خالد سلیمان
سێ قه‌یرانی دیار، دیمه‌نی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان پێكدێنن، قه‌یرانی یه‌كه‌م ناوخۆییه‌و په‌یوه‌سته به‌ده‌ستووری ههرێمو جۆری سیستمه سیاسییه‌كه‌ی، ته‌نگژه‌ی ئابووری‌و نه‌بوونی متمانه‌ی سیاسی. قه‌یرانی دووه‌م چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدایه، به‌تایبه‌تیش له‌بواری نه‌وتدا، كه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ له‌ژیانی ئابووری‌و سیاسیی هه‌رێمدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. (ته‌حه‌دا)ی سێیه‌م شه‌ڕی داعشه كه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی تره‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌مه‌ی سێیه‌مه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، ده‌كرێ بڵێین حوكمڕانانی كوردستان تائێستا جگه له‌ڕووی سهربازیو ئه‌منییه‌وه، پلانێكی پهروهردهییو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتورییان پێ نییه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش. بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردی هه‌رێمیش له‌ناو ریزه‌كانی داعشدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌لێنێكی دیار له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورددا هه‌یه‌و فیكری توندڕهویو سه‌له‌فیزمی جیهادی وه‌ك ئاوی كارێز نه‌ك له بنی بیره‌كاندا كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵكو به‌ناو جۆگهكانیشدا تێپه‌ڕده‌بن. به‌رپرسێكی ئه‌مریكی له‌دانیشتنێكدا
بێرون عومەر فەتاح
بەوپێیەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم گەردەلولی شەڕێکی بەھێزدایە و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتۆتەوە کوردستانیش بەدەر نیە لە و شەڕ و مەترسیانە و تا ئێستا بەردەوامە و ئەنجامەکەشی دیار نیە لەبەر ئەو ھۆکارانەی کە ئەو شەڕە چارەنوس سازە .پێویستە کوردخۆی بۆ دوای نیشتنەوەی دوکەڵ وتەپو تۆزی شەڕەکە ئامادە بکات ھەوڵ بدات دەسکەوتی گەورەی نەتەوەی دەست بکەوێت . لەلایەکی تر حکومەتی عێراق بە شێوازێکی تر شەڕی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە لە شێوەی شەڕی دەرونی و دەستپێکی ئەو شەڕەش بڕینی موچەی خەڵک و میزانییەی حکومەتی ھەرێم و بوارە خزمەتگوزاریەکان. ئەم جۆرە شەڕەی حکومەتی بەغداد بە مەبەستی لاواز کردن و بێ ھێزکردنی ھەرێمی کوردستانە کە لە ئایندەدا بتوانێت سیاسەتەکانی خۆی بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت کە لە ڕاستیدا دەبوو ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغداد بەو پێیەی لە یەک بەرەی شەڕدان پشتیوان و ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بوایە و ئەرکە سیاسی و سەربازی و ئابوری ومرۆییەکانی لەسەرشانی ھەرێم سوک بکردایە.
هێمن عەبدوڵڵا
كەمتر لە دە رۆژ ماوە بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك. ئەگەر رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت، پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران رووداوەكە وەكو گورزێكی بەهێز لەو هەوڵانە دەبینن كە چەند ساڵە داویانە بۆ جووڵاندنی جیهان لەدژی كۆماری ئیسلامی. لەئێستاشەوە حیزبەكانی رۆژهەڵات گەواڵە هەوری نائومێدبوون بە ئاسمانیانەوە دێت و دەچێت. بەڵام بەڕاستی ئەو نائومێدییە لەجێی خۆیدایە؟ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران تازە نییە و هی سەردەمی شایە. لە نێوەڕاستی حەفتاكاندا ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی رۆژئاوا نیگەران بوون لەو خەونانەی حەمەڕەزای پەهلەوی بۆ وەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی دەیبینین. لەماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراقیشدا لەساڵانی هەشتاكان، خەونی شا لە سەری دەوڵەتی ئایەتوڵڵادا زیندووبووەوە. بەدواشیدا لە سەرەتای دووهەزارەوە نیشانەكانی وەدیهاتنی خەونەكە بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی بەزەقی دەركەوتن.
ئاریتما موحەممەدی
هه‌رێم و بیستوپێنج ساڵ ده‌سه‌ڵات؛
كورد له هه‌رێمی كوردستان نزیك به بیستوپێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆی هه‌یه، كه‌چی تاكوو هه‌نووكه هه‌ر خۆی به ساوا ده‌زانێت، بیستوپێنج ساڵه دوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌و هه‌رێمه خۆی سه‌پاندووه، چه‌ندین ساڵیش شه‌ڕی براكوژییان به‌ڕێوه بردووه، پانزده ساڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان تاڵی و ناخۆشی چه‌شتووه، كه‌چی تازه باس له دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتین و دۆخه‌كه بۆ شه‌ڕی براكوژی له‌بار نه‌بوو با دوو ئیداره‌یی درووست ببێته‌وه. ئێمه هه‌میشه ڕه‌خنه‌مان له سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا گرتووه و به‌تاییبه‌ت ئه‌و سیسته‌مه بوو كه له سه‌رده‌می ئووسمانییهكاندا ڕێی له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی گرت، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێمی
رەزا شوان
دوای سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پارستنی گەل و پێشمەرگە و شەڕڤانانی قارەمانی گەلەکەمان لە کۆبانی و گرێ سپی و، و چەند ناوچەیەکی تردا، لەگەڵ پاکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە گوند و لە شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان لە تیرۆریستانی داعشی بەکرێگیراو .. رژێمەکەی ئۆردوگان زۆر ناڕەحەت و نیگەران بوون لەم سەرکەوتنانەی کورد و .. بەرچاویان چاویان لێڵ بوو.. بە ئاشکرا و بەبێ شەرم وتیان ئێمە لەم سەرکەوتنانەی کورد بێدەنگ بین و کاردانەوەمان نەبێت .. بە تایبەتیش لە دوای راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پارستنی گەل و پێشمەرگەکان، کە ئەو راستییەی راگەیان کە : " هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان سەلماندیان، کە بە توانترین هێزن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا، هەر بەم هۆیەشەوە پشتیوانی ئاسمانیی ئەمریکا و هاوپەیمانیانیان لێدەکرێت لە جەنگی کۆبانی و لە رووبەرووبوونەوەی داعشدا " تورکیا دوای
بەختیار عەلی
لە جێگایەک بێدەنگی نەبێت مۆسیقاش نییە
یەکێک لە هەرە کەمانژەنە گەورەکانی دونیا ئیفری گیتلیز، دەڵێت «چیدی بێدەنگی نەماوە، ئەوە کارێکی خراپە، هەم بۆ مۆسیقارەکان و هەم بۆ مۆسیقا خۆی، چونکە موسیقا بێدەنگییە. تۆ نا‌توانیت تابلۆیەک کە نیگارێکی لەسەر کێشراوە دووبارە نیگاربکەیتەوە، نا‌توانیت پەرداخێک پڕبکەیت کە خۆی پڕە». بە کورتی مۆسیقا خۆی بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕەنگکردنی بێدەنگییە. لە جێگایەک بێدەنگی نەبێت مۆسیقاش نییە. بەڵام دەبێت مرۆڤ نەمانی بێدەنگی بە مانا راستەقینەکەی وەربگرێت. نەمانی بێدەنگی تەنیا نەمانی بێدەنگیی دەرەکی نییە، بەڵکو نەمانی بێدەنگیی ناوەکیشە، مەسەلەکە تەنیا پیسبوونی بەردەوامی گوێچکەمان نییە بە دەنگی نەخوازراوی دەرەوە، بەڵکو پیسبوونی ناوەوەشمانە بە دەنگی نەخوازراو، پیسبوونی دەرونمانە بە شتگەلێک کە لەگەڵ مۆسیقادا کۆنابنەوە. بێدەنگی تەنیا بێدەنگی نییە، بەڵکو
رەزا شوان
لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا .. وێنە بوونی هەبووە .. مرۆڤی سەرەتایی بە هۆی هێلکاری و وێنەکێشانەوە، گوزارشتیان لە مەبەست و لە نیاز و راز و لە هیواکانیان و، لە توانا و لە پێویستییەکان و، لە کێشەکانی خۆیان کردوون و، بە کەسانی دەوروبەری خۆیان گەیاندوون .هەندێ لە زانایان، سەرهەڵدانی وێنەکیشان بۆ زیاتر لە پانزە هەزار ساڵ بەر لە زاینی دەگەڕێننەوە ..لە زۆر شوێنی جیهاندا لە سەر دیواری ئەشکەوتەکان و پەرستگاکان و تاتەبەردی هەڵکۆڵراودا .. بە سەدان وێنە و هێما و نەقشی بابەت و مەبەست جۆراوجۆریان دۆزیونەتەوە .. کە مێژووەکانیان بۆ چەند هەزار ساڵێک بەر لەم سەردەمە دەگەڕێنەوە .
پێش ئەوەی مرۆڤ وشە و رستە و زمان و نووسین دابهێنێت .. مرۆڤی سەرەتایی بە هۆی هێلکاری و وێنەکێشانەوە لە یەکتری گەیشتوون و خواست و مەبەستەکانیان گەیاندوون .. تا گەیشتوونەتە داهێنانی نووسینی مێخی و هیرۆگلیفی و داهێنانی پیت .
فەرید زامدار
ھەر لە سەرەتاکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەدیبان و شاعیران و ھونەرمەندان توێژێکی کاریگەری ناو کۆمەڵگای خۆیان بوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕاوە لە بەرەوپێشبردن و گەشەکردنی کۆمەڵگەکەیان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتی لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەتایبەتی داھێنەرەکانیان زۆر لەو شاعیر و ئەدیب و ھونەرمەندانە جگە لە بوارەکەی خۆیان، لە بواری سیاسیش‌دا ڕۆڵی تایبەتی خۆیان گێڕاوە و ھەندێکیان گەیشتوونەتە پلەی سەرکردایەتیی حزبەکانیان و نووسەری سیاسیش بوونە و زۆر لە سەرکردە سیاسییەکانی جیھان و لای خۆشمان بە کۆپلە شیعری شاعیرێک وتارە سیاسییەکەی خۆی بەھێز کردووە و پشتئەستوور بە ئاماژەکردنی ئەو کۆپلە شیعرییە:
بۆ نموونە:
شاعیری ناوداری فەرەنسایی (ئەراگۆن) ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی فەرەنسا بووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دەڵێت: لەگەڵ سەرکەوتنی سیاسیی لە تورکیا و سەرکەوتنەکانیان بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی و خۆڕێبەرییەکەیان لە کوردستانی عێراق، کورد لە دۆخی سەرکەوتندا دەژین و بیر لە بە دەوڵەتبوونیان دەکەنەوە. رۆژنامەکە بەم شێوەیە دەست بە شیکارییەکەی دەکات: ئیدی کاتی هەواڵی خۆشە بۆ کوردان، ئەو گەلەی زیاتر لەگەڵ دۆخی تراژیدیا ئاشنان تاوەکو دۆخی سەرکەوتن. هەفتەی پێشوو لە تورکیا، پارتێکی سیاسی کە لەسەر بنەمای خەبات بۆ مافەکانی کورد دامەزراوە، توانیی بەربەستی ١٠% بشکێنێ و بگاتە پەرلەمەن، ئەویش دەنگێکی زۆریان دەداتێ بۆ قسەکردن لە سیاسەتی تورکیادا. دوای چەند رۆژێک جەنگاوەرە کوردەکان شارێکی ستراتیژیی سنورییان کۆنترۆڵکرد، کە دەبێتە هۆی یەکگرتنی هەرێمە کوردییەکان لە سووریا.
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه كورد خاوه‌ن ده‌یان سه‌كرده‌ی مه‌زن و لێهاتوو بووه، به‌ڵام تێكڕای كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی مێژووی كورد له ڕوانگه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و تاوه‌نباری سه‌ره‌كیی له‌و مێژووه‌دا كورد خۆیه‌تیی و له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كوردیشدا سهركردهكانێتی. ئاریتما موحه‌ممه‌دی
كورد و كۆمار؛
ڕۆخانی كۆماری كوردستان چه‌ندین هۆكاری سیاسیی و ناوچه‌یی، نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام مه‌زنترین و كاریگه‌رترین هۆكار نه‌بوونی پشتیوانیی نێوخۆیی بوو كه بووه هۆی ڕۆخانی كۆماری كوردستان، له ڕاستیدا گرینگ‌ترین هۆكاری سیاسیی كه چاره‌نووسی كۆماری به‌و ئاقاره‌دا برد پشتیوانیی یه‌كێتیی خێڵه‌كانی كورد بوو كه كۆمار ده‌ستبه‌ری نه‌كردبوو.
بەفراو نوری
ئازاد جندیانی
هەدەپ قۆناخی بانگەشەی بە باشی بەكارهێناو دواجار ئەو دەنگانەی هێنا كە ببێتە فراكسیۆنێكی سەنگینی ئەوتۆ كە كەس نەتوانێ فەرامۆشی بكا، یان بە بچوكی تەماشای بكا. ئەمەش جێی ستایش و دەسخۆشیە. ئێستا سەداسەد كاتەكە هی سیاسەتكردنە. لە وتارێكی پێشوومدا، یەك رۆژ بەر لە هەڵبژاردنەكەی توركیا نووسیبووم، كە ئەبێ هەدەپ سیاسەتێكی واقیعیانە بگرێتە بەر و بڕواشم وایە كە سیاسەتی واقیعی ئەوەیە، هەدەپ لە توركیادا شەریكە بڕیار بێت، بە دەربڕینێكی دیكە ئەبێ لە حوكمڕانیدا بێت، چونكە بۆ مەسەلەی كورد لە توركیا‌و هەروا لە كوردستانی باشور و رۆژاواشدا ئەبێتە كارەكتەرێكی زۆر گرنگ. ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوەیان دەرخست، كە حوكمڕانی داهاتووی توركیا بە ئیئتلافی ئەبێت و هیچ حزبێك بە تەنیا ناتوانێ حكومەت پێك بهێنێ. بێگومان زوو یان درەنگ لە ماوەی 45 رۆژەكەی مۆڵەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌دا، ئاك پارتی ئەبێ لەگەڵ هەدەپیشدا بكەوێتە دانوستان بۆ ئەو مەبەستە، ئەگەر
حەمەسەعید حەسەن
بەڵام ئاخۆ کورد نووسەری وا شک دەبات، یەک وشەی زیادە لە ڕۆمانیدا نەبێت؟
ڕۆمان بە ئاسمانی خەیاڵدا لە شەققەی باڵ دەدات، بەڵام یادداشتەڕۆمان بە موو لە شاڕێی واقیع لا نادات. ڕۆمان سەرقاڵی سەرلەنوێ ڕۆنانەوەی دونیایە، بەڵام یادداشتەڕۆمان ئاوێنەیەکی ڕاستگۆیە، ڕووداوەکان وەک خۆیان نمایش دەکات کە دەنووسین، ڕەنگە ھەم لە دەربڕیندا بەخت یاوەرمان نەبێت، ھەم مانای وشەیەک بە دروستی نەزانین و بە ھەڵە بیخەینە ڕستەوە، ئەوە بۆیە وەشانخانە، پێویستی بە زمان‌زان ھەیە، تا پێش بڵاوکردنەوە، بە زمانی کتێب‌دا بچێتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی یادداشتەڕۆمان، پێبەندبوونە بە نووسینەوەی ڕاستییەکانەوە، ئاخر نووسەر دەبێت بێلایەن بێت و مافی ئەوەی نییە، خەیاڵ تێکەڵ بە ڕووداو بکات، یان خۆی وەک قارەمان نیشان بدات و لە قازانجی خۆی بپەیڤێت
ڕۆمان بە قەڵەمی یادداشت
بە چاوپۆشین لەوەی سەر بە کام نەوەین و لە سەردەمی ئێمەدا، کام شێوازی نووسین
فازڵ جاف
ره‌نگه به‌ده‌گمه‌ن سیاستهوانێك شك ببه‌یت، كه كاتێك بۆ خۆی ته‌رخان بكات
نیكیتا خروشوڤ، كه پاش جۆزیڤ ستالین، سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی كرد، یه‌كێك بوو له‌و سیاسه‌تمه‌داره ده‌گمه‌نانه‌ی، كه به ته‌نز و ساتیر و هه‌ندێك جارێش به گاڵته‌جاڕییه‌وه ته‌ماشای ژیانی ده‌كرد، پاش خانه‌نیشینی ژیانێكی هێمنی له كیڵگهیهكدا هه‌ڵبژارد، زۆربه‌ی كات له‌وێ خۆی به چاندنی نه‌مام و گوڵ و سه‌وزه‌وه خه‌ریك ده‌كرد. پاش شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت، كه له كاتی حوكمڕانیی ئه‌ودا گه‌یشتبووه لووتكه، ژیانێكی ئارامی تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م دونیایه‌ی به‌جێ هێشت به‌سه‌ر برد. خروشۆڤ له یه‌كێك له گوزراشتهكانیدا، كه ره‌نگه پوخته و درهئهجامی كۆتایی ئه‌زموونی ژیانی بێت، ده‌ڵیت: ژیان زۆر كورته، هه‌وڵ بده به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه بژیێت”. ئه‌م بۆچوونه زۆر ساده‌یه، تۆش ره‌نگه پێت وابێت كه
ئیسماعیل رواندزی
هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان باس لە بوونی گرفت لە پڕۆسەی سیاسی‌دا دەكەن. هەمووان دەڵێن، بۆ نموونە، هێشتا مەسەلەی چارەنووسی مانەوەی دوو زۆنی سەوز و زەرد یەكلایی نەبووەتەوە، هێشتا كوردستان خاوەنی یەك هێزی پێشمەرگە نییە و حكومەتی هەرێمیش لە واقیعدا وەك یەك حكومەت هەستی پێناكرێ. بۆیەش هەمووان بەو باوەڕە گەیشتوون كە دەبێ "شتێك" بكرێ. بەڵام كاتێك قسە دێتە سەر پێناسەی ئەو "شتە"، جیاوازییەكان سەرهەڵدەدەن. پێموایە ئەوەش نەك لەبەرئەوەی هێز و لایەنەكان نایانەوێ لەسەر شتێكی هاوبەش رێكبكەون، بەڵكو لەبەرئەوەی هەر لایەنێك بەشێوەیەك گرفتەكان دەبینێ و ئەولەویاتێكی تایبەت بەخۆی دەخاتە سەر مێز. ئەگەر دیقەت بدەین، جیاوازییەكان لە دوو ئەولەویاتی سەرەكیدا چڕبوونەتەوە. ئەولەویاتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پاراستنی سەروەریی سیاسی كوردستاندا چڕبووەتەوە. بەڵام هی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان