فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لەبارەی خوێندن بە زمانی دایک وەزیری خوێندنی باڵای ئێران بانگهێشتی مەجلیس دەکرێ.
جەلال مەحموودزادە، نوێنەری مەهاباد باس لە هەوڵێکی دیکە بۆ کردەییکردنی ئەو مادە یاساییە لە مەجلیسی ئێراندا دەکا. مەحموودزادە دەڵێ، زیاتر لە 26 کەس لە نوێنەرانی پەرلەمان دەیانەوێ وەزیری خوێندنی باڵای ئێران لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشتی مەجلیس بکەن.
مەحموودزادە دەڵێ، لە ٩٨%ی خەڵکی ئێران دەنگیان بە یاسای بنەڕەتی داوە. “ناکرێت باوەڕت بە بەشێکی هەبێ و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی بدەی بەڵام بەشێکی دیکەی جێبەجێنەکەی”.
هەرچەندە مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتیی ئێران بەڕوونی رێگەیداوە بە زمانە نافارسییەکان لە قوتابخانە بخوێندرێن، سەرەڕای هەوڵی زۆری نوێنەران و چالاکوانانی نەتەوە نافارسەکانیش بەتایبەت کورد، بەڵام ئەو بنەما یاساییە دوای چوار دەیە، تەنیا قسەی سەر کاخەزە و جێبەجێنەکراوە.
خوێندن بە زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستانی سنە لە بەشێکی تایبەتدا دەخوێندرێ. سێ ساڵیشە خوێندکار وەردەگرێ. هەروەها لە بەشەکانی دیکەی خوێندنی ئەو زانکۆیەشدا، هەر خوێندکارێک کە پێیخۆش بێت، دەتوانێت وەک وانەیەکی دڵخواز کوردی بیخوێنێ. بەڵام جەلال مەحموودزادە خوازیاری خوێندن بە زمانە نافارسەکان لە سەرتاسەری ئێراندایە، بابەتێک کە داواکاری خەڵکیشە.
سێ هەفتە لەمەوبەریش 26 نوێنەری پەرلەمان وەزیری پەروەردەیان هەر لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاسایە لە قوتابخانەکان بانگی مەجلیس کرد. “محەممەد بەتحایی، وەزیری پەروەردە لە وەڵامی نوێنەرەکاندا گوتی “چەند گرووپێک لە پێوەندی لەگەڵ خوێندن بە زمانی دایکی پێکهاتوون، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرئەنجامی هەوڵەکانیان دەبینرێت”.
پێنج ساڵ پێش ئێستا حەسەن رووحانی، سەرکۆماری ئێران بە نوسراو بەڵێنیدابوو خوێندن بە زمانی دایکی کردەیی دەکا، بەڵام هێشتا ئەوە بەدینەهاتووە.

26/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان