فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فەرید زامدارfarid zamdarrr

ھەر لە سەرەتاکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەدیبان و شاعیران و ھونەرمەندان توێژێکی کاریگەری ناو کۆمەڵگای خۆیان بوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕاوە لە بەرەوپێشبردن و گەشەکردنی کۆمەڵگەکەیان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتی لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەتایبەتی داھێنەرەکانیان زۆر لەو شاعیر و ئەدیب و ھونەرمەندانە جگە لە بوارەکەی خۆیان، لە بواری سیاسیشدا ڕۆڵی تایبەتی خۆیان گێڕاوە و ھەندێکیان گەیشتوونەتە پلەی سەرکردایەتیی حزبەکانیان و نووسەری سیاسیش بوونە و زۆر لە سەرکردە سیاسییەکانی جیھان و لای خۆشمان بە کۆپلە شیعری شاعیرێک وتارە سیاسییەکەی خۆی بەھێز کردووە و پشتئەستوور بە ئاماژەکردنی ئەو کۆپلە شیعرییە:
بۆ نموونە:
شاعیری ناوداری فەرەنسایی (ئەراگۆن) ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی فەرەنسا بووە.
(سنغور) شاعیری ناوداری ئەفریقیا لەڕێگەی سیاسەتەوە گەیشتە پلەی سەرۆکی ئەفریقیا.
(پاپلو نیرۆدا) ئەندامی حزبی شیوعیی شیلی لە ئەمریکای لاتینی بووە و چەندین پلە و پایەی حزبی و حکوومیی وەرگرتووە و شاعیرێکی ناوداری جیھانیش بووە و لە ساڵی (١٩٧٢) کە خەڵاتی (نوبڵ)ی لە شیعر وەرگرت، باڵوێزی وڵاتەکەی خۆی (شیلی) بووە تا ڕادەیەک بۆ سەرکۆماری (شیلی) کاندید کرا، بەڵام خۆی ئەو پۆستەی ڕەت کردەوە.
(ئەلبێر کامۆ) چیرۆکنووس و ڕۆماننووسی ناودار ئەندامی کارای حزبی شیوعی بووە.
(جەنگیز ئەتماتۆف) ڕۆماننووسی ناوداری سۆڤیەتی جاران، ئەندامی کارای حزبی شیوعیی سۆڤیەت بووە و زۆرانی تریش بواری ئەدەب و شیعر و ھونەریان بە کاری سیاسی گرێ داوە.
لە شێوەکارانیش (جاک لویس داڤید) کە ئەندامێکی کارای بزووتنەوەی شۆڕشی فەرەنسا بوو، یەکێکیش بوو لە ئەندامە دیارەکانی لەسێدارەدانی پادشای فەرەنسی (لویس شازدەھەم) لە ساڵی (١٧٩٣) لەسێدارە درا.

لای عەرەبیش، شاعیران (موزەفەر ئەلنواب) و (سەعدی یوسف) کە ھەردووکیان دوو شاعیری ناوداری عەرەبی عێراقی بوون و شیوعی بوون، (نزار قبانی) ساڵانێکی لە بواری دیبلۆماسیدا کاری کرد و لای خۆشمان (ھێمن)ی شاعیر گەیشتە پلەی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی ئێران و (جگەرخوێن) لە سووریا و لە نەوەی نوێی سیاسیی کوردیشمان، لەوانە (ئازاد جندیانی) و (عەبدوڵا ئاگرین) و (د.عزەدین مستەفا ڕەسول) و (کەمال غەمبار) و (ئەحمەد دڵزار) و (محمد ئەمین پێنجوێنی) و (ھۆمەر دزەیی) و (خالید دلێر) و (ڕەفیق سابیر) و (ساڵح یوسفی) و (قادر قاجاغ) و (سامی شۆڕش) و (ڕەھبەری سەید برایم) و (فەرھاد شاکەلی) و (گۆران) و (ڕەفیق چالاک) و (دیلان) و زۆرانی تریش کە ھەریەکیان قۆناغێک لە قۆناغەکانی بزووتنەوەی سیاسی لە کوردستان لەپاڵ بوارەکەی خۆیان سیاسەتمەداریش بووینە و ڕۆڵی خۆیان گێڕاوە، داوای لێبوردنیش دەکەم من ئەو چەند ناوەم وەک نموونە ھێناوەتەوە دەنا زۆری تریش لە ئەدیبان و شاعیران و ھونەرمەندانی تریش ھەن کە لە بواری سیاسیشدا کاریان کردووە.

ئەو وتارەم تەنیا بۆ ئەوانە نووسیوە کە دەڵێن کاکە تۆ (شاعیری) یان (چیرۆکنووسی) یان (نووسەری) یان (ھونەرمەندی) پەیوەندیت بە سیاسەتەوە چییە؟
لە کۆتاییدا دەڵێم شاعیران و ئەدیبان و ھونەرمەندان وەکو ھاووڵاتییەکی کارا، مافی خۆیانە سیاسەت بکەن و ئینتیمای حزبایەتیی خۆیان ھەبێت و عەیب نییە و نابێ گلەیی و گازاندەیان لێ بکرێت و بڵێن ئێوە مافی چوونە ناو بواری سیاسیتان نییە، بەڵکو مافێکی ڕەوای خۆیانە وەک ھەر ھاووڵاتیەکی تر.

basnews

24/6/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان