فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بەختیار عەلیbaxtyar ali

لە جێگایەک بێدەنگی نەبێت مۆسیقاش نییە

یەکێک لە هەرە کەمانژەنە گەورەکانی دونیا ئیفری گیتلیز، دەڵێت «چیدی بێدەنگی نەماوە، ئەوە کارێکی خراپە، هەم بۆ مۆسیقارەکان و هەم بۆ مۆسیقا خۆی، چونکە موسیقا بێدەنگییە. تۆ ناتوانیت تابلۆیەک کە نیگارێکی لەسەر کێشراوە دووبارە نیگاربکەیتەوە، ناتوانیت پەرداخێک پڕبکەیت کە خۆی پڕە». بە کورتی مۆسیقا خۆی بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕەنگکردنی بێدەنگییە. لە جێگایەک بێدەنگی نەبێت مۆسیقاش نییە. بەڵام دەبێت مرۆڤ نەمانی بێدەنگی بە مانا راستەقینەکەی وەربگرێت. نەمانی بێدەنگی تەنیا نەمانی بێدەنگیی دەرەکی نییە، بەڵکو نەمانی بێدەنگیی ناوەکیشە، مەسەلەکە تەنیا پیسبوونی بەردەوامی گوێچکەمان نییە بە دەنگی نەخوازراوی دەرەوە، بەڵکو پیسبوونی ناوەوەشمانە بە دەنگی نەخوازراو، پیسبوونی دەرونمانە بە شتگەلێک کە لەگەڵ مۆسیقادا کۆنابنەوە. بێدەنگی تەنیا بێدەنگی نییە، بەڵکو شوێنی ئامادەکردنی ئینسانە بۆ شتێکی دی. نیتشە واتەنی «رێگا بەرەو شتە گەورەکان بە بێدەنگیدا دەڕوات». بەڵام بێدەنگی هەمیشە دیاردەیەکی دوو دیوە. بێدەنگی دیوێکی لە دیندا تەواودەبێت، لە هێمنیی ڕۆحدا، کە دەبێت مرۆڤ تەواو بێدەنگ بێت تا خودا قسەبکات. لە زۆربەی دینەکاندا بەتایبەت بودیزم و داویزم بێدەنگی جێگایەکی گەورەی هەیە، لە مەسیحییەتیشدا بێدەنگی نرخی باڵای هەیە. ساڵی 2010 زیاد لە 50 کڵێسە و بنکەی ئاینی لە ئەوروپا و پێکەوە، ئەو ساڵەیان وەک «ساڵی بێدەنگی» دەستنیشانکرد.

هەڵبەت ئەو بێدەنگییەی مۆسیقاش بۆی دەگەڕێت پەیوەندییەکی نزیکی بە ڕۆحانییەتەوە هەیە، بەڵام بێدەنگیی دینی پتر پردە بۆ نزیکبوونەوەی مرۆڤ لە خودا، بەڵام بێدەنگییەک مۆسیقار بۆی دەگەڕێت گەڕانە بۆ دەنگێک سەرچاوەیەکی دیاریکراوی نییە، ناوێکی تایبەتی نییە، بێدەنگییەکە زیاتر بۆ شکاندنی ئەو دەنگانە دروستبووە کە هەن، بۆ پاکردنەوەی گوێچکەی مرۆڤە لە پیسییەک کە تا دێت بە ناخیشیدا دەچێتە خوار، ئەو بێدەنگییەی کە مۆسیقار تیا دەگەڕێت پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە دینەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە نادیارەوە هەیە، بێدەنگی ئاماژەیە بۆ شتێک کە نەوتراوە، کە نەزانراوە، کە سەرچاوەکەی دیار نییە، کە هەمیشە بە نهێنی دەمێنێتەوە . باشترین گوزاشت لەمە ئۆسکار وایلد کردوێتی. ئەو دەڵێت: «مۆسیقا باڵاترین شێوەی هونەرە، کە هیچ کات ناتوانێت دوانهێنیی خۆی ئاشکرابکات». بە بڕوای من بێدەنگی دیوێکی شۆڕشگێڕانە و یاخیی هەیە، ئەوە لە هەموو دیوەکانی تری گرنگترە، ئەویش ناکۆتابوون، ئەوەی دەمانخاتە ناو پرۆسەیەک کە هەرگیز تەواو نابێت، بێدەنگی ئەو شتەیە کە هەرگیز کۆتایی نایەت، ئەو ژێرخانەی بوونمانە کە تەواوی نادیارەکانی هەڵگرتووە . بە بڕوای من «فیرکور» لە ڕۆمانی «بێدەنگیی دەریا»دا، قسە لەو دیوە یاخی و شۆڕشگێڕانەیەی بێدەنگی دەکات. بێدەنگی نیشانەی پچڕان و نەهێشتنی پەیوەندییە بە دۆخێکەوە کە هەیە، بێدەنگی لێرەدا مانای وەستاندنی جیهانی شتە کۆنەکان، دووبارەنەکردنەوەی ئەوەی کە تا ئێستا بووە. دەنگە درۆزن و ناڕەسەنەکان بەردەوام دووبارە دەبنەوە، زۆرینەی مۆسیقا ئێستا نەوەک لە بێدەنگییەوە نەهاتووە، بەڵکو دژی بێدەنگییە.

پڕکردنەوەی فەزاکانە بە جۆرە دەنگێک تا بوار بە دەنگەکانی تر نەدات لەدایک بن. زۆربەی دەنگ لە دونیای ئێستادا، جۆرە دەنگێکن، بەردەوام دووبارە دەبنەوە تا دەنگێکی تر بەرزنەبێتەوە. دەنگ ئیدی تەنیا بۆ کوشتنی بێدەنگییە نەوەک بۆ ڕەنگکردنی بێدەنگی. پەیوەندیی نێوان دەنگ و بێدەنگی تا دێت بە جۆرێکی توندوتیژ و شەڕانگێزانە پڕدەکرێتەوە. لە دونیای ئەمڕۆدا مرۆڤەکان چۆن لە دەردێکی سامناک دەترسن، بەوجۆرەش لە بێدەنگی دەترسن. بەڵام بێدەنگی ئەو تەنیا جێگایەیە کە دەشێت شتێکی نوێی تێدا لەدایک بێت، بەبێ بێدەنگی، بەبێ خامۆشکردنی دەنگەکانی تر، هیچ کات ناکرێت شانۆکە بۆ دەنگی نوێ چۆڵ بکەین. بێدەنگی تەنیا نەمانی دەنگ نییە، بەڵکو نیشانە و سەمبولی خۆئامادەکردنە بۆ ئاوازێکی نوێ. بێدەنگی هاوارێکە بۆئەوەی ئەو ئاڕاستەیەی شتەکان بەرەو پیری دەڕۆن بگۆڕدرێت. مرۆڤایەتی هیچ کات نەیتوانیوە ئاڕاستەی خۆی بگۆڕێت گەر پێش ئەوە بێدەنگییەکی گەورە باڵی بەسەر دونیادا نەکێشابێت، بێدەنگی بەو مانایەی ساتێکی کپبوونی قووڵبوونی هەبێت، ساتی بێتوانابوونی دەلالەتە کۆنەکان لە بەخشینی مانای نوێ، ساتی خۆ دووبارەکردنەوەی ئاوازە دێرینەکانە، وەستانی سیستمی ڕەمزییە لە کار.

بێدەنگی بە گشتی جۆرێکە لە بێباوەڕی بە ژیان و دونیای ئەمڕۆمان، بیرکردنەوەیە لە سەرەتایەکی تر. مۆسیقا پتر لەوەی هونەر بێت کردارە، هەوڵی مرۆڤە بۆ گرتنی دەنگێک کە ناگیرێت، بۆ دۆزینەوەی تۆنێک کە نادۆزرێتەوە، لەبەرئەوە جار دوای جار و ئاواز لە دوای ئاواز مرۆڤ دوای ئەو مەحاڵە دەکەوێت. ڕۆحی یاخیش، مانا قووڵەکەی هیچ کات لەوەدا نییە بزانێت چی دەوێت، بەڵکو لە هەوڵی هەمیشەیی دووبارەکردنەوەی ئامانجێکدایە کە ناگیرێت و نایەتە دی، وەک مۆسیقا کە هیچ کات ناتوانێت دواقسەی خۆی بکات. دەبێت هەمیشە جۆرە مۆسیقایەکی نوێ هەبێت تا مرۆڤ دڵنایبێت لەوەی کە دەژی و دەتوانێت بەجۆرێکی دەست پێبکاتەوە.

باسنیوز

٢٦/٦/٢٠١٥

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان