فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵاhemn abdullah123

كەمتر لە دە رۆژ ماوە بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك. ئەگەر رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت، پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران رووداوەكە وەكو گورزێكی بەهێز لەو هەوڵانە دەبینن كە چەند ساڵە داویانە بۆ جووڵاندنی جیهان لەدژی كۆماری ئیسلامی. لەئێستاشەوە حیزبەكانی رۆژهەڵات گەواڵە هەوری نائومێدبوون بە ئاسمانیانەوە دێت و دەچێت. بەڵام بەڕاستی ئەو نائومێدییە لەجێی خۆیدایە؟  دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران تازە نییە و هی سەردەمی شایە. لە نێوەڕاستی حەفتاكاندا ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی رۆژئاوا نیگەران بوون لەو خەونانەی حەمەڕەزای پەهلەوی بۆ وەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی دەیبینین. لەماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراقیشدا لەساڵانی هەشتاكان، خەونی شا لە سەری دەوڵەتی ئایەتوڵڵادا زیندووبووەوە. بەدواشیدا لە سەرەتای دووهەزارەوە نیشانەكانی وەدیهاتنی خەونەكە بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی بەزەقی دەركەوتن.  
لەوەتەی كۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، مەسەلەی گەمارۆكان لەسەر ئێران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی یان لەسەر دۆسیە زۆرەكانی دیكە، گەرم بوون. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێبەرایەتی ئەو سیاسەتە نێودەوڵەتییەی كردووە كە پێیوابووە "كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرتاسەری جیهاندا پشتیوانی لە تیرۆریزم دەكات، بۆیەش دەبێ سزابدرێ". ئێستاش دیسان ئەوەی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر گەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دەدات، هەر ئەمریكایە. زۆر لە لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، بە پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە، دیواری هیوایان لەسەر دوژمنایەتیی ئەمریكا لەگەڵ كۆماری ئیسلامیدا هەڵچنیوە. بۆیە رازیبوونی ئەمریكا بە لابردن یان هەڵپەساردن یان سووككردنی گەمارۆكانی سەر ئێران، بەوە لێكدەدەنەوە كە چیدی ئەمریكا لاوازكردنی تاران بە پێویستییەكی بنەڕەتی بۆ سەركەوتنی سیاسەتی دەرەوەی خۆی نازانێ. بەڵام بەڕاستی وایە؟ 

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دوو شت گرنگن بزانرێن، یەكەمیان: رێككەوتنی پاش كەمتر لە دە رۆژی دیكە، كۆتایی بە ناكۆكیی قووڵی نێوان ئەمریكا و ئێران ناهێنێ و بەوهۆیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا ناچێتەوە تاران. دووەمیش: لە رابردووی نادووردا نموونەی رێككەوتنی هاوشێوە هەبوون كە بەرلەوەی مرەكەبەكانیان وشكبێتەوە، ئەمریكا لە ریزی قۆشەنی ئەو سوارانەدا بینراوە كە لایەنی بەرامبەر بەچۆكدا دەهێنن. 

ئەو رێككەوتنە بۆیە پەیوەندییەكان ئاسایی ناكاتەوە، چونكە هێشتا وردەكاریی زۆر ماون كە هەر لایەنێكی رێككەوتنەكە تێگەیشتنی خۆیان بۆ وردەكارییەكانی هەیە. ئەمەش وادەكات وەكچۆن گەیشتنە رێككەوتنەكە ئاسان نەبوو، ئاواش جێبەجێكردنی ئیشێكی قورس بێت. ئەوەی ئێستا ئەمریكا و وڵاتانی دیكە دەیانەوێ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بیگەنێ، دروست ئەوەیە كە لە نەوەتەكاندا لەگەڵ رژێمی سەددام لەسەر دۆسیەی چەكە كۆكوژەكانی عێراق پێیگەیشتن، بەڵام لەماوەی كەمتر لە دە ساڵدا، سوپای ئەمریكا لە مەیدانی فیردەوس پەیكەری سەدامی هێنایە خوارەوە. 
نموونەیەكی نوێتر ئەو رێككەوتن و ئاساییكردنەوەیەی پەیوەندییەكانە كە لیبیای قەزافی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی پێیگەیشت. هێندە پەیوەندییەكان ئاسایی ببوونەوە كە قەزافی لە ئیتاڵیا لەبەردەم پۆلێك خانمی ناسكی ئیتاڵیدا وردەكارییەكانی كتێبە سەوزەكەی شیدەكردەوە، بەڵام لەماوەیەكی كەمدا فڕۆكەی فەڕەنسی و ئەمریكی و وڵاتانی دیكە دڵی سەوزی قەزافییان شكاند و لە تەرابلوس راویاننا. 

ئەو گەمارۆیەی یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا و تەنانەت نەتەوە یەكگرتووەكانیش خستوویانەتە سەر تاران، بەشێكی پەیوەندی بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە هەیە، بەشەكەی دیكەی پەیوەندی بە دەستتێوەردانی ئێران لە كاروباری وڵاتانی دیكە و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە نێو ئێران و زۆر دۆسیەی دیكەوە هەیە. بۆیە ئەوانەی پێیانوایە هەویری ناكۆكیی رۆژئاواییەكان لەگەڵ دەوڵەتی ئایەتوڵڵاكان لە كۆتایی ئەم مانگەوە چیدی ئاو ناكێشێ، پێویستیان بە سەرلەنوێ بیركردنەوەیە. 

29/6/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان