فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

bdp-giranجەنگیز چاندار/ رادیکاڵ
لە تورکیەوە: عەزیز مەعروفی

دیسان و سەر لە نوێ شەپۆلێکی دیکەی گرتنی ئەندامانی کۆما جڤاکی کوردستان دەستی پێکردەوە. جگە لەمە، ئێمە پێمان وایە کە کەسانی دەورووبەری سەرۆک وەزیر، لە ئاست هێرش و ڕاونانی کەجەکە دا تووشی هەڵە هاتووە. سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوە تایبەتیەکانیش دا چەندین جار باس کراوە، هێرش و گرتنی کەجەکە بە تایبەت لە سەرو بەندی چوونی بەدەپە بۆ پاڕڵمان، بێ پسانەوە درێژەیان هەیە و تەنانەت توندتریش دەبن. لە ڕاستی دا ئەو هێرشانە بۆ چاوترسێن کردن و بۆ تواندنەوەی بەدەپە دەکرێن؟

تکایە واز لەو پرسیارە ناشیاوە بێنن کە بەدەپە چ پێوەندییەکی  لە گەڵ کەجەکە هەیە؟ یان ئەدی کەجەکە بریتی نییە لە ڕێکخستنی نێو شاریی پەکەکە؟ بە دڵنیاییەوە گیراوەکان کە نێوی "کەجەکە"یان لە سەر داناون، چەکدارانی پەکەکە نین. هەروەها حاشای لێ ناکرێ کە بەشێکی زۆریشیان ئەو کەسانەن کە ئەندامی بەدەپەن. هەتا ئێستا هەموو هەوڵ و تەقەلای دەوڵەت ئەوە بووە کە بەدەپە لە کار و چالاکی بخات. لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە کە هانی هەزاران و دەیان هەزار لاوی کورد دەدەن کە "ڕوو لە شاخ"ە کان بکەن. ڕۆژێک دوای ڕێووڕەسمی سوێندخواردنی نوێنەرانی کورد، لە گەڵ "ئەحمەد تورک"، "ئایسەل تۆغلوک"، "سڕری سوورەیا ئۆندەر"، "فیلیز کۆچالی" و "عوسمان بایدەمیر" لە دەوری یەکتر کۆببووینەوە. بە وردی گوێمان لە ڕوونکردنەوەی ئەو تۆمەتانە گرت کە گۆیا یارمەتیەک لە دامەزراوەکانی ئاڵمانەوە بۆ بەدەپە هاتووە و ئەوانیش دەبێ بۆ پەکەکەیان ڕاگوێزتبێ! گریمان ئەگەر بشیان هەوێ بیکەن، ئەو کارە ئیمکانی نییە.

 ڕەوشێکی گونجاو بۆ پەکەکە

٤٩% پێکهاتەی حەشیمەتی باشوری خۆرهەڵات (باکووری کوردستان) یانی نیوەی دانیشتوانەکەی لە ژێر تەمەنی ١٩ ساڵی دان. ٦٦% واتە زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی لە ژێر ٢٥ ساڵی دان. جیا لەوەش، لەو هەرێمەدا٦٠% خەڵک لە کاری بەردەوام و رێکووپێک بێبەشن. ئەوەش یەکێک لە بابەتە دڵتەزێنەکانە کە سەرنجمان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ. باشە ئەو ڕەوشە یانی چی؟ ئەو ڕەوشە یانی زەمینەیەکی گونجاو  بۆ درێژەدان و گەشەکردنی زیاتری  ڕێکخستنی ڕێکخراوەیی پەکەکە. لە ڕەوشێکی ئەوتۆدا کە هەراوی کۆمەڵانی خەڵک وەک موغناتیس(ئاسن ڕفێن) بەرەو پەکەکە و چیاکان ڕادەکێشرێن. هیچ هێزێک هەیە کە بتوانێ بەری پێ بگرێ؟ بۆ بەر گرتن لەو ڕاکێشانە، پێویستە گۆڕەپانی سیاسەت بەرینتر بکرێ. دەبێ بوار بۆ تێکۆشانی خەڵکی سڤیل پێک بهێنرێ کە تێیدا بتوانن مافەکانیان وە دەست بخەن. کەچی دەبینین مەبەستی ڕاستەقینە لە قۆڵبەست کردن و هێرشەکانی سەر کەجەکە تاریککردنی ئاسۆی تێکۆشانی دێموکراتیکی ئەو خەڵکەو بانگەوازە بۆ چوونە سەر چیاکان و هاندانی توندوتیژی سەرشەقامی شارەکانە.  بەرەبەیانی دۆینێ، لە گرتن و ڕاونانێکی هاوکاتدا، بۆ شارەکانی ئیستانبوڵ، دیاربەکر، عەنتەب، ماردین، سیرت، ئیزمیر، ئانکارا، ئوورفا و ئادیەمان دا ١٤٠ کەس گیران.٩٠% گیراوەکان خەڵکی شارستانەکانی باغچی لار، ئەسەنیوورت، ئارناووت کۆی، ئووسکودار، بەی ئۆغڵو، شیشلی، غازی عوسمان پاشا، بایرام پاشا و سوڵتان غازی سەر بە ئیستانبوڵ بوون. لە نێو گیراوەکاندا، جێگری سەرۆکی گشتی بەدەپە و جێگرێکی سەرۆکی حیسابداری بەدەپە دەبینرێن. هەروەها لە ڕیزی دەزیندان ئاخنراوەکاندا سەرۆکی شارەوانی "دەریک" سەر بەدەپەش بەرچاو دەکەوێ. چەند ڕۆژ پێستریش، سەرۆک شارەوانییەکانی سیلۆپی، شڕناخ و ئیدیل، کە هەموویان بەدەپەیی بوون ڕاپێچی گرتووخانە کران.  دێسامبری ساڵی ٢٠١٠ کاتێک کە کۆمەڵێک سەرۆک شارەوانیی بەدەپەیی بە بیانووی "ڕەپێچەک دانی کەجەکە" بە دەستی کەلەبچەکراو لە بەردەم دادگای شاری دیاربەکر ڕاگیرابوون، دیمەنێک خوڵقا کە لە دێموکراسی تورکیەدا وەک بەڵگەیەکی ڕسوا چۆ نێو ئەرشیڤەوە. هیچ کام لە سەرۆککۆمار، وەزریری نێوخۆ و تەنانەت کاربەدەستانی وەزارەتی دادیش نەیان توانی پاساوی بدەنەوە و سەرئەنجام پەژارەی خۆیان لەو دیمەنە دەربڕی. لە گرتووخانە قایمکردنی سەرۆک شارەوانییەکانی بەدەپە ئێستا بۆتە ڕووداوێکی سروشتی. کە دەگەینە تومەتی پوچەڵکراوەی "شارەوانییەکانی بەدەپە پارە لە دامەزراوەکانی ئاڵمانی وەردەگرن و پاشان بۆ پەکەکەی ڕەوانەی دەکەن" و قۆزتنەوەی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایە بە هۆی ڕاگەیاندنەکانەوە، بۆمان دەردەکەوێ کە سەرۆک شارەوانییەکانی بەدەپە کراونەتە ئامانج. دەرکەوت ئەوەش ئیدعای خودی سەرۆک وەزیران بوو.

وێدەچێ بەشێکی هەرە زۆر لە ٩٩ سەرۆک شارەوانییەکانی بەدەپە ڕەوانەی پشت میلە ئاسنینەکانی زیندان بکرێن. قسەی تێدا نییە، گرتن و ڕاونانی ئەندامانی کەجەکە، سەرۆک شارەوانییەکانی سەر بە بەدەپەی پێ کراوەتە ئامانج، "بێ ویژدان"ی بکەرانی دەردەخات. "عەبدوڵا دەمیرباش"، سەرۆکی شارەوانی "سوور" لە دیاربەکر، بە هۆی نەخۆشیکی کاریگەر ئێستا لە دەرەوەی گرتووخانەیە، لە وەزعیەتێک دایە کە تەنیا لە "کلێڤەلاند"ی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دا، ئیمکانی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی هەیە. سەرۆککۆمار ئەو ئیزنەی کە دەبێ پێێ بدات وەدوای دەخات و مەترسی مردنی دەمیرباش ڕۆژ لە گەڵ رۆژ لە پەرەسەندن دایە، بەڵام کاتێ لەو پێناوەدا کار دەگاتە کاری کەمپەین، چانکایا-کۆشکی کۆماری تورکیە- بە دژی ڕادەوستێ و متەقی لێوە نایەت. "عەبدوڵڵا دەمیرباش" تاوانی کەجەکەیی بوونی پێوە لکێنراوە و لە ڕاستی دا بەدەپەی پێ کراوەتە ئامانج و دەبینین کە ئێستا ئەو پیلانە لە ئاستێکی هەورازتر و بەربڵاوتردا بەڕێوە دەچێ.  ڕەنگە ئامانجی ئەوانەی کە پیلانی گرتن و قۆڵبەست کردن بۆ کەجەکە ڕێکدەخەن و ئەوانەش کە بەڕێوەی دەبەن بە تەواوی ئەو شتە نەبی کە ئێمە وتمان، بەڵام قۆڵبەستکردن و ڕەپێچەک دانەکان، هێرشێکن کە لە بیر و ڕایی گشتی کورد دا قەت ناتوانێ وا لە پەکەکە و بەڕێوەبەرایەتێکەی بکات کە واز لە "تێکۆشان" بێنێ. تا ئەمڕۆش هێرشەکان، هیچ قازانجێکی بۆ تورکیە بە دواوە نەبووە و هەر لە بنەڕەتدا قەت ئەو باسە لە گۆڕێ دا نەبووە کە تورکیە لەو بارەوە قازانجێکی کردبێ.

ئایا کوردەکان لە سیستەم دەکشێنەوە؟

ئا.ئێن.ئێڤ کە دەکرێ بە ئۆرگانی ڕاگەیاندنی پەکەەکەی دابنێین، سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر کەجەکە، وتارێکی لە ژێر ناوی "ئایا کورد لە سیستەم دەکشێتەوە"ی بڵاوکردۆتەوە. لەم وتارەدا بەم شێوەیە پێ لە سەر پێوستی کشانەوەی کوردەکان لە سیستەم دادەگرێ: "کیوەکانی کوردستان تۆپباران دەکرێن، دەست بە هێرشی زەمینی دەکرێ. شارەوانی شارەکانی ئامەد، وان و جۆڵەمێرگ و هەروەها هەڵسووراوانی کورد قۆڵبەست دەکرێن. ڕێبەرانی دەتەکە و چالاکانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، رۆژنامە نووسان و ڕوناکبیران دەگیرێن. تەنانەت بە دژی بەشێک لە نوێنەرانی پاڕڵمان کە سوێندشیان خواردووە و دەست بە کاربوونەتەوە، کۆسپ دادەتاشن و ئەگەر بارودۆخ بە گونجاو بزانن دەست بە گرتن و قۆڵبەست کردنیان دەکەن." جا ئێستا ئەو بۆچوون و لێکدانەوە چاو لێکەن: " ئەدی ئەوە نییە ئیوە دەتان وت شتی وا "نابێ"؟

باشە مەبەست لەو لێکدانەوە چییە؟ نووسەر پێی وایە کە ئامانج زۆر ڕوونە. ئەویش ئەوەیە کە لە باری سیاسی و سەربازییەوە پەکەکە لاواز بکەن و دوورە پەرێزی بخەن. قۆڵی بەدەپە بشکێنن و بە تاوان خستنە پاڵیان و بە هاوکاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بە گرتن و قۆڵبەستکردنیان، مەشروعیەتی بەدەپە بخەنە ژێر پرسیار. هەروەها یەکگرتوویی کوردستانی لەت لەت بکەن و دیارە وێڕای ئەوەش سەرۆکی گیراوی کورد، "عەبدوڵا ئۆجەلان" بخەنە دوورەپەرێزێکی سیستماتیک.

پێتان وایە دەتوانین بڵێین "تێکرای ئەو دیمەنانەی کە باسمان کردن"، بێ نێوەرۆکن؟

لەو ڕوانگەوە وڵامی ئەو پرسیارە سەرەکییە کە "ئایا کوردەکان بە یەکجاری لە سیستەم دەکشینەوە" دەبێ بڵێین کە: بەڵێ! لە گەڵ هێنانەگۆری پرسی چارەسەری، هاوکات هەنگاو هەڵێنانەوە بۆ مافی بەرامبەر، پێویستە کوردەکان، مەسەلەی پرینگانەوە لە سیستەم بێننە گۆڕێ. بەڵام ئەوە چۆن دەکرێ؟ "شەقامی کورد" جگە لە پەکەکە پەنا بۆ بژاردەیەکی تر نابا و سەرقاڵی تاووتوێکردنی ئەو پێشنیارانەیە و پێێ وایە کە "کورد لە پاڕڵمان بکشێتەوە، تێکڕای سەرۆک شارەوانییەکان، ئەندامانی شوڕای شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوچەکان، ئیستعفای بە کۆمەڵ بدەن. پێشنیاری داخستنی بەدەپە، هەلوەشاندنەوەی دەتەکە و تێکڕای ئەنجوومەنەکانی کوردستان و قفڵکردنی دەرگای ڕێکخراو دامەزراوەکان، هەڵسەنگێنن. سەرجەم پێکهاتەو یەکێتییەکانی ناوەوە و کادرەکان ناچار بکەن کە ڕوو لە شاخ بکەن و واز لە ڕێپێوان و لە چالاکی سواوی متینگەکان بێنن. هیچ چەشنە لێدوان و وتووێژێک لە گەڵ تێڤی و چاپەمەنییەکانی تورکیە پێک نەهێنن و بە یەکجاری بایکۆتیان بکەن. لەوەش زیاتر باس و کێشەی سیاسی بوون نا، بەڵکو مەشروع بوون، یاسایی بوون نا، بەڵکو نا یاسایی بوون، ماڵ و هێڵلانە نە، بەڵکو کیوەکان، هەروەها ڕێبازی ئاشتیانە نا، بەڵکو شەڕ لە سەر مەشروع بوون بێننە گۆڕ و بیان وروژێنن. ئەو پێشنیارانە هیج کامیان باش نین. بەڵام لەو ساتەوە کە بۆ"گەڕانەوە نێو پارلەمان" فشارمان بۆ سەر بەدەپە دەهێنا و لە دوای دەسپێکی ئەو قۆناخەی دۆینێ دەستی پێکرد هەتا ئەمڕۆ کە پێێ گەیشتووین، دەبێ بە قسە و بڕیارەکانماندا بچینەوە و پێویستە جۆرێکی تر بن. قەت ناتوانن داوای "ڕیزی خۆتان لە تیرۆر جیا بکەنەوە" و وەڵامی "خۆ جیاشی بکەینەوە هیچ فەرقێک ناکات" وە دەست بخەن. لە بیرتان نەچێ بەدەپە سێ رۆژ لەمەوبەر گەڕایەوە پارلەمان!

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان