خالید ره‌حیمی
واقعی جیهانبینی و تێڕوانینه گشتی و ره‌هه‌نده به‌ربڵاوه‌کانی هه‌نوکه‌یی له‌گه‌ل ده‌رخستنی دیارده به‌ربڵاو و ئاڵۆزه‌کان له سیستمه حوکمڕانی و ده‌سه‌لاته تاکڕه‌وییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه که له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه و ئاشنا بوون و تیکه‌ڵ کردنی کولتووره جیاوازه‌کان و بچووک بوونه‌وه‌ی جیهان و له هه‌مان کاتدا به جیهانی بوونی دیارده به‌رچاوه‌کان، ئه‌و واقعییه‌ته به‌ر چاو ده‌که‌وێ که کاریگه‌ری مرۆڤه‌کان چه‌نده زه‌ق و به‌رچاوه له گۆڕانکارییه جیهانی ، ناوچه‌یی و هه‌رێمه‌کاندا و له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی جیهانی مۆدێڕنیته و ته‌کنۆلۆژی ڕاگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی له ناکاو و ڕووماڵکردنی هه‌واڵه‌کان و گه‌یشتنییان له چه‌ند چرکه‌یه‌کدا بۆ دوورترین شوێنه‌کان و لێک تێگه‌یشتن و هه‌ست پێ کردنی مرۆڤه‌کان له ئێش و ئازار و ڕووداو و لایه‌نی دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕه‌گه‌زییه‌کان لێرادا به‌و ڕاستییه ده‌گه‌ین که پێوه‌ندی مرۆڤه‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا له باکوور و باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاو و هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه وه‌ک پێوه‌ندی جه‌سته و ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ وایه. واته هه‌ر کاتێک که ڕووداوێک، پێشهاته‌یه‌ک، یان کاره‌ساتیک بێته ڕوودان ئه‌وه هه‌موو مرۆڤه‌کان هه‌ستی پێ ده‌که‌ن.
پرسی مافی مرۆڤ یه‌کێک له پرسه هه‌ره گرینگه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که به هۆی هه‌ست کردنی مرۆڤه‌کان و ناساندنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مافه‌کانیان و پێداویستییه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کان لایه‌نی هه‌ره گرینگی له سه‌ر داخوازییه‌کانی مرۆڤ هه‌ڵگرتووه. ئه‌وه‌ی که مافی مرۆڤ بۆته یه‌کێک له فاکته‌ره پڕ بایه‌خ و سرنج ڕاکێشترین دیارده‌کان له‌و چاخه نوێیه‌دا چۆن که‌وتۆته به‌ر باسی کۆمه‌ڵگای جیهانی، ده‌بینین له‌گه‌ل ده‌رکه‌وتنی پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رده‌می نوێ و خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه، گه‌یشتنی مرۆڤه‌کان به مافه‌کانیان به دووره‌په‌ریزی له توندوتیژی و نه‌رم و نیان بوونی له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان و هه‌نگاونان بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانیان، توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین ڕووداوی مێژووی مرۆڤایه‌تی بخوڵقینێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که غه‌ریزه‌ی مرۆڤ دوایی زیاده‌ڕه‌وی و زیادی خوازی و ته‌ماع گه‌ری ده‌که‌وێ، زۆر بوونی دیکتاتۆڕه‌کانی له مێژووه بگره تا ئێستاش لێکه‌وتۆته‌وه، و له‌و نێوه‌شدا هه‌موو ئه‌رزش و بایه‌خه‌کانی مرۆڤ که له‌و نێوه‌دا که‌وتوونه به‌ر ده‌ستی تاک یا چه‌ند که‌س و لایه‌نێک که له ئاکام دا دیارده‌ی پێشێلکاری مافی مرۆڤ سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌گه‌رچی وڵاتی ئێران خاوه‌نی مێژوویه‌کی دوور و درێژی سیسته‌می حوکمدارییهتییه و چه‌ندین قۆناغی جیاجیای ده‌سه‌ڵات دارییه‌تی به شێوه‌کانی پاشایه‌تی، هه‌رێمی، میرنشینی و ئایینی تێپه‌ڕاندووه، بۆ نموونه کۆمارێ ئیسلامی له شێوه‌ی مه‌زهه‌بیدا که ئێستاش له سه‌ر کاره، ده‌سه‌لاتێکه که ئێستاش هه‌ر له سه‌ر شێوازی سیستمه دواکه‌وتوویی و کۆنهپهرستییانه ده‌ڕوات.
ولاتی فره نه‌ته‌وه‌یی ئیران و پێکهاته‌ی هه‌رێمی و جۆگرافییایی و پان و به‌رینی ئه‌م ناوچه‌یه و بوونی چه‌ندین ئایین و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆر خۆی له خۆی دا هه‌نگاو بوو بۆ نه‌بوونی یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک بوونی ئه‌م پیکهاتانه له گه‌ڵ یه‌کتر و که‌مکاری له دیاری کردنی چاره‌نووسیان و هه‌وڵ نه‌دان بۆ وه‌رگرتنی مافه پێشێلکراوهکانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که حکومه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر ئێران ته‌نیا له لایه‌ن پێکهاته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن و حوکم به‌سه‌ر وڵات‌دا ده‌که‌ن لێره‌دا پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه تێیدا به‌شدار نین و خۆیان له چوارچێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ولاته‌دا نه‌بینیوه‌ته‌وه، چوون نه‌بوونی دیموکراسی و ئازادی ڕاده‌ربرین و هه‌ڵنه‌که‌وتنی فه‌زای گونجاو و ده‌ره‌تان بۆ ئه‌م پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییانه نه‌بووه. کورد که یه‌کێک له نه‌ته‌وه هه‌ره گه‌وره‌کانی نێو چوارچێوه جوگرافیای ئێران دێته ئه‌ژمار به درێژایی مێژوو یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه بووه که به‌رده‌وام له په‌راوێز خراوه، ژێر پێ خرانی مافه‌کانی له گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندوو و ئێستا بۆته پرسێکی گرنگ له به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای جیهانی به تایبه‌ت رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ.
کۆماری ئیسلامی به درێژایی 32 ساڵ ته‌مه‌نی شوم و پڕ نه‌هامه‌تی و کاره‌سات خوڵقێن، شهرانگێری و پێشێلکاریدا مۆرێکی ره‌شی له په‌روه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و حکومڕانی ناعادڵانه‌ی خۆی داوه.
به‌هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی فه‌زای زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا، هه‌موو رێگه‌کانی له به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای جیهانیدا به بۆمبه‌ست گه‌یاندووه. ئه‌م رژیمه به گوشار خستنه سه‌ر خه‌ڵک و چاوه‌دێری ، ئه‌منیه‌تی کردن و ته‌داخوڵ کردن له ژیانی تاک تاکی خه‌ڵکی ئێران و ده‌ستێوه‌ردان له باری ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا و بوونی سانسۆر و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه به دڕندانه‌ترین شیوه له گه‌ڵ چالاکانی مافی مرۆڤ و خه‌ڵکی ئاسایی‌دا له گه‌ڵ هه‌ره‌شه ،کوشتن و رفاندن و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هه‌زاران لاوی ئازادی خواز رۆژ به‌رۆژ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ره‌و داڕمان و روخان ده‌چێ. هه‌روه‌ک رۆژانه ده‌بینین و ده‌بیسین به هه‌زاران که‌س له‌خه‌ڵکی کوردستان له‌وانه چالاکانی بواره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و روناکبیران و رۆژنامه‌نووسان و کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووره‌کان و که‌سایه‌تییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان له کرێکا و وه‌رزێر و هتد... ده‌که‌ونه چاڵهرهشهکانی ئه‌و رژیمه و له ژێر ده‌ستی ره‌شی جه‌لاداندا گیان ده‌سپێرن. ئه‌گه‌رچی دونیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی زلهێزه‌کان له رابردوودا چاوپۆشی له هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌کرد و ته‌نانه‌ت رێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤیش ئه‌و مه‌جاله‌یان نه‌بوو که پێشێلکارییه‌کانی ئه‌و رژیمه له قاوبده‌ن وله به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵویست بگرن، به‌ڵام ئه‌ورۆ شته‌که به ته‌واو مانا گۆڕاوه و که‌وتۆته دۆخێکی دیکه‌وه، هه‌رچه‌ند که ئێستاش که‌مته‌رخه‌می پێوه دیاره و به پێی پێویست هه‌وڵی بۆنادرێ، وه‌ک دیاره جیهانی تهکنۆلوژی و زانسته پێشکه‌تووه‌کان به تایبه‌ت میدیا و راگه‌یاندنه‌کان له‌وانه رۆڵی ئینترنێت و ماڵپه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک فه‌یسبووک و توویته‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانیان ناچار کردووه که ئاوڕی جدی له پرسی هه‌نۆکه‌یی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له ئێران بده‌نه‌وه. له وڵاتێک‌دا که رۆژانه به سه‌دان وبگره هه‌زاران که‌س ده‌که‌ونه به‌ندیخانه و به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار و ناروون ده‌چن، به‌ڵام ده‌بێ پشت به کام هێز و لایه‌ن و رێکخراوی جیهانی ببه‌سترێ و هانا و په‌نا بۆ کام لایه‌ن ببردرێ!؟ ئه‌گه‌رچی درووست کردن و پرسی چه‌کی ناوه‌کی کۆماری ئیسلامی ئه‌مرۆ بۆته زه‌قترین و به‌رچاوترین هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ڵام ئه‌و رووی باسه‌که زۆر له‌وه قووڵتره و دیارتره که ئه‌ویش کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی ئێران و مافه‌کانی مرۆڤه، له وڵاتێکی وه‌ها فره‌نه‌ته‌وه که کورد نزیک له 15% دانیشتوان و 12% خاکی ئێرانی پێکهێناوه ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی خۆی بێبه‌شه و مافی خوێندن به زمانی زگماکی و پاراستنی شوناس و بوون، کلتوور و داب و نه‌ریت که پاریزگاری کردن و په‌ره پێدانیان و کارکردن بۆیان وه‌کو چه‌مکه هه‌ره گه‌وره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌ک هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه، بگره به تاوانیش له قه‌ڵام ده‌دڕێ و هه‌زاران چالاکی داکۆکیکار له‌م بوارانه خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه و یان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و یا بۆ شوێنه دوورده‌سته‌کان ڕاگویزراون و تاوانی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تیان دراوه‌ته پاڵ. هه‌ر له‌م ڕوویه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له‌م چالاکانه له ناهه‌موارترین دۆخ دا له چاڵه ڕه‌شه‌کان و زیندانه‌کان له سێداره دراون و یان بێ سه‌رو شوێن کراون و به‌شێکیشیان به شێوازی ره‌شه کوژی له ناو چوون.
دۆخی چالاکوانانی سیاسی کورد له زیندانه‌کاندا: نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران زیاتر له هه‌ر نه‌ته‌وه و پیکهاته‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م چوارچێوه خراوه‌ته ژێر گوشار‌و چاوه‌دێری و زۆرترین باج و نرخی داوه له پێناو گه‌یشتن به مافه زه‌وتکراوه‌کانی، هه‌ر ئێستا به سه‌دان چالاکی کورد له زیندانه‌کاندا له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌ست و په‌نجه لێده‌ده‌ن و هه‌ر رۆژ و ده‌قه و چرکه‌یه‌ک چاوه‌رێی سزای نادادپه‌روه‌ری جه‌لاده‌کانن.
که‌م نه‌بوون ئه‌م لاوه خوین گه‌رم و به‌هه‌ست و به‌جه‌رگانه‌ی که له مه‌یدانه‌کانی بهربرهکانیدا بۆ دیفاع له مان و مۆوجودییهتی نه‌ته‌وه‌که‌یان، پاراستن و پاریزگاریکردن له که‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری خاکی کوردستان بۆ به ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانیان بوون به پێشمه‌رگه و له پێشه‌نگی سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رخۆداندا یا له مه‌یدانه‌کان و سه‌رشه‌قامه‌کانی شاره‌کاندا گیانی خۆیان به‌خت کردووه. به هه‌زاران لاوی ئه‌م کوردستانه ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون، یان به ماده سڕکه‌ره هۆشبه‌ره‌کان تێوه‌گڵاون، رێژه‌یه‌کی به‌رچاویان تووشی سه‌رلێ شێواوی هاتوون و چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی نادیارن و بێ داهاتوون.
ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی که خۆراگرانه و دڵیرانه له‌ژێر تاریکی نادادپه‌روه‌ریدا بوونه هه‌وێن و سه‌رمه‌شقی ئازادی و بوونه سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو به‌گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مرۆڤی کورد دێنه ئه‌ژماردن. له‌م نێوه‌دا ده‌توانین ئاماژه به چالاکانی وه‌ک: محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بووندوه‌ند سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، شیرکۆ مه‌عارفی و حه‌بیبوللا گوڵپه‌ری پوور و که‌مـال شه‌ریفی که هه‌ره به‌رچاوترینیانن و هه‌زاران که‌سی دیکه که چاره‌نووسیان ناڕوونه هه‌موو داخوازییه‌کانیان ته‌نیاوته‌نیا له پێناو گه‌یشتن به مافه‌ره‌واکانی گه‌له‌که‌یاندایه که گیانیان که‌وتۆته ئه‌و دۆخه‌وه. ئێستا لێره‌دا کۆمه‌ڵگای جیهانی و ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌وێته ژێر پرسیار له هه‌مبه‌ر که‌مته‌رخه‌می له چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد. ئه‌وه‌ش ئه‌رکی هه‌ر تاکێکی ئه‌و کوردستانه‌یه که به پشتیوانی کردن و له‌قاودان و دڵداری دانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانییه خۆراگره‌کان که درێژه‌ده‌ری رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌یین، پێویسته خاوه‌نداریه‌تی له‌و ده‌سکه‌وته و به‌ها نه‌ته‌وه‌یانه بکات و چرای سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدان بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد به داگیرساوهیی بهێڵێته‌وه.