ئاریتما موحەممەدی
هه‌رێم و بیستوپێنج ساڵ ده‌سه‌ڵات؛
كورد له هه‌رێمی كوردستان نزیك به بیستوپێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆی هه‌یه، كه‌چی تاكوو هه‌نووكه هه‌ر خۆی به ساوا ده‌زانێت، بیستوپێنج ساڵه دوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌و هه‌رێمه خۆی سه‌پاندووه، چه‌ندین ساڵیش شه‌ڕی براكوژییان به‌ڕێوه بردووه، پانزده ساڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان تاڵی و ناخۆشی چه‌شتووه، كه‌چی تازه باس له دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتین و دۆخه‌كه بۆ شه‌ڕی براكوژی له‌بار نه‌بوو با دوو ئیداره‌یی درووست ببێته‌وه. ئێمه هه‌میشه ڕه‌خنه‌مان له سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا گرتووه و به‌تاییبه‌ت ئه‌و سیسته‌مه بوو كه له سه‌رده‌می ئووسمانییهكاندا ڕێی له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی گرت، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی بیستوپێنج ساڵی ڕابردوودا سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیی زیندوو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و لایه‌نگر. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی قوربانییه‌كانی پاراستن له‌ژێر ناوی شه‌ره‌فپارێزیدا به‌رز ده‌بێته‌وه، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و هه‌رێمه له‌به‌ر له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌ندام و لایه‌نگر هیچ ئاورێك له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه به‌ربڵاوه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناداته‌وه و تاوهنبارانی سه‌ره‌كیی ده‌ستگیر ناكات و لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناكات.
ده‌سه‌ڵاتی دوێنێی میره‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی حیزبه‌كان؛
به‌ڵێ، ده‌سه‌ڵاتی میره‌كانی كورد له سه‌رده‌می ئیمپراتووریی ئووسمانیدا له هێز و پێگه‌ی ئه‌م حوكوومهتهی ئیستای هه‌رێمی كوردستان زیاتر بوو. له‌و شانزده میر و په‌نجاودوو سنجاقهی سه‌رده‌می ئووسمانیی، هندێك له میره‌كان دراویان چاپ ده‌كرد و ته‌نانه‌ت كه‌شتییه‌كانیان له زه‌ریای نێوده‌وڵه‌تیدا به نێوی كوردستانه‌وه ئامۆشۆیان ده‌كرد. ئه‌و قاوه تووركییهی كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا ناسراوه هی كورد بووه و به ناوی قاوه‌ی كوردییه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كرا. باشه حوكوومه‌تی ئه‌مڕۆی باشوور كام له‌و تاییبهتمهندییانهی ئه‌و كاته‌ی میره‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی ئووسمانیی هه‌یه؟ خۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توانای به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی مریشكیشی نییه، چ به‌وه‌كه قاوه، چای، برنج یانخود پێڵاو به‌رهه‌م بهێنێت. كه‌چی ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته میره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌خنه‌باران ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له ڕابردوودا ته‌نیا شێخ و مه‌لا شۆڕ‌شیان كردووه بۆیه كورد به هیچ نه‌گه‌ییشتووه. به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه خۆی پێ سیكوولاره چی بۆ كورد كردووه؟ جیاوازی نێوان میره‌كان و حوكوومه‌تی هه‌رێم له چی دایه؟ خۆ ئه‌وان پیاوی ئووسمانییهكان نه‌بوون وه‌ك ئه‌مان كه هه‌ر لایه‌نێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كێ له وڵاتانی داگیركه‌ر ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه، میره‌كان له‌به‌ر كۆشك و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان ساز نه‌كرد، ده‌ی خۆ ئه‌مانیش له‌به‌ر نه‌وت و بیناكانی هه‌ولێر و سلێمانی، كه‌ركووك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان له‌بیر كردووه. له‌پاش پتر له بیست ساڵ كه‌چی هه‌رێمی كوردستان یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆی نییه و ئیستاش كار به به‌شێك له یاساكانی سه‌رده‌می ڕژیمی له‌ناچوو ده‌كات. ئه‌وه نییه به‌شێك له خه‌ڵكی شه‌قام له هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رده‌می ڕژیمی به‌حس ئاوات ده‌خوازن! كه‌واتا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردیی به‌و چه‌شنه بێ، پێویسته كه شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕووناكبیریی بێته كایه‌وه و كۆتایی به سیسته‌می گه‌نده‌ڵكاری بهێنێت و شه‌قامیش له تێوه‌گلانی گه‌نده‌ڵی پاك بكاته‌وه. بێگومان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌قامی تووشی گه‌نده‌ڵیی كردووه، چونكه لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر موچه ده‌نگ به ڕێكخراوه‌كانیان ده‌ده‌ن و ئه‌وه مووچه‌یه كه شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پێكه‌وه گرێ داوه.
چه‌ند ئیداره‌یی هه‌رێم ڕێگره له پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه؛
هه‌نووكه دوو ئیداره‌یی پێشی به پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه گرتووه و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهانیش باش له دۆخی ناوچه‌كه و كورد ئاگادارن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه ده‌ست له كورد به‌رنه‌ده‌ن و هاوكات پڕچهكیشی نه‌كه‌ن، وڵاتانی ڕۆژئاوا پێیان وایه كه كورد ئه‌كته‌رێكی چالاك و كاریگه‌ر له ناوچه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام كورد خۆی ڕێگره لهوهكه پاڵپشتی بكرێت. به‌و پێیه‌ی كه له جوگرافیای سیاسیی حوكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تاكوو ئیستاش هه‌ر حیزب بڕیارده‌ری سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانی سیاسییه و له‌و نێوه‌نده‌شدا ته‌نیا دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه بڕیارده‌ری سه‌ره‌كین. له ئه‌گه‌ری پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه‌ش مه‌ترسی لێكه‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕی براكووژی پتر ده‌بێت، چونكه هه‌ردوو حیزب هه‌ڵگری قورسایی به‌رپرسیارێتی مێژوویی نین. بۆیه وڵاتانی ڕۆژئاوا دوودڵن لهوهكه ئایا پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێت یانخود نا. له‌و كاته‌وه‌ی كه كێشه و ناكۆكیی سیاسیی له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، باس له دوو ئیداره‌یی دێته‌گۆڕێ و هندێ جاریش باس له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كرێت. ئه‌مانه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی سیاسیی وڵاتانی زلهێز له پێوه‌ندی به كوردستان داده‌نێت. ئه‌وه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم توانای ئه‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسییه نییه كه هێز و هزری نه‌ته‌وه‌یی زاڵ بكات به‌سه‌ر چه‌مك و سیسته‌م و ستراتیژیی حیزبیی.
ئایا ده‌نگی به‌رزانی به‌ته‌نیا له ده‌نگی چوار حیزبه‌كه زێتره؛
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌م پارتانه كه خۆیان به دیموكراسیخواز هه‌ژمار ده‌كه‌ن و به ڕوواڵه‌ت ڕێز له ویستی گه‌ل ده‌گرن، كه‌چی دژایه‌تیی سیسته‌مێك ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت. باشه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سیسته‌می دیموكراسیی ته‌بان، ده‌ی ده‌بێ ڕێز له ڕاوبۆچوونی كۆمه‌ڵگاش بگرن. با گه‌ل بڕیار بدات كه كێ سه‌رۆك بێ. هه‌رچه‌ند باشترین سیسته‌می سیاسیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو كوردستانی گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جڤاكییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیری هه‌رێم دابه‌ش بكرێت و په‌رله‌مانی كوردستان مافی لێپرسینه‌وه‌ی له هه‌ردوولا هه‌بێ، ئیتر كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی سیاسیی چاره‌سه‌ر ده‌بێ و ئه‌مه‌ش به سیسته‌مێكی سیاسیی گونجاو پێناسه ده‌كرێت، چونكه ئه‌وكات هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیشیان له په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌بێ. سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌بوو پاش سێ ده‌وره‌كه خۆی به‌ربژێر نه‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن باس ده‌كرێ كه به‌ڕێزیان واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده كردووه كه ڕێ له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پتر له سێ جاری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مه‌سعوود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بێ ئه‌ی كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه مرۆڤی كورد له هه‌رێمی كوردستان زۆر جار ڕووبه‌ڕووی خۆی ده‌كاته‌وه. باشه بۆ هیچكام له‌و چوار حیزبه هیچ كه‌س و كه‌سایه‌تییه‌كیان به‌و پۆسته به‌ربژێر نه‌كردووه یانخود نه‌ناساندووه. ئایا پلان و مه‌به‌ستی دیكه هه‌یه كه تاكوو هه‌نووكه شاراوه‌یه!
خۆ ده‌كرێ چوار پارته‌كه له به‌رامبه‌ر به‌رزانیدا كه‌سایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش ڕاستبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه ناكه‌ن، ئه‌مه به‌و واتایه دێ كه ئه‌و پارتانه باوه‌ڕیان به هێزی خۆیان له به‌رامبه‌ر به‌رزانیدا نییه و پێیان وایه كه به‌رزانی شكستیان پێ دێنێت، كه‌واتا به‌رزانی شایسته‌ی ئه‌وه هه‌یه كه جارێكی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێم بێ، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵێتی. من پێم وایه كه باشتر وایه ئه‌و پارتانه هێزی خۆیان له به‌رامبه‌ر به‌رزانی تاقی بكه‌نه‌وه، چونكه له سیاسه‌تدا ڕیسككردن ده‌ورێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕێت و ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌نگی به مانه‌وه‌ی به‌رزانی دا، با ئه‌و پارتانه‌ش ڕێز له ڕای كۆمه‌ڵگا بگرن و دان به‌شكستی خۆیاندا بنێن و به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم درێژه به كاره‌كه‌ی بدات، با ئیتر ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگا ڕێگاچاره‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه بێ كه پارته سیاسییه‌كان له‌سه‌ری ڕێناكهون. دیاره كه تێكڕای لایه‌نه‌كانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان تاكوو هه‌نووكه نه‌ك هه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسیی و ئازادی پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو ده‌شیسه‌لمێنن كه هیچ باوه‌ڕێكیان به‌و بنه‌ما دیموكراتییانه نییه كه بناغه‌ی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ئه‌مه‌ش به مه‌زنترین قه‌یرانی سیاسیی هه‌ر وڵاتێك پێناسه ده‌كرێت و هه‌نووكه‌ش به باشووری كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێ. له ڕاستیدا ئه‌و چوار پارته ده‌یانهه‌وێت كه له ڕێگای په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه دژایه‌تی ده‌نگی خه‌ڵك بكه‌ن.
دژایه‌تیكردنی به‌رزانی پتر له پڕۆژه‌یه‌كی داسه‌پێنراو ده‌چێ؛
كاتێ كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوو، ده‌یوت كه په‌رله‌مان بووه‌ته كووتهكی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، كه‌چی هه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه له‌ناكاو بووبه ناوه‌ندێك كه پرسێكی هێنده گرینگی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له ڕێگای نزیك به سهدوده ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار پارته داواكاری ئه‌وه‌یان هه‌بووبایه كه با ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه هیچ گوومانێكی ئه‌وتۆ نه‌ده‌هاته كایه‌وه، به‌ڵام كاتێ جیاوازی له‌نێوان ده‌نگی خه‌ڵك و ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان داده‌نێن، ئیتر ئه‌مه به فێڵكردن له گه‌ل ئه‌ژمار ده‌كرێت، جیاوازیی نێوان ده‌نگی كۆمه‌ڵگا و ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان له چی دایه! بۆ ئه‌م چوار پارته هێنده له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێداگری ده‌كه‌ن! ئه‌وه‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌نده پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه با سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت نیو ئه‌وه‌نده ئاماژه به كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكه‌ن. من پێم وایه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه نه‌ك خودی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم. به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌ورووپی خاوه‌ن مه‌لیك و پاشان، به‌ڵام هیچ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر حوكوومه‌ت نییه. كه‌واتا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه ئیتر ناتوانێ به‌بێ ڕای په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیر بڕیاری تاكلایه‌نه بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه من پێم وایه قه‌د به‌رزانی بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی نه‌داوه. ده‌كرا ئه‌و چوار لایه‌نه به‌دوو قۆناغ پڕۆژه‌كانی خۆیان بخستایه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. له قۆناغی یه‌كه‌مدا با به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكرابایه و له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سهرۆكوهزیردا دابه‌ش كرابایه و له قۆناغی دووه‌میشدا داواكاری ئه‌وه‌یان هه‌بووبایه كه با سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نه‌مێنێت یانخود سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نیا وه‌ك هێما وابێ و ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێ پتر له پلانێك ده‌چێ كه داسهپێنرابێ به‌سه‌ر ئه‌و چوارلایه‌نه دا. چونكه هه‌ر چوارلایه‌نه‌كه خاوه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له داڕشتنی ستراتیژیین، بۆیه ده‌زانن كه ئه‌و پڕۆژه به‌و چه‌شنه جێبه‌جێ ناكرێت و به‌ئاكام ناگات. من پێم وایه كه به‌رزانی كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتخواز نییه و ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه با ئه‌مجاره‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم بێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نێت.
28/6/2015