نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له به‌لژیكا پشتڕاستی كرده‌وه، ئه‌ڵمانیا دیپلۆماتكارێكی ئێرانی راده‌ستی وڵاته‌كه‌یان كردووه، كه له تۆمه‌تی پلان‌داڕشتن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له پاریس تێوه‌گلاوه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی نووسینگه‌ی داواكاری گشتی به‌لژیكا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی، دیپلۆماتكاری ئێرانی كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرابوو، ئه‌مرۆ راده‌ستی به‌لژیكا كراوه و سبه‌ی ده‌چێته به‌رده‌م دادگا.
جێگای ئاماژه‌پێدانه، دوای ئاشكرابوونی پلانێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك كه بڕیاربوو بكرێته سه‌ر كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له 30 حوه‌زه‌یرانی ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ك كه‌س له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لژیكا و فه‌ره‌نسا به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له پلانی ئه‌و هێرشه ده‌ستگیركران، له‌ناویاندا دیپلۆماتكاری ناوبراوی ئێرانیش هه‌یه.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتكاری فه‌ره‌نسیش، هه‌واڵگه‌ری فه‌ره‌نسا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه وه‌زاره‌تی هه‌واڵگه‌ری ئێران فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه.
لای خۆشیه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له باره‌ی ئه‌و پرسه ئاراسته‌ی كراون و داوای گفتوگۆی له فه‌ره‌نسا كرد، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی پێدابوو، پشتڕاستی بكاته‌وه كه لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه.
26/10/2018