ره‌زا شوان / نه‌رویج
رۆژی شه‌ممه (7 / 4 / 2012) له شاری سلێمانی له باشووری کوردستاندا.. به‌شی مێژوو له زانکۆی سلێمانیدا. سیمینارێكیان به ناونیشانی ( که‌رکوک کوردستانه ) سازکرد. سه‌ره‌تا به مارشی نه‌ته‌وه‌ییمان ( ئه‌ی ره‌قیب ) سیمیناره‌که ده‌ستی پێ کرد. شانۆگه‌رییه‌ک و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ک و چه‌ند چالاکییه‌ک پێشکه‌شکران.
سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان دکتۆر ( ئه‌رسه‌لان بایز) وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.. جه‌ختی له‌سه‌ر کوردستانیه‌تی که‌رکوک کرده‌وه.. وتی ئه‌مڕۆ چل ملیۆن کورد ده‌ڵێ که‌رکوک کوردستانه.. هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر کوردستانیه‌تی که‌رکوک ناکه‌ین ئه‌وه‌شی وت ئه‌گه‌ر حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سله‌دا هاوڕا نین.. به‌ڵام هه‌موو لایه‌کمان له‌سه‌رکوردستانیه‌تی که‌رکوک و له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی( 140) به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی ترمان بۆ سه‌ر کوردستان هاوهه‌ڵوێست و هاوڕاین.. دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز داواشی له لایه‌نه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌کان کرد.. که پێویسته له‌مه‌وه دوا چالاکییه رۆشنبیری و هونه‌رییه‌کانیان بخه‌نه شاری که‌رکوکه‌وه.
دوای ئه‌وه چه‌ند دکتۆر و ماوه‌ستایه‌کی پسپۆر و شاره‌زا له بواری مێژووی کوردستاندا.. به شێوه‌یه‌کی زانستی و به به‌ڵگه‌وه له‌سه‌ر کوردستانییه‌تی که‌رکوک دوان.. که ئه‌م دکتۆرانه بوون : ( د ـ ئاکۆ شوانی ) ، ( د ـ شوان عوسمان ) ،
( د ـ پشکۆ حه‌مه تاهیر ) ، ( د ـ سه‌روه‌ر) ، ( د ـ که‌یوان ئازاد) ، ( زریان حاجی ) و چه‌ند که‌سانێکی تر.
به سه‌دان به‌ڵگه‌ی زیندوو ، به ده‌یان پاشماوه‌ی به جێماوی دێرین ، به ده‌یان شوێنه‌واری کوێره‌وه‌نه‌بوو ، به ده‌یان که‌رسته و ئامێری به‌ردین و گڵینی سووره‌وه‌کراو و کانزایی.. که سیمای کوردیان پێوه دیاره و کاڵ نه‌بوونه‌ته‌وه هه‌موو ده‌ست به سینگه‌وه‌ن و گه‌واهی کوردستانیه‌تی شاری که‌رکوک ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر بوایه قه‌ڵا سه‌رکه‌شه‌که‌ی که‌رکوک و چیای حه‌مرین و خڕی خاسه و دار و به‌ردی که‌رکوک بهاتنایه‌ته زمان.. به زمانی کوردی ده‌یان وت ئێمه کوردستانی بووین و هه‌ر کوردستانیش ده‌بین.. نه‌یاران و ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان زۆر له ئاسه‌واره به نرخه‌کانی که‌رکوکیان دزیوه و زۆریشیان شێواندووه.. به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن مێژوو چه‌واشه بکه‌ن و راستییه‌کان بگۆڕن.. وه‌کو ده‌ڵین ئه‌وه ئه‌سته‌مه که به‌ری تیشکی رۆژ به بێژنگ بگیرێت.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زیاتر له نه‌وه‌ت ساڵه حکومه‌ته شۆڤێنییه عه‌ربییه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق، به نوری مالیکیشه‌وه، به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوکیان رانه‌گرتووه.. دیانه‌وێت تۆبۆگرافیای نه‌ته‌وه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب له که‌رکوکدا بگۆڕن.. به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌بیان له که‌رکوکدا نیشته‌جێ کردوون.. به هه‌زاران خێزانی کوردی که‌رکوک زاده‌یان ، که‌رکوک به‌ده‌رکرد.. له ( 82 ./. ) تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌نفالی به‌دناویش له ناوچه‌ی که‌رکوکدا ئه‌نجامدرا.. زیاتر له (1150) گوند و شاره‌دێی ناوچه‌ی که‌رکووکیان رۆخاند.. تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڤینی عه‌ره‌بی له که‌رکوکدا، هێنده زۆر و قێزه‌وه‌نن نایه‌نه ژماردن.. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو تاوانه ره‌گه‌زپه‌رستییانه‌ش.. تا ئه‌مڕۆش له له که‌رکوکدا کورد زۆرینه‌ین و، له ( 70 ./. ) كه‌رکوک کوردن . هه‌ر بۆیه حکومه‌ته‌که‌ی مالکی ڕێگری ده‌که‌ن له سه‌رژمێری کردن له که‌رکوکدا، چونکه باش ده‌زانن ، که ڕێژه‌ی کورد زیاتره.
ئه‌مڕۆ هه‌موو کوردستان په‌روه‌رێک که‌رکوکیه.. که‌رکوک كێشه‌ی سه‌ره‌کی و چاره‌نووسازی گه‌له‌که‌مانه له باشووری کوردستاندا.
ده‌بوایه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له(2003) وه تا ئێستا چه‌ندین کۆڕ و سیمینار و فیستیڤاڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆری تر له که‌رکوکدا بکرایه.
داوا له وه‌زاره‌تی ۆشنبیریی کوردستان ده‌که‌ین، که له‌مه‌وه دوا شاری که‌رکوک و خانه‌قینیش به‌سه‌ربکه‌نه‌وه و، به‌شێک له چالاکییه هونه‌ری و رۆشنبیری و وه‌رزشییه‌کانی کوردستان.. له شاری که‌رکوک و خانه‌قین ئه‌نجام بده‌ن.. ئه‌و بابه‌ت و به‌رنامانه‌ی که میدیاکانی کوردستان ده‌رباره‌ی که‌رکوک پێشکه‌شی ده‌که‌ن له ئاستی پێویستدا نین. جارێ خانه‌قینیان هه‌ر له‌بیرکردووه.. ؟ تا ئێستا چه‌ند به‌رنامه و باسی مێژووی ده‌رباره‌ی خانه‌قین له که‌ناڵه ئاسمانه‌ییه‌کانی کوردستاندا پێشکه‌ش کراون ؟ ئه‌گه‌ر پێشکه‌شیش کرابن له ئاستی پێویستیدا نه‌بوونه.. ئێمه ئه‌م گله‌ییه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنیریی کوردستان ده‌که‌ین.
که‌رکوکییه‌کان تا که‌ی چاوه‌ڕێی گه‌رانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحییه‌کانیان بن بۆ سه‌ر پارێزگای که‌رکوک ؟ له به‌ڵێنی درۆ و، له دان به‌خۆگرتندا بێزاربووینه ؟
بێگومان نوری مالیکی، نه‌رمی و ساردی و متمانه‌ی کوردی قۆزتۆته‌وه.. تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازمان ده‌زانێت.. مالیکی پێی شه‌رم نییه که ده جاری تریش به‌ڵین بدات و لێی په‌شیمان بێته‌وه.. ده‌یه‌وێت سوود له کات وه‌ربگرێت.. خه‌تای ئه‌ویش نییه.. خه‌تای سه‌رکرده‌کانی خۆمانه که په‌ند و وانه‌یان له به‌ڵێن و په‌یمانی درۆ وه‌رنه‌گرتووه.. تا که‌ی بڕواتان به زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژاراوی و به‌ڵێنی درۆی ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان هه‌یه.. چونکه قسه‌کانی ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ناخی دڵیانه‌وه‌یه.. کورد ده‌ڵێ : " پیاو سه‌ر بدۆڕێنێت ، به‌ڵێن نادۆڕێنێت " به‌ڵام که‌ی به‌ڵێن لای داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌بووه.
داواش له رۆشنبیران و نووسه‌ران و، میدیای کوردیمان ده‌که‌م . ئیتربه‌س بڵێن و بنووسن که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی ترمان، یا ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانمان.. به‌ڵکو پێویسته بڵین و بنووسن، که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان.. بۆ شه‌رم بکه‌ین و بترسین و وا نه‌ڵێین و وانه‌نووسین.. ؟ نه که‌رکوک و نه ئه‌و ناوچانه له کوردستان دانه‌بڕاون و به‌شێکن له کوردستان.. به‌ڵام له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه داگیرکراوه.. ئه‌ی داگیرکردن چییه ؟ داگیرکه‌ر هه‌ر داگیرکه‌ره.. جیاوازی چییه له نێوان شاری قودس و شاری که‌رکوکدا ؟ بۆ هه‌موو عه‌ره‌به‌کان و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان و به عه‌ره‌بی عێراقیشه‌وه. قودسیان لا پیرۆزه.. ئیمه‌ی کوردیش دوو هێنده که‌رکوکمان لا پیرۆزه.. بۆ ئه‌وان به ( قودسی داگیرکراو ـ قدس المحتله) ناوی ده‌به‌ن.. ئه‌ی ئێمه بۆ به ( که‌رکوکی داگیرکراو ـ کرکوک المحتله) ناوی که‌رکوک نه‌هێنین ؟ بۆ بۆ ئه‌وان ده‌بێ و، بۆ ئێمه بڤه‌یه وابڵین ؟ یان بانێکه و دوو هه‌وا ؟ هه‌رده‌میش داگیرکه‌رانی کوردستان راستییه‌کان به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێون..خۆ ئه‌و سته‌م و کومه‌ڵکوژی و تاوانانه‌ی شۆڤێنی عه‌ره‌بی له کوردستاندا به گشتی و له شاری که‌رکوکدا به تایبه‌تی له گه‌لی کوردمانیان کرد.. ئیسرائیل تاوانی له‌و چۆرانه‌ی ده‌رهه‌ق به فه‌له‌ستینییه‌کان و ، له شاری قودسیشدا شتی وایان نه‌کردووه.
من وه‌کو که‌رکوکی زاده‌یه‌ک، ده‌ستخۆشی له مامۆستایانی به‌شی مێژوو له زانکۆی سلێمانی ده‌که‌م، بۆ ئه‌م سیمیناره گرنگه‌یان.. هیوای ئه‌وه‌شم ده‌خواست که یه‌کێک له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانمان ئه‌و باسانه‌ی له‌م سیمیناره‌دا پێشكه‌ش کران پێشانی ره‌وندی کوردمانی له هه‌نده‌ران و له شاره‌کانی تری کوردستان‌مان بدایه. خوازیاری ئه‌وه‌شم که چه‌ندین چالاکیی هه‌مه‌جۆره‌ی تری شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک ، به‌ڵکو چالاکیی شاره‌کانی باکوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان‌مان، له که‌رکوکدا پێشکه‌ش بکه‌ن.
به‌ڵی سازش کردن نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر که‌رکوک، به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌ر بستێکی کوردستان‌مان، گه‌وره‌ترین تاوان و ناپاکییه و، هه‌رگیز لێبووردنی نییه.
گه‌شبینم، زوو بێت یا دره‌نگ ، که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان رزگاریان ده‌که‌ین و ده‌یان گه‌ڕێنینه‌وه بۆ باوه‌شی کوردستانی دایک.
هیچ مافێکی داگیرکراو ون نابێت.. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماف ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرێت و، له پێناوی وه‌رگرتنه‌وه‌یدا ، بێ‌وچان تێ بکۆشێ و کۆڵ نه‌دات.
نه‌رویج : 9 / 4 / 201