دەیڤد رۆمانۆ
دیمەشق بەڵێنیدا كە تاوەكو 6ی بەیانی رۆژی پێنج شەممە، هەموو تووندوتیژییەك رابگرێ، بەڵام مافی داوەتە خۆی "تاوەكو بەرگری لە خەڵكی سڤیل بكات لەبەرامبەر هێرشی تیرۆریستان". بەهەموو شێوەیەك، لەباشترین حاڵەتدا، هەندێ ئارامی دەگەڕێتەوە، دواتر چەندین رێگەی پێشێلكاری بەكاردەهێنرێن تاوەكو بگەڕێنەوە بۆ ئەو تووندوتیژیەی لە چەند مانگی رابردوودا سووریا بەخۆیەوە بینی. رژێمی دیمەشق پێشتریش چەندین بەڵێنی لەوجۆرەی شكاندووە و هەر بەپێی ئەو پلانەی كوفی ئەنان، ئەو بڕیارەی پێشێلكردووە كە تاوەكو رۆژی سێشەممەی رابردوو هێزە سەربازییەكان لەنێو شارەكان بكێشێتەوە.
جەنگیز چاندار/ رادیکاڵ
لە تورکیەوە: عەزیز مەعروفی
دیسان و سەر لە نوێ شەپۆلێکی دیکەی گرتنی ئەندامانی کۆما جڤاکی کوردستان دەستی پێکردەوە. جگە لەمە، ئێمە پێمان وایە کە کەسانی دەورووبەری سەرۆک وەزیر، لە ئاست هێرش و ڕاونانی کەجەکە دا تووشی هەڵە هاتووە. سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوە تایبەتیەکانیش دا چەندین جار باس کراوە، هێرش و گرتنی کەجەکە بە تایبەت لە سەرو بەندی چوونی بەدەپە بۆ پاڕڵمان، بێ پسانەوە درێژەیان هەیە و تەنانەت توندتریش دەبن. لە ڕاستی دا ئەو هێرشانە بۆ چاوترسێن کردن و بۆ تواندنەوەی بەدەپە دەکرێن؟
ره‌زا شوان ـ نه‌رویج
بەشی دووهەم
له به‌شی یه‌که‌مدا باسمان له کاریگه‌رییه‌کانی ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر منداڵان کرد. له‌م به‌شه‌دا، باس له کاریگه‌رییه باش و خراپه‌کانی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت له سه‌ر منداڵان ده‌که‌ین. که چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کییان له‌ژیانی ئه‌مڕۆ له داهاتوویاندا ده‌بێت. ئه‌مڕۆ کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و ده‌زگاکانی یارییه هه‌مه‌جۆره ئه‌لیکترۆنییه‌کان ، بوونه‌ته ده‌زگاکانی ماڵان ، حه‌ز بکه‌ین و حه‌ز نه‌که‌ین ، بوونه‌ته پێویستییه‌کانی خێزان.. ئاخۆ له ساڵانی داهاتوودا، ده‌بێت چ ده‌زگایه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر بێنه کایه‌وه..بێگومان داهێنان ناوه‌ستی و ئه‌و شت و ده‌زگایانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌لای ئێمه‌وه تازه و په‌سه‌ند و سه‌یرن.. له سبه‌ینێدا ده‌بنه ئاسایی و باویان نامێنێت و، نه‌وه‌ی دوای ئیمه پێیان رازی نابن....
ئەیوب نوری
هەر كاتێك دەربارەی كورد وتارێك دەنووسم یان لەگەڵ سیاسەتمەدارێك، مامۆستایەكی زانكۆ، رۆژنامەنووسێك یان هاووڵاتیەكی ئاسایی بیانی گفتوگۆیەك دەكەم، دەستبەجێ لێمدەپرسن "بۆ سەربەخۆیی راناگەیێنن؟" زۆرجار ئەم كەسانە مێژووی كورد یان ئەو تراجیدیانە نازانن كە پێیدا تێپەڕیوین. بەڵام بە بیستنی كەمێك لە نەهامەتیەكانمان پێیانوایە كورد شایەنی ئەوەیە دەوڵەتی خۆی هەبێ و تێناگەن چۆن تائێستا كورد دەوڵەتی نییە. لەم جۆرە حاڵەتانەدا خۆشم بیر لەوە دەكەمەوە بۆچی دەوڵەتمان نییە. ئایا لەبەرئەوەیە كە شایەنی دەوڵەت نین؟ ئایا لەبەرئەوەیە ناتوانین خۆمانبەڕێوە ببەین؟ ئایا لەبەرئەوەیە كە سەركردەیەكمان
قادر وریا
له 31ی خاکه‌لێوه‌ی 1358دا، شاری نه‌غه‌ده و دانیشتووانی کورد و تورکی ئه‌م شاره و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر، له شه‌ڕێکی نه‌خوازراوه‌وه گلان. شه‌ڕێک که زیانێکی گه‌وره‌ی له پێوه‌ندیی برایانه‌ی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا و هه‌تا ئێستاش شوێنه‌واره‌کانی به ته‌واوه‌تی کۆتای‌یان پێ نه‌هاتوه.
33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌لومه‌رجی نوێی دوای رووخانی رێژیمی شایه‌تی دا به مه‌به‌ستی ناساندنی ئامانج و به‌رنامه‌کانی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و راکێشانی پشتیوانی‌یان بۆ لای خۆی،
مریەم فتحی
چالاکی مدنی و ئەندامی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان
مێژوویه کی درێژ له خه باتی نه ته وایه تی کورد تێده په رئ و هه تا ئیستا
کوردان سه ره رای تیچویه کی زور له و پیناوه دا به ئامانج نه گه یشتوون به
تایبه ت له سه ره تای سه ده ی 19 ه وه خه باتیکی خویناوی و به رده وام له هه
م‌و به شه کانی کوردستان له ئارادا بوه;هه رچه ند له م راستیه شدا کوردان
هیندیک ده ستکه وتی به رچاویان هه بوه که به رچاوترینیان ده سه لاتی هه ریمی
باشووری کوردستانه به لام له راستیدا ئه و ده ستکه وتانه,له ئاست تیکوشانی به
رده وام و تیچووی ئه وخه باته دا که م ونادیارن
سامڕەند
(باسی ئەی رەقیب)
مامۆستا حسن زادە بۆ ’ ئەی ڕەقیب’ فەرمووی كەس بۆی نیە بیگۆڕێ تەنانەت حكوومەتی ھەرێمیش. ئەگەر مەنزوور لە گۆڕین ئاڵ وگۆڕ لە سروودەكە دابێ، پێشوەعدە دوو كەس ئەو سروودەیان گۆڕیوە: یەكیان حیزبی دێموكڕات و ئەوی دیكە حكوومەتی ھەرێم. مامۆستا كە فەرمووی كەس بۆی نیە بیگۆڕێ ھەدەفی لابردنی سروودەكە بوو: " ... حەتتا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان حەقی نیە سروودێكی دیكەی لە جێگەی دابنێ، بەڵام حكوومەتی ھەرێم حەقی خۆیەتی سروودێكی میللی بۆ ھەرێمی كوردستان دابنێ، بێ ئەوەی ئەی ڕەقیب ی قاچاغ بكا، لە جێگەی وی دابنێ [1] ". پێشتر لە مەقاماتی ھەرێمم بیستبوو كە ھەر كەس قسە لەو سروودە بكا دەكەوێتە بەر تەعقیبی قانوونی.
رێبوار مه‌عروف زاده
گومان، ره‌خنه و داهێنان
"نه‌وه‌ی نوێ هه‌میشه له بێ شه‌رمییه‌وه ده‌ست پێده‌کات، له شتێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات ناوی ده‌نێم ئیراده‌ی شه‌رمنه‌کردن."به‌ختیار عه‌لی نه‌وه‌ی نوێ له گومان، ره‌خنه و داهێنان پێکدێ و هاوپێوه‌ندی گومان، ره‌خنه و داهێنانیش ده‌بێته گه‌ڕانێک هه‌تا ئه‌وسه‌ری ئه‌وسه‌ر. گه‌ڕان به شوێن بوون یان نه‌بوونی نه‌وه‌ی نوێ، تێفکرین له چۆنییه‌تی و هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی، ته‌نانه‌ت ئاماده‌بوونی خۆدی چه‌مکی نه‌وه‌ی نوێ له لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کاندا، یارمه‌تیده‌ری دروستکردنی فه‌زا و به‌ستێنێکی تیۆری و فێکرییه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ قسه‌کردن، نووسین و کرده‌وه‌گه‌لێکی لێبراوانه و راشکاوانه،
مریەم فەتحی
گۆڤاری ژنانی ئازەرمیهر
مانگرتنی یه‌که‌م گرووپی مانگران له باکووری کوردستان له 60 رۆژ تێپه‌ڕی وچه‌ندین گوروپی تریش له‌ڕۆژه‌کانی یه‌ک و 15ی مارس و ئابریلهوه په‌یوه‌ست به مانگران بوون، هاوکات مانگرتنی 15 کورد له ستراسبورگی ئوروپا 45 ڕۆژی تێپه‌راندو چووه نیو قۆناخێکی مه‌ترسیداره‌وه ، ئه‌مه‌ش شارستانیه‌تی ئوروپای له گه‌ل پرسیارێکی گرنگ به‌ره‌وڕوو کردوه، به‌تایبه‌ت که کۆنسه‌ی ئوروپا هه‌تا 14 ی ئابریل بیده‌نگی نواند و له 14 ئابریلدا مانگرتنی کورده‌کانی به کارێکی نه‌رێنی زانی و وتی که ئه‌و مانگرتنه کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌کاته سه‌ر کاره‌کانی شۆرای ئوروپا و هاوکات داوای له مانگرتوان کرد که کۆتایی به چالاکیه‌که‌یان بهێنن، لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ ، بۆ مانگرتن؟
سۆران خدری
پێشەکی
بوون یا نەبوون لە ناو کۆمەڵگادا بووە بە مەزەی باس و گفتووگۆی هەندێ پارتی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان: وەکوو دیارە لە هەموو چاو پێکەوتن و ووتوێژێکدا ئاماژە بە دوو خاڵ دەکەن، ئێمە شۆرشی مەدەنی دەکەین وە لە ناو کۆمەڵگای خۆماندا بوونمان هەیە، خاڵی دووەم ئاماژە کردنە بە شۆرشی چەکداری: وەکوو دیارە سەرانی ئەو پارتانە لە پاڵ خاڵی یەکەم، باس لە شۆرشی چەکداری دەکەن، وە دەڵێن شۆرشی چەکداری لە ئێمەوە دەستی پێکردوە، وە لەهەمان کاتدا دەڵین هەردەم کە بە پێویستمان زانی دەستی پێ دەکەینەوە دووبارە: یا ئەوەی کە هەوڵ دەدەن ئەوەی کە ئەوان ناکەین وەکوو شتێکی ناشیرین بە کۆمەڵگا پێشانی بدەن، دەڵین کە شۆرش تەنها شۆرشی چەکداری نی یە،
سامڕەند
لەو بابەتە دا مەبنای ئیستیدلالەكەم ئەو تاریخە ڕەسمییەیە كە ھەم كورد و ھەم فارس و ھەم دنیا قبووڵیان كردووە.
1 ـ وجوودی حكوومەتی ماد
2 ـ دەستپێكردنی ئەو حكوومەتە نزیك بە 250 ساڵێك پێش لە حكوومەتی پارس
3 ـ ڕووخانی حكوومەتی ئاستیاك (ئەژدەھاك) كە ئاخرین پادشای مادەكانە بە دەستی كورش كە بناغەدانەری حكوومەتی 2500 ساڵەی شاھنشاھیی پارسە
ئەو سێ مەبنایەی سەرەوە تاریخێكن كە بە عام بەشەرییەت قبووڵیانە و لە لاپەڕەی تاریخی دنیا دا سەبت كراون. كوردان لە سروودی ئەی ڕەقیب دا دەڵێن: ئێمە ڕۆڵەی مێدیا و كەیخوسرەوین. مێدیا بە حكوومەتی ماد دەڵێن
هیوا ئه‌حمه‌دی
ئه‌و پێوانانه‌ی که ئه‌مڕۆ به پێی عاده‌ت و له ڕوانگه‌ی باوه‌وه، کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کان به کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو پێناسه ده‌که‌ن و به‌ختیاری به کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشن، چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک مودێڕنیته، پاشمودێڕنیسم، و چی و چه‌ندی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌ن که ئێستا رووی ره‌خنه ده‌لای یه‌کێک له‌وانه که مودێرنیته‌یه ده‌که‌ین و که‌مایه‌سی و ناڕوونی ئه‌و دیارده‌یه( به پێی توانا) ده‌ستنیشان ده‌که‌ین. چوونکه هه‌ستیاری ئه‌و بابه‌ته زیاتر له دونیای ڕۆژهه‌ڵات و، له‌وێش له نێو که‌سایه‌تی و لایه‌نه کوردییه‌کاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و وه‌ک شاری خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌نوێنێ. به جۆرێک ره‌خنه گرتن و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته مه‌له کردن به پێچه‌وانه‌ی ئاو ده‌زاندرێ و تا ڕاده‌یه‌کیش به‌رچه‌سپی ئه‌و هێزانه‌ی له به‌رۆکی ده‌درێ که رووی لوتف و به‌زه‌یی ده‌سته‌ڵاته زلهێزه‌کانی رۆژئاوایان لێ وه‌رگێڕدراوه و به ناو و ناتۆره‌ی باوی ئه‌وڕۆیی پێناسه کراون.
عەبدولڕەحمان سدیق
لەسەر لایەنە عێراقییەكان پێویستە كە گرفتە كۆنەكەی عێراق ئێستا دووبارە نەكەنەوە، ئەو گرفتەش رازی نەبوونیانە بەیەكتر و قبوڵنەكردنی یەكترە، كە ئێستاش هەر ئەو یەكتر قبوڵ نەكردنەیە وادەكات، كەسی دیكەی لاواز و نامۆیان بەسەردا فەرز ببێت.
گرفتە كۆنەكان لە "عێراقی نوێ"دا، بەشێكی زۆری بۆ دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق دەگەڕێتەوە.
هەر لەكاتی دامەزراندنی ئەنجوومەنی حوكم لە عێراقدا لەساڵی 2003، كاتێك ژمارەی كورسییەكان 25 بوو، شیعەكان مەرجیان ئەوەبوو، كە ژمارەی كەسایەتییە شیعەكان 13 كەسبێ لەكۆی 25 كەسایەتییەكەی ئەنجوومەنی حوكمدا، وەك ئاماژەیەك بۆ نیشاندانی زۆرینەیی شیعە لە عێراقدا.
ره‌زا شوان / نه‌رویج
رۆژی شه‌ممه (7 / 4 / 2012) له شاری سلێمانی له باشووری کوردستاندا.. به‌شی مێژوو له زانکۆی سلێمانیدا. سیمینارێكیان به ناونیشانی ( که‌رکوک کوردستانه ) سازکرد. سه‌ره‌تا به مارشی نه‌ته‌وه‌ییمان ( ئه‌ی ره‌قیب ) سیمیناره‌که ده‌ستی پێ کرد. شانۆگه‌رییه‌ک و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ک و چه‌ند چالاکییه‌ک پێشکه‌شکران.
سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان دکتۆر ( ئه‌رسه‌لان بایز) وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.. جه‌ختی له‌سه‌ر کوردستانیه‌تی که‌رکوک کرده‌وه.. وتی ئه‌مڕۆ چل ملیۆن کورد ده‌ڵێ که‌رکوک کوردستانه.. هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر کوردستانیه‌تی که‌رکوک ناکه‌ین ئه‌وه‌شی وت ئه‌گه‌ر حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێ مهسلهدا هاوڕا نین.. به‌ڵام هه‌موو لایه‌کمان لهسهرکوردستانیهتی که‌رکوک و له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی( 140) به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی ترمان بۆ سه‌ر کوردستان هاوهه‌ڵوێست و هاوڕاین.. دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز داواشی له لایه‌نه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌کان کرد.. که
خالید ره‌حیمی
واقعی جیهانبینی و تێڕوانینه گشتی و ره‌هه‌نده به‌ربڵاوه‌کانی هه‌نوکه‌یی له‌گه‌ل ده‌رخستنی دیارده به‌ربڵاو و ئاڵۆزه‌کان له سیستمه حوکمڕانی و ده‌سه‌لاته تاکڕه‌وییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه که له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه و ئاشنا بوون و تیکه‌ڵ کردنی کولتووره جیاوازه‌کان و بچووک بوونه‌وه‌ی جیهان و له هه‌مان کاتدا به جیهانی بوونی دیارده به‌رچاوه‌کان، ئه‌و واقعییه‌ته به‌ر چاو ده‌که‌وێ که کاریگه‌ری مرۆڤه‌کان چه‌نده زه‌ق و به‌رچاوه له گۆڕانکارییه جیهانی ،