فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ

میدیای جیهان رەواجیان دایە دەستەواژەی"بەهاری عەرەبی"، دوای ئەو خۆپیشاندان و نائارامیانەی وڵاتانی عەرەبی گرتەوە. ئەمساڵ هەندێك ئەنالیستی رۆژئاوایی و هەندێك رۆژنامە كەوتنە گەنگەشەكردن دەربارەی "بەهاری كوردی". لەئەنجامدا رۆژی 20/9/2012، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا كۆنفرانسێكی سازكرد دەربارەی كاریگەری بەهاری عەرەبی بەسەر كوردەوە. لەو كۆنفرانسەدا دیسان دەركەوتەوە كە تائێستا پێناسەیەكی روون بۆ بەهاری كوردی نییە، بەڵام ئارەزوومەندییەكی زۆر هەیە بۆ پەیوەندی لەگەڵ كورد.  لە كۆنفرانسەكەدا كەنداڵ نەزان، سەرۆكی ئەنستیتیوتی كورد لە پاریس، زۆرتر باسی مێژووی كوردی كرد. بەڵام راستییەكەی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا كەنداڵ نەزانی بۆ ئەوە بانگهێشت نەكردبوو. فەلاح مستەفا بەكر، وەزیری نیمچە فەرمیی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش باسی "بەهاری كوردی"ی خۆیانی كرد و گوتی ئەوە لە ساڵی 1991دا روویداوە و ئەوكات كورد دژی سیستمی دیكتاتۆری راپەڕین. 

حكومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێ میدیاكان و كەسانی ئەكادیمی خۆپیشاندانەكانی ئەمساڵی سلێمانی بە "بەهاری كوردی" ناوببەن. چونكە ئەوە وادەكات كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك دەسەڵاتدارێتییەكی تاكڕەوانە و هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێی بناسرێت. هاوكات پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە كوردستان بەخۆشحاڵییەوە ئاماژە بەو خۆپێشاندانانە دەكەن و بە "بەهاری كوردی" دەیناسێنن. ئەو پارتانە زوو زووش نائارامییەكانی لیبیا و توونس و میسر وەك نموونە دەهێننەوە و دەڵێن دەكرێ هەمان شت بەسەر دەسەڵاتی پارتی و یەكێتیدا بێت. تەنانەت ئیسلامی سیاسیش (كە لە میسرەوە كۆپیكراوە بۆ كوردستان) دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوەستنەوە و لە وتارەكانی نوێژی هەینیدا باسیدەكەن. 

كاتێك د. نیكۆڵە واتس، ویستی لە مانگی 5ی ئەمساڵدا لە لەندەن دەرەنجامی توێژینەوەیەكی دەربارەی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی بخاتەڕوو، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەكارهێنانی دەستەواژەی "بەهاری كوردی" لە توێژینەوەكەدا تووڕەبوو. لەئەنجامی هاتنەكایەی ئەو دەستەواژەیەش، كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیانكرد بە بانگەشەكردن بۆ راپەڕینی ساڵی 1991 لەدژی رژێمی سەدام و وەك "بەهاری كوردی" ناساندیان. مەبەست لەمەش رووسوور هێشتنەوەی حكومەتەكەیان بوو بەرامبەر دنیای دەرەوە. لە عێراقدا ئەو نائارامییانە بەڕوونی لەلایەن گرووپی جیاوازەوە بەكارهێنران تاوەكو خەڵك لەدژی بەرپرسان لە كەركووك، بەغدا، سلێمانی و موسڵ هانبدەن، بەڵام بەگشتی ئەو هەوڵانە شكستیان هێنا و هیچ ئەنجامێكی راستەوخۆیان نەبوو. هۆیەكەشی ئەوەبوو كە ئامانجی جووڵانەوە روون نەبوو و هەلی بەردەمیشیان زۆر سنووردار بوو. 

دوای ئەوەی ئەو خۆپیشاندانانە لە عێراقدا ساردكرانەوە، هەندێك راپۆرتی نێو میدیا رۆژئاواییەكان روویان لە بانگەشەكردن بۆ "بەهاری كوردی" لە توركیادا كرد و وایان بڵاوكردەوە كە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییەی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK بەهارە چاوەڕوانكراوەكەیە. ئەو میدیایانە دەڵێن PKK بەفەرمی لە راگەیێندراوەكانی ئەم دواییەیدا ئاماژەی بە رووداوەكانی میسر كردووە و گوتوویەتی هەمان كار بە كاربەدەستانی توركیا دەكەین. بەڵام ئەگەر راستیتان دەوێت PKK بۆیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی زۆرتر كردووە، چونكە حكومەتی توركیا سەركەوتوو نەبوو لە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ "پرسی كورد". لەڕاستیدا شتێك بەناوی بەهارەوە لەو دۆزەدا نییە، بەڵكو زستانێكی پڕ لە تووندوتیژی هەیە كە بەهۆی سەرنەكەوتنی دانوستاندنەكانی نێوان PKK و دەوڵەتی توركیا دەستیپێكردووە. 

لە سووریا PKK و رۆڵگێڕە كوردییەكانی دیكە بەوە بەهێزبوون كە سووپای ئەسەد و سووپای ئۆپۆزیسیۆن كەوتوونەتە جەنگەوە. ئۆپۆزیسیۆنیش ئیلهامی لە بەهاری عەرەبی وەرگرتووە. بۆیە كورد جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی سنوورداریان دەستكەوتووە. 

ئێران لەساڵی 2009دا بەهارەكەی دەستیپێكرد و دواتر لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە سەركوتكرا. بۆیەش هەرچەندە دوو پارتی گەورەی كوردی رێككەوتنی هاوكارییان پێكەوە واژۆكردووە، بەڵام بێ بەهارییەكەی ئێران وایكردووە كە كوردانی ئەوێ هیچی وایان پێنەكرێت.

كەواتە بەهاری كوردی دەستەواژەیەكی بەتاڵە. واتە دەستەواژەیەكە كە دەكرێ زۆرتر لە لایەنێك بە پێناسەی خۆیەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاریبێنێت. لە ئەكادیمییەكان و لەو شوێنانەدا كە زانستە سیاسییەكانی تێدا دەخوێنرێ و بەكاردێت، ئەو پرۆسەی پێناسەكردنەوەی دەستەواژەكە كاری زۆری لەسەردەكرێت. پێدەچێ پارتی و یەكێتی و گۆڕان و PKKش لەوە تێگەیشتبن. بۆیە هەر یەكێكیان دەستەواژەی بەهاری كوردی پێناسە دەكاتەوە و دەیشوبهێنێ بە بەهاری عەرەبی. 

هەرچەندە كورد سوودیان لە نائارامییەكانی پاش بەهاری عەرەبی وەرگرتووە و وایلێهاتووە رۆڵیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا مەزنتر ببێت، بەڵام لە نێوخۆشدا ئۆپۆزیسیۆن زۆر سوودی لێوەرگرتووە و لەدژی دەسەڵاتداری نێوخۆیی بەكاریانهێناوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان