فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤد رۆمانۆdevid romano

ماوەیەك لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانی لەنێو لیستی رێكخراوە تیرۆریستەكان دەرهێنا. ئەو رێكخراوە بەرپرسیارە لە كوشتنی نەك هەزاران بەڵكو دەیان هەزار كەس لە ئەنجامی چەندین هێرش بۆ سەر ئێرانییەكان. یەكێك لە نێودارترین هێرشەكانی ئەو رێكخراوە ئەوەبوو كە لە 28/6 تاوەكو 30/8/1981 ئەنجامیدا، كاتێك هێزەكانی موجاهیدین چەندین كاری تەقینەوەیان ئەنجامداو بەهۆیەوە نزیكەی 70 گەورە بەرپرسی ئێرانی كوژران، لەنێویشیاندا سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و چەندین پەرلەمانتاری ئەوكاتی ئێران. لە سەروەختی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، موجاهیدینی خەلق شانبەشانی هێزەكانی سەدام حوسێن خاكی ئێرانیان داگیركرد و بەسوود وەرگرتن لە چەك و كەلوپەلی سەربازیی سوپای عێراق شەڕیان لەدژی ئێران دەكرد. لەساڵی 1991یشدا موجاهیدینی خەلق هاوكاری سەدامیان كرد بۆ سەركوتكردنی راپەڕینی كورد و شیعە.

رەنگە لەوكاتەوە موجاهیدینی خەلق گۆڕابن. دەبێ ئەوەش بڵێم كە چالاكییەكانی ئەم دواییانەی ئەوانم نەبینیوە، جگە لەو دەنگۆیانەی كە گوایە ئەندامەكانیان بەشداربوون لە كاری نهێنی ئیسرائیلی و ئەمریكی لەنێو ئێران و ئەو رەوشە زەحمەتەی ئەندامەكانیان دووچاری هاتوون لە كامپی ئەشرەف لەدوای ساڵی 2003وە. لەساڵی 2011 لەشاری جنێڤ بۆ ماوەیەكی درێژ قسەم لەگەڵ چەند ئەندامێكی موجاهیدین كرد كە ئەوكات خەریكی خۆپێشاندان بوون، بەڵام ئەوەش پێوەر نییە بۆئەوەی بیرۆكەیەكی باش وەربگری لەبارەی ئەوەی ئاخۆ ئەو گرووپە هێشتا رێكخراوێكی تیرۆریستین یان نا.

راستییەكەی ئەوەیە كە هەمیشە كارێكی زەحمەتە زانیاری وردت لەبارەی چالاكی گرووپە چەكدارەكان دەستبكەوێ، یانیش دەربارەی ئەو تاكتیكانەی دەیگرنەبەر، مەگەر گرووپەكە زۆر تووندڕەو بێت و بە ئاشكرا بڵێ كە ئامانجەكانی ئەو خەڵكی سڤیلە هەروەك گرووپەكانی (قاعیدە، ئەنساری سوننە و گرووپی هاوشێوەی ئەوان). كەسانی ئەكادیمی وەك من هەمیشە بەدوای راپۆرتەكاندا دەگەڕێین تاوەكو بزانین كێ بەرپرسیاری خۆی راگەیاندووە لە هێرشەكان، بەڵام تەنانەت ئەو هێرشانەی ساڵی 1981 كە زۆر بەرپرس و خەڵكی سڤیلی ئێرانی تێدا كوژران، تائێستا موجاهیدینی خەلق بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان رانەگەیاندووە.

بەڵام سەرئەنجام شتێكی هێندەش زەحمەت نییە كە كەسێكی ئەكادیمی بڕیار بدات ئەو گرووپە تیرۆریستە یان نا. هەمووشمان دەزانین لەبەرچی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی لەنێو ئەو لیستە دەرهێنا: پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ رژێمی ئێران لە خراپترین ئاستیدایە و ئێستاش ئەمریكییەكان هیچ ئومێدیك بۆ دانوستاندن لەنێوان خۆیان و ئێرانییەكان نابینن. ئەمە هاوشانی هەڵمەتێكی بەهێزی لۆبیكاری لەلایەن ئەندامانی موجاهیدینی خەلق لەنێو سیناتۆر و كۆنگرێسمانە ئەمریكییەكان دواجار ئەوەی لێكەوتەوە كە دوژمنی ئێران ببێتە هاوڕێی ئەمریكا بەبێ گوێدانە ئەوەی كە دەستی چەندە بەخوێن سوورە. بێگومان رێكخراوی موجاهیدینی خەلقیش هاوكارییەكی زۆر پێشكەشی ئەمریكا دەكەن كاتێك دێتە سەر كۆكردنەوەی زانیاری و دەستپێكردنی چالاكی نهێنی لەنێو ئێران. مەلاكانی ئێرانیش لەبەرامبەردا بێگومان نیەتی راستەقینەی ئەمریكا دەزانن لەدەرهێنانی ناوی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق لەنێو ئەو لیستە.

نیازی سیاسی، سەنگی ئەو لیستانە لاواز دەكات كە ئەمریكا یان یەكێتی ئەوروپا و هەر وڵاتێكی دیكە بۆ رێكخراوە تیرۆریستەكانی دروستدەكەن. سەرۆك وەزیرانی توركیا بەردەوام دەڵێ PKKی تیرۆریست، ئەمە پێش ئەوەی بچێتە فڕۆكەخانە بۆ پێشوازیكردن لە بەرپرسێكی حەماس كە بۆ خوانێكی نیوەڕۆ دێتە توركیا. سەركردەكانی ئێران باس لە كارە قێزەونەكانی موجاهیدینی خەلق دەكەن، لەو كاتەی كە خۆیان پارەیان هەڵڕشتووە بۆ گرووپە جیهادییەكانی فەلەستین و عێراق و ئەفغانستان.

ئەگەر دەرهێنانی ناوی رێكخراوێك لە لیستی تیرۆر لەسەر ئەو بنەمایە بووایە كە ئەو رێكخراوە پشتی كردووەتە تاكتیكی تیرۆریستانە، ئەوە دەبووایە PKK هەر لەساڵی 1999وە چەند جارێك ناوی دەرهاتبایە. سەركردەكانی PKK تەنانەت چەند جارێك ناوی رێكخراوەكەشیان گۆڕی و كردیانە كۆنگرەی گەل لە ساڵانی 2002 و 2003، بۆ دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی چەك و دووركەوتنەوە لە تاكتیكی سەربازی و نزیكبوونەوە لە پڕۆسەی دانوستاندن، بەڵام ئەوە گرنگ نەبوو ئەگەر PKK ببووایە چەند كچ و كوڕێكی كوێری بێ دەسەڵاتیش، لەبەرئەوەی هەتا هاوڕێ نزیكەكەی ئەمریكا كە توركیایە بیەوێ ناوی PKK لەنێو ئەو لیستە بمێنێتەوە، ئەمریكا دەستكاری لیستەكە ناكات ، بێگوێدانە ئەوەی ئەو رێكخراوە چی دەكات و چی ناكات.

بۆیە ئەو گرووپە چەكدارانە هیچ هاندانێك نابینن وایان لێبكات تاكتیكە گەریلاییەكانی خۆیان بگۆڕن، چونكە چوونە نێو ئەو لیستە و دەرهاتن لەو لیستە پەیوەندی بە چالاكییەكانی ئەوانەوە نییە، هەر لەبەر ئەم فاكتەرەشە تائێستا كەم رێكخراو هەبووە بتوانێ خۆی ریفۆرم بكات.  

* دەیڤد رۆمانۆ، پرۆفیسۆری سیاسەتەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە زانكۆی ولایەتی مزووری لە ئەمریكا و نووسەری كتێبی (بزووتنەوەی نەتەوەی كورد) لە ساڵی . ئەم گۆشەیە بە تایبەت بۆ (رووداو) دەنووسێ.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان