فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ھێما نیازی حەمە عەزیزmela-bextyar

لە ٣٠ سێپتەمبەردا سەرۆکی ھەرێم بەشداری لە کۆنگرەی ئاکەپەدا کرد، لە بەرامبەردا مەلابەختیار نوێنەری یەکێتـی نیشتمانی کوردستان لە ١٤ ی ئۆکتۆبەر لە کۆنگرەی نائاسایی بەدەپە بەشداری کرد . وتارەکانی بارزانی کە لە کۆنگرەی پارتێکی فەرمانرەوای تورک کە ھێز و بازووی سیاسی لەو وڵاتەدا گرتۆتە دەست یەکانگیر بوو لەگەڵ سیاسەتی دۆستانەی نێوان ئانکەرە و ھەولێر، پرس و باسی کوردانی ئەوێش وەکو باڵێکی وتارەکەی ئەو دەھاتە پێشچاو کە تێیدا تەئکیدی لەسەر بە ئاشتیکردنی مەسەلەکان دەکردەوە . بەرێز مەلا بەختیاریش کە وتاردەری شاندی یەکێتی بوو لە کۆنگرەی پارتی بەدەپەی کوردی، زۆرتری باسکرد لەوەی کەدەبوایە لەم میوانداریەدا باسی کردبا، ئەوەی ئەو باسیکرد تەنھا وتارێکی سادە و سانای ئانی نەبوو و تەعبیری لە رای سیاسیانەی باشوری کوردستان بکا، راستە ئەو وەکو نوێنەری حزبێک بەشدار بوو بەڵام یەکانگیریەکی تەواوی لە نێوان وتاری سەرۆک بارزانی و خۆیدا دروست نەکرد بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئێستای تورکیا .

ئەگەر سیاسەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە پێشوودا ھەڵوێسێتکی سیاسیانەی دیار و بەرچاو نەبووبێت بەرامبەر بە کوردانی باکور، ئەوا ئەمجارە مەلا بەختیار لە وتارەکەیدا لە تورکیادا بە شیعر سرودی ئەی رەقیبی گوتەوە، لەپاش ئەوەش لە وتارە گەرمەکەیدا بە ئاشکرا و بە نمونەی زۆر و وێنەی لێکچووی مێژوویی دژایەتی تورکیای بۆ کوردان رەت کردەوە و بە دیوی دیکەدا باسی لە کەوتنی دەسەڵاتی تورک دەکرد، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی کە داوای ئازادکردنی ئۆجەلان بکات و دەنگی نارەزایی بەرزبکاتەوە، ئەمە گۆرانی ھەڵویستی سیاسی و نەتەوایەتی یەکێتی نیە بەرامبەر بە کوردانی باکور بەڵکو دۆخێک ئەمەی دروست کرد کە پێی دەگوترێت دژایەتی شیعە و سوننە و یەکێتیش لەورێیەوە ویستی قازانج بکات .

ئەوەی نوێنەری یەکێتی لەم کۆنگرەیە ئەنجامی دا، دیسانەوە قوڵبونەوەی کێشەکانی نێوان ئیران و تورکیا بوو یان باشتر بڵێین گەمەیەکی بچوککراوەی سیاسیانەی نێوان شیعە و سونە بوو کە یەکێتی ویستی سودی لێوەرگرێـت و لە پێناو ئەوەی کەوتۆتە بەرەی شیعەگەری لە ناوچەکە، ویستی تورکیا لەکەدار و رورەش پیشان بدات و لەم روەوە پێداویستی بەرەکەی خۆی پڕ بکاتەوە و دڵسۆزی یەکێتی بۆ ئەو بەرەیەی دروست بووە بسەلمێنێت، ئەمەش لە پێناو بەدەستھێنانی رەزامەندی زیاتری دەوڵەتی ئێران لە لایەک و درێژەدان بە گرژیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وەکو کارتێکی فشاری نێوخۆیی، ئەمە لە کاتێکدایە کە بارزانی پێشوتر لە کۆنگرەی داد و گەشەپێدانی فەرمانرەوا بەشداری کردبوو.

مەلابەختیار لە پێداھەڵدانی ناوی شۆرشەکانی کوردەوە ھەر لە شۆرشی دەرسیم و شێخ عوبەیدولڵا و سمکۆ وە تا شێخ مەحمود و قازی باسی ھەوڵ و تەقەللای کوردانی کرد و بە ئاسانی بەسەر ناوھێنانی شۆرشی بارزانیەکاندا تێپەری و و گەیشتە سەر باسی راپەرینی بەھاری ١٩٩١ .

ئەوەش بەڵگەیەکی باش بوو کە بەشداریکردنی مەلا بەختیار و شاندی یەکێتی کاردانەوەی بەشداری بارزانی و دۆستانی بوو لە کۆنگرەی پێشوو . ئەوەی سەردانەکەی بارزانی و مەلا بەختیار لەیەکتری جودا دەکاتەوە ئەوەیە کە بارزانی وەکو سەنگێکی سیاسی مەزنتر ئەژمارێکی قورستری بۆدەکرێت و بە بەرپرسیارەتیەوە باس و خواسی ئاشتی ھێنایە گۆڕێ بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی ئاشتی زیاتر و بەرژەوەندی ئابوری ئێمە و ئەوان، وەلێ وتارەکەی مەلا بەختیار ھەم دیسکۆرسێکی سیموبلیانەی تێدابوو و ھەم بە ئیستغلالکردنی ئەوەی کە بەرپرسیارەتی راستەوخۆ لەسەر یەکێتی نیە توانی موزایەدەی سیاسیانە لە وتارەکەیدا رەنگ پێبداتەوە.


وتارەکەی مەلا بەختیار لە کۆنگرەی نائاسایی بەدەپە، چەند ئاماژەیەکی رونی دا بەدەستەوە کە لە ھەمویان گرنگتر بەشێک بوو لەو شەرە ساردەی ئێستا لە نێوان زۆنی شیعەگەری و سوننەگەری ناوچەکەدا ھەیە، بەو پێیەش کە تورکیا سەردارێتی سوننەگەری دەکات مەلا بەختیار ویستی لە زۆنی سوننەکان بدات .

ھەروەھا یەکێتی نیشتمانی ویستی لەورێیەوە وەکو پەرچەکردار بۆ سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەنکەرە دروستبکات، بۆ ئەوەی لەورێیەوە بە رای گشتی بڵێت ئێمەین کە لەسەر دۆزی نوێی گەلی کورد بەدەنگدێین، ئەمەش بۆ دروستکردنی مۆتیڤەیشنێک بۆ سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئەنکەرە بۆ ئەوەی رای جەماوەر بۆخۆی راکێشێت ئەوەش لە دوای ئەوەوە دێت کە بارزانی لە شۆرشی سوریادا رۆڵی گێراوە و لە نێوان پەکەکە و تورکیاشدا یەکێکە لە پردەکانی پەیوەندی.

یەکێتی لەباری ناوخۆییدا وەکو چۆن سودی زۆری لە کارتی فشارخستنە سەر پارتی لە رێگەی نزیکبوونەوە لە گۆران ئەنجامدا و خۆیشی لە زۆربەی بەرپرسیارەتیەکانی ئیداری و حکومی ھەرێم دەھێنایە دەرەوە، ئەمجارەش لەسەر کەلاکی ململانێی شیعەگەری و دۆخی ناھەمواری تورکان و کوردانی باکور ھەروەھا لەسەر حسابی پەیوەندی ھەولێر و ئەنکەرە سودی زۆری بینی و ویستی ئەمە بە قازانجی خۆیدا بشکێنێتەوە، بەڵام دیسانەوە بەسیاسیکردنی بابەتە گشتیەکان بۆ رایەڵی حزبی و بەرزکردنەوەی لێڤڵی جەماوەری حزبێک تا ئەوکاتە بەردەوام دەبێت کە ململانێ گەورەکان بەلایەکدا دەکەون .

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان