون نییە هەتا چ کاتێک دەتوانن، لە بەرانبەر ئەو بڕیارەی ئەوقاف ڕاوەستن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بینای گۆڕی باوەیادگار بەشێک لە بیناسازیی ڕەسەنی یارسانە و گومەز و بارەگاکەی، کەلەپووری فەرهەنگیی ناوچەکە و هەروەها فەرهەنگی یارسانەکان بە ئەژمار دێت، داوا لە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی جیهانی دەکەین، پێش بەو گەڵاڵەی حکوومەتی ئێران بگرن.

گۆڕی باوەیادگار لە گوندی "بان زەردە" لە داوێنی شاخی داڵاهۆ و لە نزیک شاری کرند ناوەندی شاری داڵاهۆ هەڵکەوتووە.

٢٦/١٠/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان