فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئازاد جندیانیazad jundyani 

هەدەپ قۆناخی بانگەشەی بە باشی بەكارهێناو دواجار ئەو دەنگانەی هێنا كە ببێتە فراكسیۆنێكی سەنگینی ئەوتۆ كە كەس نەتوانێ فەرامۆشی بكا، یان بە بچوكی تەماشای بكا. ئەمەش جێی ستایش و دەسخۆشیە. ئێستا سەداسەد كاتەكە هی سیاسەتكردنە. لە وتارێكی پێشوومدا، یەك رۆژ بەر لە هەڵبژاردنەكەی توركیا نووسیبووم، كە ئەبێ هەدەپ سیاسەتێكی واقیعیانە بگرێتە بەر و بڕواشم وایە كە سیاسەتی واقیعی ئەوەیە، هەدەپ لە توركیادا شەریكە بڕیار بێت، بە دەربڕینێكی دیكە ئەبێ لە حوكمڕانیدا بێت، چونكە بۆ مەسەلەی كورد لە توركیاو هەروا لە كوردستانی باشور و رۆژاواشدا ئەبێتە كارەكتەرێكی زۆر گرنگ. ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوەیان دەرخست، كە حوكمڕانی داهاتووی توركیا بە ئیئتلافی ئەبێت و هیچ حزبێك بە تەنیا ناتوانێ حكومەت پێك بهێنێ. بێگومان زوو یان درەنگ لە ماوەی 45 رۆژەكەی مۆڵەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێدا، ئاك پارتی ئەبێ لەگەڵ هەدەپیشدا بكەوێتە دانوستان بۆ ئەو مەبەستە، ئەگەر لەگەڵ هیچ یەك لە دوو حزبە براوەكەی تر (جەهەپەو مەهەپە) نەگەیشتە رێككەوتن.

بۆیە ئەبێ هەدەپ خۆی بۆ هەردوو ئەگەر ئامادەبكات. خاڵی جەوهەری لەو خۆئامادەكردنەدا، هەبوونی بەرنامەیە، واتا ئەگەر بۆ چوونە ناو هەر ئیئتلافێك یان بۆ دەرەوەی حكومەتیش بێت. ئەو بەرنامەیە بە بۆچوونی من ئەبێ لەبەر رۆشنایی ستراتیژی هەڵبژاردنەكەبێت، كە ئەویش شكاندنی سەدادەی دەنگەكان بوو، كە بە باشی وەدیهات.

ناتوانم پێش بینی ئەوە بكەم، كە هەدەپ جگە لەمە ستراتیژێكی بە هەمان ئەندازە جدی هەبووە یان نا؟ بەڵام ئێستا مەسەلەی جدی ئەوەیە كە ئەو حزبە ئەو سەركەوتنەو ئەو كورسییانەی وەدەستی هێناون چۆن و بۆچی بەكاریان دێنێ؟ بە دەربڕینێكی تر بە خەساریان ئەدا یان نا؟ رێك لەو سۆنگەیەدا لێوەشاوەیی هەدەپ و پشتیوانە سەرەكییەكەی دەرئەكەوێ.

بێگومان بۆ ئەو پارتە كە جگە لە دەنگی كورد، كەم یان زۆر دەنگی چەپەكانی سەرتاسەری توركیاشی هێناوە، كە رەنگە ئەمە هێندێ كۆت و بەند بۆ هەدەپ دروست بكا، بەتایبەت لە رووی ئایدۆلۆژیەوە. زیرەكی رێبەرایەتی ئەو حزبە لێرە بەدوا لەوەدا ئەبێ، كە چۆن خۆی لەو كۆت و پێوەندانە رزگاربكا بێ ئەوەی بەرەی ناوخۆی فراكسیۆنەكەی بشێوێ.

بڕوام وایە سیاسەتكردنێكی ئایدۆلۆژییانە لێرەبەدوا زیانی زۆر بەو حزبە ئەگەیەنێ و لە ئەگەری بەشداربوون لە بڕیارە ستراتیژییەكانی توركیا دووری ئەخاتەوەو هەروا لە حزبێكی فراوانی بەرهەمدارەوە ئەیكا بە حزبی ژاوەژاوی ناو پەرلەمان. ئەمەش بۆ حزبێكی وەك هەدەپ، كە بەهیچ جۆرێك و لە هیچ هەڵبژاردنێكدا ناتوانێ ببێتە حزبی یەكەم و دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێ كە بە تەنیا حكومەت پێكبهێنێ، بۆیە ژاوەژاوی ناو پەرلەمان هیچ دەستكەوتێكیان بۆ وەدی ناهێنێ و رەنگە لە حزبێكی داهێنەرەوە بشیگۆڕێ بۆ حزبێكی تقلیدی.

دواجار ئەمەوێ بڵێم هەدەپە ئەبێ، لەسەر بوێری سیاسی خۆی بەردەوام بێت و خۆی نەكاتە كۆیلەی دروشمەكان.

لە وتارەكانی داهاتوومدا، لەبەر رۆشنایی سەركەوتنە بەرچاوەكەی كورد لە هەڵبژاردنەكان، زۆر بابەتی تری پەیوەست بە هەدەپە و ئایندەی كورد لەلایێك و توركیا لە لایێكی ترەوە ئەخەمە بەر باس و لێكۆڵینەوە.


ئەم وتارە لە فەیسبووكی ئازاد جندیانی وەرگیراوە

13/6/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان