فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 ئەحمەد ئاڵتان/ تەڕەف لە تورکییەوە: مەسعوود مەنافahmad naltan

پێویستمان بە هیوا و هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە.
دوایی ئەوەی بەڵێنی "ڕۆژانێکی پڕ لە هیوا"مان پێدارا، لەناکاو کەوتینە ناو ویشکەساڵێکی لەبن نەهاتوو. ئاڵۆزی، مەرگ و شەرمەزاکردنی بەردەوامی کارەساتەکان، هەڕەشە و گوڕەشە، قووڵترکردنەوەی قەڵشتەکانی ناو گرووپە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و هتد، باروودۆخێکی سەیر و سەمەر خوڵقا. وەک بڵەی کۆمەڵێک حەریفی رق ئەستوور لە سەر یەک رینگی بۆکس، دوژمنانە لە یەک بڕوانن و چاوەڕوانی دەرفەتێک بکەن بۆ هێرش بۆ سەر ئەوانی تر. دوایی رۆژە هیوابەخشەکان، بەو زنجیڕە ڕووداوە ناخۆشانە، کۆمەڵگایان ئەوەندەی تر بەرەو ناهومێدی برد. کاترین مانسفیڵد"[نووسەری نیوزیلەندی، و]، کاتێک ئاشق بوو، لە دەفتەری بیرەوەرییەکانی شتێکی سەبارەت بە خۆشەویستەکەی نووسیوە کە ئەو پاڕاگرافەی بەلامەوە زۆر سەرنجڕاکێشە: باشە ئێستا من ئەو[خۆشەویستەکەی. و] لە دەست بدەم، یا ئەوم لێ بستێنن، رۆحم رێی کۆڵانەکان دەگرێتە بەر و بەرۆکی یەکەم نائاشنا دەگرێ و سواڵی خۆشەویستی لێدەکات و بۆ تامکردنی ئەو ژەهرە بە قیمەتە، لێی دەپاڕێتەوە".

بە گوێرەی ماینسفیڵد، ئەو ژەهرە بە قیمەتە "ئاشق"ە و بۆ کۆمەڵگای ئێمەش "ئاشتی و دێمۆکراسی".
رۆحمان کەوتۆتە ناو شەقامەکان و یەخەی نەفرەت و دوژمنایەتی و تونداژۆیی گرتووە و سواڵی "ئاشتی"یا لێدەکا!
رێک لە جێیەک لە ئاشتی دەگەڕێین کە لێی دەستناکەوێ و و دەستنەکەوتۆتەوە.

ناکرێ هیوامان بەوە هەبێت کە توندوتیژی و شەڕ و مەرگ، ئاشتیمان بۆ مسۆگەر بکات.
ئێستاش لەناکاو، تووشی چەند خەبەری خۆش بووین!
خەبەرەکە لە "یەنی شەفەق" دا بڵاوبۆوە.

سەرۆک کۆمار "عەبدوڵا گوڵ" و وەفدێکی پارتی داد و گەشەسەندن، دیداریان لەگەڵ وەفدێکی بەدەپە کردووە.
ئەوە هێمایەکی هیوابەخشە و نیشان دەدات کەسانێک لە ئاشتی دەگەڕێن.
وادیارە کە مەسەلەی ئەستاندنەوەی مافی حەسانەی پارلەمانتارانی بەدەپەش دواخراوە و بە ئەگەری زۆر هەر فەرامۆش دەکرێ.

لەم لاشەوە ئەردۆغان وتی: "مەسەلەن ئەگەر سبەی، پێویست بکات کەسێک بنێرمە ئیمرالی، بە راوێژکارەکەم [راوێژکاری گشتی میت، و] دەڵێم با بچێ، تەنیا ئەوەندە بەس کە خوێنڕشتن رابوەستێ. ئەگەر کەسێک ئەو هەنگاوە بە یارمەتیدانی تیرۆریسم پێناسەبکات هەڵەیەکی مەزنی کردووە".
دیارە، بەرپرسانی هەرە باڵای دەوڵەت، دیسان هەستیان بە پێویستی "ئاشتی" کردۆتەوە.
ئەگەری ئەوەش هەیە کە گۆشەگیرکردنی "ئۆجالان" کۆتایی پێبێ.
ئەوانە هەموو خەبەری خۆشن!

کۆتایی هاتن بە "مانگرتن لە خواردن و شەڕ و پێکدادانەکان" و هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕەوشی ئۆجالان، کە هەر ئێستاکەش کاریگەرییەکی زۆری هەیەی، وەک ئەردۆغانیش وتی، نابێ بە پشتیوانی لە تیرۆریسم ناودێر بکرێ. ئەو قسەی ئەردۆغان نیشان دەدات کە لە نێو خۆی ئاکەپەش دا، تێگەیشتنێکی هەڵەی لەم چەشنە هەیە.

وادیارە کە ئەردۆغان و گوڵ، هەوڵ دەدەن ئەو تێگەیشتنە هەڵە لە ناو ئاکەپە قانع بکەن.

ئەوەندەی من تێگەیشتبم، کاتێک ئەردۆغان وتی کە ئەگەر پێویست بکات راوێژکارەکەم دەنێرمە ئیمراڵی، وادیارە کە وتووێژ لەگەڵ ئاپۆ لە ئارادایە و ئەمجار قۆناخەکە دەبێتە دەسپێکی وتووێژێکی ئاشکرا و راستەوخۆ. چونکە بێ ئاگاداری ئاپۆ و بێ ڕەزامەندی ئەو، مومکین نییە ئەردۆغان بتوانێ کەسێک بنێرێتە ئیمراڵی.

لە هەمووی ئەو گۆڕانکارییە کە بە سەر ئەدەبیاتی ئاخافتنی بەرپرسان دا هاتووە و لەو خەبەرانەی کە باسمکردن را دەردەکەوێ "ئاشتی" دیسان خەریکە دەکەوێتەوە رۆژەڤ.
هەر دەبێ واش بێ.
سی ساڵە شەڕ بەردەوامە و کەس کەسی بۆ نابەزێ!

بە گوڕگرتنی شەڕ لە سووریا، کوردەکان رێگەی خۆیان گرتەبەر و هەرێمێکی تایبەت بە خۆیان دامەزراند و ئەمەش هەم بوو بە مژاری جێگەی باسی وڵاتان و هەمیش هێزێکی تازەی بە پەکەکە بەخشی. هێزێک کە چەندە زیاتریش بێت، تەنیا کوژرانی مرۆڤی زیاتری لێدەکەوێتەوە.

وەک پەکەکە دەیەویست، "شەڕی شۆڕشگێڕی گەل" دەستی پێنەکرد بەڵکوو ئەو راستییە سەلما کە ئەو کێشە بە شەڕ و چەک، چارەسەر نابێ.
ئەرتەش پەکەکەی پێ لەناونەبردرا.
ئێستاش هەر بۆیە لە چەند کاناڵی جیاوازەوە بەدوایی ئاشتی دا دەگەڕێن.
ئەو هەوڵانەی کە دەستیپێکردووە هەرچەند بەس نییە بەڵام دیسانیش باشە و دڵخۆشکەر.

ئەوانەی دەستیان بەو چەشنە هەوڵدانانە کردووە دەبێ بزانن کە کاری باش دەکەن بەڵام بە تەنیا ئەوەندە بەس نییە.
ئەوەندەی کە پێویستمان بە ئاشتی هەیە، دوو قاتی ئەوەش پێویستیمان بە دێمۆکراتیزاسیۆن هەیە بۆ ئەوەی ئاشتی مسۆگەرکراوی داهاتوومان گارانتی بکەین.

ئەردۆغان، بەو بوێرییە کە دەڵێ "هەر ئێستا دەبێ لەگەڵ ئاپۆ دیدار بکرێ"، دەبێ توانایی ئەوەشی هەبێ کە ناڕازییانی ناو حیزبەکەشی قانع بکات و بۆ جارێکیش بێ، هێز و کاریزمای خۆی لە قازانجی دێمۆکراسی بخاتە گەڕ.

بە دڵنیاییەوە کەسێک کە لە دژکردەوەی "دیالۆگ لەگەڵ ئاپۆ" نەترسێ، لە "دێمۆکراتیزاسیۆن"ی زیاتریش ناترسێ.

ئاشتی و دێمۆکراسی دوو چەمکی دژ بە یەک نین. ئاشتی تەنیا لە شوێنە نادێمۆکراتیکەکان نادۆزینەوە بەڵکوو ئەگەر بێت و لە دەرەوەی دێمۆکراسی بە دوایی ئاشتی دا بگەڕێین، لە مەرگ و خوێن زیاتر چیمان دەست ناکەوێ. ئەو کەش و هەوا دڵخۆشکەرەی کە بۆ ئاشتی خەریکە دەخوڵقێ، بۆچی بۆ دێمۆکراتیزاسیۆنی زیاتریش درێژە پەیدا نەکا؟ خۆ ئەوانەی کە دژ بە دەسپێکی دیالۆگ لەگەڵ ئاپۆ نین، دژ بە دێمۆکراسیش ناوەستن. نەکا لایەنگران و ئەندامانی ئاکەپە بە دەسپێکی دیالۆگ لەگەڵ ئاپۆ رازی بن بەڵام دژ بە ئازادی رامان هەڵوێست بگرن؟

خۆتان باش دەزانن کە یەکێک لە هۆکارەکانی کێشەی کورد ئەوەیە کە هاوڵاتیانی کورد و تورک یەکسان نین و تا ئەو یەکسانییە بە یەکجاری و لە یاساکان دا نەگونجێ، مومکین نییە کێشەکە چارەسەر بێت.

نەکا ئاپەکە و لایەنگرانی، دانی مافی کوردان لە رێگەی وتووێژ لەگەڵ ئاپۆ و پەکەکەوە لە دێمۆکراتیزاسیۆنێکی ئوتوماتیکی تورکیا بە باشتر دەزانن؟

بە کورتی، ئاکەپە و بەرپرسانی، دەبێ ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و هەنگاوی بوێرانەتر بەرەو ئاشتی و دێمۆکراسی هەڵبهێننەوە و سوور بن لە سەر هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی نەکا رۆحمان رێگەی شەقامەکان بگرێتەبەر و تووشی سواڵی ئاشتی لە خەڵکی بین. وا باشترە خۆمان ئەو کارە بکەین.
لەگەڵ پەکەکە و ئاپۆ ئاش ببنەوە.

وەرن با بە یەکەوە، ئەو دێمۆکراسییەش جێگیر بکەین کە بە ئاشتی مسۆگەر دەبێت.
بۆ مەگەر زۆر خەراپە ئەگەر وا بکەین؟

nnsroj

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان