مریەم فەتحی
گۆڤاری ژنانی ئازەرمیهر
مانگرتنی یه‌که‌م گرووپی مانگران له باکووری کوردستان له 60 رۆژ تێپه‌ڕی وچه‌ندین گوروپی تریش له‌ڕۆژه‌کانی یه‌ک و 15ی مارس و ئابریله‌وه په‌یوه‌ست به مانگران بوون، هاوکات مانگرتنی 15 کورد له ستراسبورگی ئوروپا 45 ڕۆژی تێپه‌راندو چووه نیو قۆناخێکی مه‌ترسیداره‌وه ، ئه‌مه‌ش شارستانیه‌تی ئوروپای له گه‌ل پرسیارێکی گرنگ به‌ره‌وڕوو کردوه، به‌تایبه‌ت که کۆنسه‌ی ئوروپا هه‌تا 14 ی ئابریل بیده‌نگی نواند و له 14 ئابریلدا مانگرتنی کورده‌کانی به کارێکی نه‌رێنی زانی و وتی که ئه‌و مانگرتنه کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌کاته سه‌ر کاره‌کانی شۆرای ئوروپا و هاوکات داوای له مانگرتوان کرد که کۆتایی به چالاکیه‌که‌یان بهێنن، لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ ، بۆ مانگرتن؟
له زستانی 2009 ی زایینیه‌وه ده‌وڵه‌تێ ره‌گه‌زپه‌رستی تورک ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێک کردوه به ناوی ئۆپه‌راسیۆنی که جه که ، لەچوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌تا ئێستا زیاتر له 8 هه‌زار کورد قۆڵبه‌ست کراون که پتر له نیوه‌ی ئه‌وگیراوانه ئێستاش له زینداندان ، زۆرینه‌ی ئه‌و گیراوانه ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی و دیموکراسین و پێک دێن له ئه‌ندامانی پارله‌مان و به‌رپرسانی پله‌به‌رزی پارته‌که‌و چالاکانی مه‌ده‌نی ،رۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان و هتد، پارتی ئاشتی و دیموکراسی ئامانجی ده‌وله‌تی تورک له‌وم ئۆپه‌راسیۆنه ،تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئاکه‌په له پارته‌که‌یان پاش سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان و به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی ئیراده‌ی گه‌لی کورد پێناسه ده‌کا ،جێی سه‌رنجه له ڕۆژانی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی گرتووخانه‌کانی وه‌زاره‌تی دادی تورکیه له ولامی پارله‌مانتارێکی ب د پ ییدا دانی به‌وه دانا که پتر له 2317 منداڵ و مێرمنداڵ له‌گرتووخانه‌کانی تورکیه‌دان به پێی سه‌رچاوه‌کان نزیک به ته‌واوی ئه‌ومنداڵانه کوردن و دۆزه‌که‌یان به دۆزی منداڵه به‌ردهاوێژه‌کان ناسراوه ،کۆی ئه‌مانه پێڕه‌و کردنی تیرۆریزمی ده‌وله‌تی تورک له باکووری کوردستان ده‌سه‌لمێنن که له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی ئوروپا‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا وه‌ک ره‌وشێکی دژواره ره‌چاو نه‌کراوه که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشتگری ئامریکا‌و ئوروپا له ده‌وله‌تی تورک به‌هۆی هاوپۆه‌یمانی سیاسی نێوانیان ،هەر بۆیە گەلی کورد مانگرتنی وەک مێکانیزمێکی ئاشتی خوازانە (بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانی)بۆ گەیاندنی دەنگی ستەملێکراوی خۆی هەڵبژاردوە ،هه‌ربۆه‌یش ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی ئوروپا‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش له‌به‌رانبه‌ر ته‌ندوروستی ئه‌ومانگرانه‌دا به‌رپرسیارن ده‌نا له ئه‌گه‌ری درێژه‌ی بێده‌نگی لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیداردا، دڵی ئوروپا مێژووی مه‌زووڵمیه‌تی گه‌لی کوردی تێدا تۆمار ده‌کرێ به تایبه‌ت که ڕه‌وشی ته‌ندوروستی مانگران هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا هه‌تا ده‌روا خراپتر ده‌بێ ،جێگه‌ی سه‌رنجه که به‌شێکی زۆر له لایه‌نه کوردیه‌کان هه‌تا ئێستا نه‌ک هه‌ر پشتگری خۆیان له مانگران رانه‌گه‌یاندوه به‌ڵکوو هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و چالاکیه‌یان به‌ته‌واوی بایکۆت کردوه که ئه‌مه‌ش تاکی کورد له گه‌ڵ پرسیار به‌ره‌وڕووده‌کاته‌وه ،ئاخۆ ئه‌ولایه‌نانه له نه‌ته‌وایه‌تی بوون ته‌نیا مه‌به‌ستیان دروشمێکه که هه‌ستی کوردستانیانی له کاتی مه‌به‌ست دا پێ ببزوێنن؟ئاخۆ ئه‌وان پێیان وایه له سه‌رده‌می راگه‌یاندندا ئه‌و هه‌والانه‌و باسگه‌لی په‌یوه‌ندی دار به‌و چالاکیانه ناگوازرێنه‌وه نێو ماڵی کورد؟بۆچی ده‌بی خۆ له ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ببوێرن؟خۆ نایانه‌وێ کرده‌وه‌کانی ده‌وله‌تی تورک ئه‌رێ بکه‌ن؟
ڕه‌نگه راگه‌یاندنه‌کانی باشووری کوردستان به‌هۆی پەیوەندیه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم و ده‌وله‌تی تورک نه‌توانن خۆیان له پرسێکی هه‌ستیاری وه‌ها بده‌ن ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی هەتا ئێستا راگەیاندنی رۆژهەڵاتی کوردستان کردویەتی بە تایبەت ئەو بەشانەی کە هەواڵی ئەو چالاکیەیان بایکوت کردوە ،ناراستەوخۆ بەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستانی تێدا بوە ،چونکا هەموان دەزانن کە پرسی کورد لە هەمو بەشەکانی کوردستان پەیوەندی ڕاستەوخۆی پێکەوە هەیە و چارەنوسی گەلی کورد ،لە هەمو بەشەکانی کوردستان گرێدراوی یەکترن ،هه‌ربۆیه ئه‌م بایکۆت کردنانه له چه‌ند سۆنگه‌وه جێگای سه‌رنجن.
الف) لە بواری سیاسیەوە ئەو کردەوە هاورابونی ئەو لایەنانەیە لە گەڵ جیهانێکدا کە کەمترین پشتیوانی سیاسی لە کوردەکان کردوە ،جیهانێک کە کردەوەی هەڵەبجە و ئەنفالی لە کاتی خۆیدا محکوم نەکرد ،وەهێشتاش بە فەرمی بە ژینوسایدی نەناسیوە ،جیهانێک کە تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە پاش تیرۆری رێبەرانی کورد بە باوشێکی ئاواڵە رەوانەی ئێران دەکاتەوە ،جیهانێک کە کریس کۆچەرا تێیدا دەڵێ پشتیوانی کوردەکان تەنیا چیاکانی کوردستانن.
ب) راگه‌یاندنی کوردی ده‌توانێ به شێوازێکی مۆدێڕن له گه‌ڵ پرسه‌کان مامه‌له بکات، مۆدێڕن نه به واتای تێکنۆلۆژی یان ته‌کنیکی، به‌ڵکوو مۆدێڕن له بواری جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی، ده‌نا ساڵانێکه به‌شێکی به‌رچاو له راگه‌یاندنه‌کان به شێوازێکی نه‌ریتی خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆیانن و چ نوێکاریه‌ک له کاره‌کانیاندا نابینرێ، واته کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی که بۆ خه‌ڵک ناسراون ، باسگه‌لێکی سوواو و به جۆرێک که هه‌ر کامه‌یان ته‌نیا یه‌ک جۆر وتار،یه‌ک ئه‌خلاقی سیاسی و ته‌نانه‌ت یه‌ك جؤڕ گۆرانیبێژ و شاعیری تایبه‌تی و... ته‌وه‌ری به‌رنامه‌کانیانن، ئه‌مه‌ش ناسنامه‌ی میدیایه‌کی داخراوه که تایبه‌تمه‌ندی سیستمه دیکتاتۆره‌کانه.
جێی سه‌رنجه ڕاگه‌یاندنی حزبه‌کان به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له ئاستی کورده‌کانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ته‌نیا له ئاستی ئه‌وه‌دا ده‌بینن که جار جار گۆرانیه‌کی کورمانجی بلاو بکه‌نه‌وه یان باسێکی کورتی مێژوویی له سه‌ر ئه‌و به‌شانه‌ی کوردستان بکه‌ن که ئه‌مه‌ش زۆر که‌م ده‌کرێ، له کاتێکدا میدیای کوردی ده‌بێ ئامرازی کۆکردنه‌وه‌ی کورده‌کان له ده‌وری یه‌ک بێ،جێی سه‌رنجه که هه‌ر ئه‌و راگه‌یاندنان بۆ گه‌یاندنی هه‌والی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی رۆژنامه‌نووسێکی غه‌یره کوردی ئێرانی ، یان ئه‌گه‌ر زیندانیه‌کی غه‌یره کورد له ئێران ته‌نیا جارێک مافی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ل بنه‌ماله‌که‌ی نه‌درێتێ ئه‌وا ئه‌ولایه‌نانه خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و پرسه ده‌زانن و بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵێکی وه‌ها له نیوان یه‌کتریدا کێ به‌ر کێیانه !و تەنانەت ئەو هەواڵە دەکەنە سەردێری بەشی هەواڵ و لەتەوەری باسە سیاسیەکانیشیاندا جێگای تایبەتی پێ دەدرێت!!!
ج) ئه‌م کارانه له روانگه‌یه‌کی دیکه‌وه که مه‌سره‌فی کوردستانی هه‌یه چه‌ن قات جێگای سه‌رنجه ،چونکا ئه‌م بیرۆکه‌یه گومان دروست ده‌کا له‌وه‌ی که هێشتا پاشماوه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ولایه‌نانه‌دا بوونی هه‌بێ، ده‌نا چ لایه‌نێک ناتوانێ خۆی له پرسی کوردستانیانی دیکه له به‌شه‌کانی تری کوردستان بێ خه‌م بزانێ چوونکا مه‌شرووعیه‌تی کوردستانی بوونی ده‌چێته ژێر پرسیار ! میدیای کوردی له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ته‌واوی له ده‌ستی حیزبه‌کان دایه،هه‌ر کام له‌و حیزبانه زۆرینه‌ی نفوزیان له به‌شێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه به‌واتایه‌کی تر هیچ کام له‌ولایه‌نانه سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌لاتی کوردستانیان به کرده‌وه نه‌کردوه‌ته مه‌یدانی خه‌بات و ته‌نانه‌ت چالاکی راگه‌یاندنی و هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا به شێوازێکی نه‌ریتی خۆیان له‌و ناوچانه به‌رهه‌م دێننه‌وه که نفوزیان هه‌یه ،ئەمەیە کە ئەوەندەی دیکە ئەو گومانە دروست دەکا کە هێشتاش پاشماوەکانی بیرۆکەی دەرەبەگایەتی بونیان هەبێ ،تەنانەت ئەمە هەڕەشەیەکی جدیە لە داهاتوی کوردستانێکی ڕزگار کراو بەو واتایە کە لە دوارۆژدا شەری دەسەلات لە پیشینەیشی هەیە داوێنی کورد بگرێ و کوردستان لە نێوان دەسەڵاتی ناوچەیی حیزبەکاندا ،بە شێوازێکی بەش بەشکراو بەڕێوە بچێ ،هەر وەک لە باشور نمونەکەی بەرچاوە..
بایکۆت کردنی هه‌والی ئه‌وچالاکیانه له سه‌رده‌می راگه‌یاندندا شتێکی نزیک له‌مەحا‌ڵه ،چوونکا تۆڕی پیوه‌ندیه‌کان له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆکه‌دا به‌ربلاوتر له‌وه‌یه که بتوانرێ به ته‌واوی بخرێته ژێر کۆنتڕۆڵی لایه‌ن یان لایه‌نگه‌لیکی تایبه‌تی هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌سکه‌وت بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که تووشی ئه‌وهه‌ڵه ده‌بن ده‌مێنێته‌وه کۆمه‌ڵێک پرسیاری مێژوویه که به‌ره‌ورووی خۆیان ده‌بیته‌وه و ەکو کورد وته‌نی خه‌نه‌یان که‌مره‌نگ ده‌کاته‌وه ،به‌ڵام لێره‌دا ئه‌رکی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ،نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و ...ئه‌وه‌یه که ئه‌وان خۆیان له بازنه‌ی حیزبی به کرده‌وه جیابکه‌نه‌وه‌و له‌م پیوه‌ندیه‌دا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن،که ئه‌میشه ده‌توانێ هه‌م گوشار بخاته سه‌ر لایه‌نه‌کان بۆ خه‌مخۆر بوونیان له ئاست هه‌موو پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌میش قورساییه‌کی تایبه‌ت به‌و ڕۆشنبیرانه بدا که وه‌ک لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ له کوردستان پێناسه ده‌کرێن،هاوکات ژنان ده‌بی خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی تایبه‌تی بن و هه‌موو هێز و توانایان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتووانی کورد له مه‌یدانی به‌رگری له نرخه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد دا هه‌ست به نه‌بوونی نه‌که‌ن...