دەیڤد رۆمانۆ
ماوەیەك لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانی لەنێو لیستی رێكخراوە تیرۆریستەكان دەرهێنا. ئەو رێكخراوە بەرپرسیارە لە كوشتنی نەك هەزاران بەڵكو دەیان هەزار كەس لە ئەنجامی چەندین هێرش بۆ سەر ئێرانییەكان. یەكێك لە نێودارترین هێرشەكانی ئەو رێكخراوە ئەوەبوو كە لە 28/6 تاوەكو 30/8/1981 ئەنجامیدا، كاتێك هێزەكانی موجاهیدین چەندین كاری تەقینەوەیان ئەنجامداو بەهۆیەوە نزیكەی 70 گەورە بەرپرسی ئێرانی كوژران، لەنێویشیاندا سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و چەندین پەرلەمانتاری ئەوكاتی ئێران. لە سەروەختی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، موجاهیدینی خەلق شانبەشانی هێزەكانی سەدام حوسێن خاكی ئێرانیان داگیركرد و بەسوود وەرگرتن لە چەك و كەلوپەلی
ره‌زا شوان / نه‌رویج
منداڵ یه‌که‌مین خشتی بنیاتنانی مرۆڤی پێشکه‌وتووی داهاتووه.. هه‌ر ئه‌م منداڵهروحسووک و دڵپاک و چاوگه‌شانه‌ی ئه‌مڕۆمانن .. که‌له‌داهاتوودا دهبنهرابهر و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رکرده‌کانی گه‌له‌که‌مان .. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی راست و دروست په‌روه‌رده‌و رێنمایی و ئاراسته‌یان بکه‌ین .. ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌کانی پێشکه‌وتنیان بۆ دابین بکه‌ین .. زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ گه‌شه‌کردنی به‌هره‌و توانا و ، بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان بڕه‌خسێنن .. ئه‌گه‌ر پاڵپشت و هانده‌ریان بین .. ئه‌گه‌ر دوور له‌کولتووری زه‌بر و توندوتیژی و چاوسوورکردنه‌وه، به‌هێمنی و به‌زمانێكی نه‌رم و شیرین له‌گه‌ڵیاندا بدوێین و .. به شێوه‌یه‌کی راست و دروستی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ره‌فتار و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین .. بێگومان نه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و دروستیان لێدێته کایه‌وه.. کهمتمانهو باوه‌ڕیان به‌خۆیان ده‌بێت و، له‌ئاستی به‌رپرسێتی و به‌ڕیوه‌بردن و
ئەحمەد ئاڵتان/ تەڕەف لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف
مەرگ، دەروازەیەکی تاریکە. هەر کە لێی تێپەڕبووی، تازە گەڕانەوەت نییە!
و ...
ئەوان لەو دەروازەیە نزیک بوونەتەوە
هەنگاوێک ئەولاتر، مەرگە!
دوایی ئەو هەنگاوە، خۆشەویست، دایک، باوک، برا، خوشک و دەزگیرانەکانیان، تازە چاویان پێیان ناکەوێتەوە، دەنگیان نابیسنەوە، بزە و قاقا و جەفەنگیان نابیننەوە، نیسێیی چارەنووسێکی تاڵ، لە رووخساری دایکەکان دەنیشێ. نیسێیەک کە تا هەتایە ناسڕێتەوە. باوکەکان، بە نهێنی فرمێسکیان بۆ دەڕێژن. دەزگیران، خۆشەویست یا هاوسەرەکانیان، تا دوا ساتەکانی ژیان، تازێ داریان دەبن و وەک ئەوەی مۆرکێکی رەشیان لە نێوچاوانی خۆیان دابێ، تا مردن بە داخی ئازیزانیانەوە دەژین. رۆڵەکانی کورد، خەریکە بۆ زیندووراگرتنی
پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قووربان!
به نێوی خودای مەزن و دلۆڤان
خەڵکی موسڵمانی کوردستان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی ئیسلامی، ، به رێزه‌وه به پێشوازی ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ده‌چن، پڕ بەڵ پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو لایەک دەکاتو ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، و هێوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ خوشگوزه‌رانی هاۆوەڵاتیانو سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان.
عومه‌ر عینایه‌تی
کاتیک که‌باس له‌روژهه‌لاتی ناوین دیتهئاراوه راسته‌وخۆ یاناراستەوخۆ سه‌رنجمان دهچیتهشوینیک کهخاون ئیستراتیژیەکی تایبه‌تی ژیئوپولیتیکە له‌بواری میژویی و سه‌رچاوەی شارستانیه‌ت ، فه‌لسه‌فه، و زانست بووه به‌دریژایی میژوی چه‌ند هه‌زارساله‌ی خۆی، خاون ئاسهواریکهلهفهرهنگ بواری فه‌رهه‌نگی و تایبه‌ت مه‌ندی فولکلور کولتور وهکهلهپور و خاون ئه‌ده‌بیاتی تایبهتهلهبواری زمانهوانیهوهخاوهریزمانی تایبه‌ت بوهوهتهنانهت به‌پی ئاسهوارهمیژویهکان ده‌توانین بلین به‌سی شیواز ئاسه‌واری میژوی و حاشا هه‌لنه‌گری ههیهکهمیلهتی کورد شانازی پیوه‌ده‌کات به‌پی ئاسه‌وارناسان وهزمانناسانی ئالمانی لهتویژینهوەیەکی نوی دا ده‌ریان خستوهکه لهروژههلانی ناوین له‌باکوری کوردستان بو یه‌که‌م جارهکهدانی پیدانینن که‌یه‌که‌م ریچکه‌ی زمان لهئاراراتهوه کهمیژوی بو 9500 سال پیش ده‌گه‌ریته‌وه
ئەحمەد ئاڵتان/ تەڕەف لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف
پێویستمان بە هیوا و هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە.
دوایی ئەوەی بەڵێنی "ڕۆژانێکی پڕ لە هیوا"مان پێدارا، لەناکاو کەوتینە ناو ویشکەساڵێکی لەبن نەهاتوو. ئاڵۆزی، مەرگ و شەرمەزاکردنی بەردەوامی کارەساتەکان، هەڕەشە و گوڕەشە، قووڵترکردنەوەی قەڵشتەکانی ناو گرووپە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و هتد، باروودۆخێکی سەیر و سەمەر خوڵقا. وەک بڵەی کۆمەڵێک حەریفی رق ئەستوور لە سەر یەک رینگی بۆکس، دوژمنانە لە یەک بڕوانن و چاوەڕوانی دەرفەتێک بکەن بۆ هێرش بۆ سەر ئەوانی تر. دوایی رۆژە هیوابەخشەکان، بەو زنجیڕە ڕووداوە ناخۆشانە، کۆمەڵگایان ئەوەندەی تر بەرەو ناهومێدی برد. کاترین مانسفیڵد"[نووسەری نیوزیلەندی، و]، کاتێک ئاشق بوو، لە دەفتەری بیرەوەرییەکانی شتێکی سەبارەت بە خۆشەویستەکەی نووسیوە کە ئەو پاڕاگرافەی
ھێما نیازی حەمە عەزیز
لە ٣٠ سێپتەمبەردا سەرۆکی ھەرێم بەشداری لە کۆنگرەی ئاکەپەدا کرد، لە بەرامبەردا مەلابەختیار نوێنەری یەکێتـی نیشتمانی کوردستان لە ١٤ ی ئۆکتۆبەر لە کۆنگرەی نائاسایی بەدەپە بەشداری کرد . وتارەکانی بارزانی کە لە کۆنگرەی پارتێکی فەرمانرەوای تورک کە ھێز و بازووی سیاسی لەو وڵاتەدا گرتۆتە دەست یەکانگیر بوو لەگەڵ سیاسەتی دۆستانەی نێوان ئانکەرە و ھەولێر، پرس و باسی کوردانی ئەوێش وەکو باڵێکی وتارەکەی ئەو دەھاتە پێشچاو کە تێیدا تەئکیدی لەسەر بە ئاشتیکردنی مەسەلەکان دەکردەوە . بەرێز مەلا بەختیاریش کە وتاردەری شاندی یەکێتی بوو لە کۆنگرەی پارتی بەدەپەی کوردی، زۆرتری باسکرد لەوەی کەدەبوایە لەم میوانداریەدا باسی کردبا، ئەوەی ئەو باسیکرد تەنھا وتارێکی سادە و سانای ئانی نەبوو و تەعبیری لە رای سیاسیانەی باشوری کوردستان
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
میدیای جیهان رەواجیان دایە دەستەواژەی"بەهاری عەرەبی"، دوای ئەو خۆپیشاندان و نائارامیانەی وڵاتانی عەرەبی گرتەوە. ئەمساڵ هەندێك ئەنالیستی رۆژئاوایی و هەندێك رۆژنامە كەوتنە گەنگەشەكردن دەربارەی "بەهاری كوردی". لەئەنجامدا رۆژی 20/9/2012، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا كۆنفرانسێكی سازكرد دەربارەی كاریگەری بەهاری عەرەبی بەسەر كوردەوە. لەو كۆنفرانسەدا دیسان دەركەوتەوە كە تائێستا پێناسەیەكی روون بۆ بەهاری كوردی نییە، بەڵام ئارەزوومەندییەكی زۆر هەیە بۆ پەیوەندی لەگەڵ كورد. لە كۆنفرانسەكەدا كەنداڵ نەزان، سەرۆكی ئەنستیتیوتی كورد لە پاریس، زۆرتر باسی مێژووی كوردی كرد. بەڵام راستییەكەی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا كەنداڵ نەزانی بۆ ئەوە بانگهێشت نەكردبوو. فەلاح مستەفا بەكر،
دەیڤد رۆمانۆ
لە یەكێك لە گۆشەكانی مانگی رابردوومدا بەناوی (دەبێ ناسیۆنالیستەكانی عێراق ئاگاداربن كە خۆزگە بە چی دەخوازن)، زەنگێكی ئاگاداركردنەوەم لێدا سەبارەت بە فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی نووری مالیكی لە بەغدا. لەوكاتەشەوە، هەندێك هەواڵی دڵخۆشكەر لە بەغداوە بیستراون. لەوانەش: بەغدا و هەولێر نزیكبوونەتەوە لە نەهێشتنی ناكۆكییەكانیان لەسەر یاسای نەوت و غاز. وادەردەكەوێت كە دواجار خەریكە بەغدا لە بۆچوونی هەولێر تێبگات. كورد هەرگیز ناكۆكیان لەسەر پرەنسیپی مەسەلەكە نەبوو، كە پێویستە داهاتی نەوت بە یەكسان بەسەر سەرجەم عێراقییەكاندا دابەشبكرێت. ئەوان تەنیا جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە پێویستە كاروباری نەوتەكە بە هاوبەشی لەنێوان حكومەتی بەغدا و هەرێم و پارێزگاكاندا بەڕێوەببرێت،
د.ھێرش رەسوڵ/ پسپۆڕ لەئێتیک و یاسای راگەیاندن
بۆ قسەکردن لەسەر (رێکلام) لەنێو ھاوکێشەی ئێتیک و یاسای راگەیاندندا، بەجۆرێک "رون و ئاسان" بێت (کە ئەمە لەڕوی زانستییەوە داوایەکی ئێجگار قورس و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە) سەرەتا پێویستمان بەوە دەبێت کەمێک لەسەر ھەر سێ چەمکەکە (رێکلام، ئێتیک، یاسا) ھەڵوەستەبکەین بەپشتبەستن بەسەرچاوە زانستیەکان بەکورتی بیانناسێنین، دواتر لەو سۆنگەیەوە وەڵامێکی گونجاو بۆ پرسەکە بخەینەڕو. رێکلام (الإعلان- Advertising): چالاکییەکی کەمیونیکەیشنە، فرۆشیار لەئەنجامی کاریگەریدانان لەسەر کڕیار لەرێگەی بەکارھێنانی شێواز‌و ئامرازە نا شەخسیەکان ئەنجامیدەدات، بەشێوەیەک رێکلامکار لەرێگەی بەکارھێنانی ئامرازەکانی ماس کەمیونیکەیشنەوە گوزارشت لەکەسێتیی خۆی دەکات. جۆرەکانی رێکلام: سیاسی، بازرگانی، ھونەری
ره‌زا شوان / نه‌رویج
له‌رۆژی ( 15 ی/ ئوکتۆبه‌ر) ی هه‌موو ساڵێکدا که( رۆژی جیهانی مامۆستا) یه .. له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا ، به‌م بۆنهمهزنهوهئاههنگی شایستهسازدهکرێت .. وه‌کو پێ‌زانین و رێزگرتن له‌و پهیامهپیرۆزهی که‌مامۆستا هه‌ڵی گرتووه . ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی ( رۆژی جیهانی مامۆستا ) .. وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رۆڵی گرنگی مامۆستا و ، ئه‌و ئه‌رک و ماندووبوون و دڵسۆزییهیه کهلهئهستۆی خۆی گرتووه.. بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی فێرکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌کادیمی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری .. ئه‌مانه‌ش راستین و له‌به‌ر چاون .. هه‌موومان ئه‌وه‌ده‌زانین که‌به‌بێ مامۆستایان نهقوتابیان هیچیان پێ ده‌کرێ و نه‌خوێندن به‌رێوه‌ده‌چێ و نهقوتابخانهش بایه‌خی ده‌بێ .. نهگهلێکی تێ گه‌یشتوو پێ ده‌گات و ، نهنیشتمانێکی به‌رزیش بنیات ده‌نرێت . له‌ساڵی ( 1994) دا ، بۆ یه‌که‌مین جار ، به‌بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه، له‌جیهاندا ئاهه‌نگ سازکرا .
ره‌زا شوان / نه‌رویج
نێرگزی کوردستان .. بوو به شاگوڵی نه‌رویج
شۆخان ، کچه کوردێکی جوان و رووخۆشه ، زیره‌ک و ژیره ، له شاری (ئۆسڵۆی)ی پایته‌خی وڵاتی نه‌رویج له دایک بووه . دایک و باوکی هه‌ر له منداڵییه‌وه ، له ماڵه‌وه به زمانی شیرینی کوردیمان له‌گه‌ڵ شۆخانی کچیاندا ده‌دوان .. بۆیه شۆخان به کوردییه‌کی په‌تی و ره‌وان ده‌دوێت ، هه‌ر وه‌کو له سلێمانی یا له که‌رکوک و مه‌هاباد ژیابێ وایه . شۆخان ئێستا له پۆڵی شه‌شه‌مه ، له قوتابخانه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ئۆسڵۆدا . شۆخان هه‌موو ساڵێک بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له مانگی ئادارد دا ، له‌گه‌ڵ دایکی یا باوکی ، یا هه‌رسێکیان پێکه‌وه ده‌هاتنه‌وه بۆ شاری سلێمانی ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خزمه‌کانیاندا ، به‌شداری له ئاهه‌نگ و سه‌یرانی و خۆشیی جه‌ژی نه‌ته‌وه‌ییمان ( نه‌ورۆز ) بکه‌ن. له نێو هه‌موو گۆڵه سروشتییه جوانه‌کانی به‌هاری قه‌شه‌نگ و ره‌نگینی کوردستاندا
تاریق یوسفی
تێکۆشانی راستەقینە ئەو تیکۆشانەیە مرۆڤ راستینەی ئامانجی بناسیت و لەو راستایەشدا هەوڵدان بکرێت بۆ سەرکەوتنی. پێشکەوتنی هەر گەلێک راوەستە کردنە لەسەر زمان و کلتوری کۆمەڵگای خۆی. گەلێک دەتوانێت خۆی ئیسپات بکات کەخاوەنی کلتوری جڤاکی خۆی بێت و لە چوار چێوەی نەرێتی کۆمەڵگاکەی خۆی نەهاوێشتبێتە دەرەوە، هەربۆیە ئەوەڵین پرینسیپی زیندو بوونی هەر گەلێک پابەند بوون و راوەستە کردنە لە سەر زمانی دایکی. کاتێک ئامانج رونبێت و تێگەیشتن لەوبوارەوە بخرێتە بواری پراکتیکەوە بیگومان سەرکەوتن حەتمیەو بەزەحمەتێکی کەمتریشەوە بەهرە دەتوانێت دەست بخرێت. سەرکەوتنی ھەرمرۆڤ یان کۆمەڵگایەک ئەوەیە کە بەزمانی خۆیی و کلتوری خۆی و سیاسەتی جڤاکی خۆی بە تێکۆشان بەرەو ئازادی ھەنگاو ھەڵبگرێت و
هیوا مولانیا(کوردستانی)
پەنابەر :
لێدوان لە سەر ئەم مەسەلەیە وەک پەنابەر کێیە ؟ ئەم مەسەلەیە وەک یاسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان کەی هاتە ئارا ؟ برگەکانی چیەو و چون دەتوانین بلێن ، ئەم مرۆڤە بە پەنابەر ناوزەد دەکرێ و ماڤەکانی چییە ؟ باسێکی دورو دێژە و لە لایەک ئەو حکومەتەی ئەندامی نەتەوەیەکگرتوەکانە و ئەم خالە یانی پەنادان و پاراستنی پەنابەر لە ژێر چاوە دەگرێ ، نەتەوە یەکگرتوەکان چەندە لە بواری ئابوریەوە یارمەتی دەدات باسێکی دیکەیە کە بتوانین لێکدانەوەیەکی چرو پری لە سەر بکرێ . ئەم بابەتە لە حکومەتی هه‌رێم شێوازێکی دیکەی هه‌یە ، مەبەست ئەوەیە لە گەل رەچاو گرتنی هه‌مو برگەیەکی مرۆڤایەتی لە مەر پەنابەر ، بە داخەوە چوونکە حکومەتی هه‌رێم وەک دەسەلاتێکی خۆجەیی
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی شۆڕشگێڕی كوردستان (كۆمەڵە)، پاش سێ دەیە لە دابەشبوونی نێوان پارتە كوردییەكانی ئێران، رێككەوتننامەیەكیان واژۆكرد. ئەو رێككەوتنە لەژێر كاریگەری رێككەوتنی نێوان پارتە كوردییەكانی سووریا و هاوكات تووندتربوونی گوشارەكانی رۆژئاوا و ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران. لەوەش گەڕێ كە رووداوەكانی بەهاری عەرەبیش كاریگەریی خۆیان دانا. بەهەرحاڵ ئەو رێككەوتنەی نێوان دوو پارتە كوردییەكەی ئێران كاریگەرییەكی واینابێ ئەگەر هەموو پارتە كوردییەكانی دیكە نەیێنە ناویەوە. هەروەها كاریگەریشی نابێ ئەگەر هێرشی سەربازی نەكرێتە سەر ئێران یان ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، وەك چۆن سووپای ئازادی سووریا لە سووریا كردی،