پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قووربان!
به نێوی خودای مەزن و دلۆڤان
خەڵکی موسڵمانی کوردستان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی ئیسلامی، ، به رێزه‌وه به پێشوازی ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ده‌چن، پڕ بەڵ پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو لایەک دەکات‌و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، و هێوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ خوشگوزه‌رانی هاۆوەڵاتیان‌و سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان.
هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی ماڵی خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی ئیستا له سه‌فه‌ری حه‌ج دان به‌سه‌لامه‌تی و لەشساغی، وە تەبەرووکەوە، بگه‌رینه‌وه كوردستان‌و ئاشتی‌و ئاسایش و ئارامیی بال بكێشێت به‌سه‌ر كوردستاندا.
شووڕای هاۆئاهەنگیی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
١١/٢٥/ ٢٠١٢ی زاینی