فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئاریتما موحه‌ممه‌دیaritma mohamadii1234

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ كورد خاوه‌ن ده‌یان سه‌كرده‌ی مه‌زن و لێهاتوو بووه‌، به‌ڵام تێكڕای كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی مێژووی كورد له‌ ڕوانگه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و تاوه‌نباری سه‌ره‌كیی له‌و مێژووه‌دا كورد خۆیه‌تیی و له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كوردیشدا سه‌ركرده‌كانێتی. ئاریتما موحه‌ممه‌دی

كورد و كۆمار؛

ڕۆخانی كۆماری كوردستان چه‌ندین هۆكاری سیاسیی و ناوچه‌یی، نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام مه‌زنترین و كاریگه‌رترین هۆكار نه‌بوونی پشتیوانیی نێوخۆیی بوو كه‌ بووه‌ هۆی ڕۆخانی كۆماری كوردستان، له‌ ڕاستیدا گرینگترین هۆكاری سیاسیی كه‌ چاره‌نووسی كۆماری به‌و ئاقاره‌دا برد پشتیوانیی یه‌كێتیی خێڵه‌كانی كورد بوو كه‌ كۆمار ده‌ستبه‌ری نه‌كردبوو. ڕژیمی ئێرانیش له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی زۆربه‌ی خێڵه‌كانی كوردی ده‌ورووبه‌ری كۆماری كوردستانی به‌لاڕێدا بردبوو و گره‌وی ده‌سه‌ڵات، سه‌رمایه‌ و زه‌ویوزاری پێدابوون. كاتێ كه‌ پێشه‌وا زانی كه‌ ڕژیم سه‌رۆك خێڵه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، ئیتر ته‌نیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژیم وه‌ك تاكه‌ ڕێگه‌چاره‌‌ بۆ سه‌رۆككۆماری كوردستان مایه‌وه،‌ ئه‌وه‌ش دوایین ده‌رفه‌تی كۆمار بوو و ئه‌مه‌ش كۆماری تێكشكاند. له‌ ڕاستیدا فارسه‌كان زمان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی گشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی ئه‌ژمار ده‌كه‌ن و له‌ ڕێگای زمانیانه‌وه‌ زۆربه‌ی كایه‌كان ده‌به‌نه‌وه‌ و ده‌كرێ بڵه‌یین كه‌ زمان و كولتووریان له‌ چه‌كه‌كانیان كاریگه‌رتره و پتر بڕ ده‌كات.‌ هه‌ربۆیه‌ پێشه‌وا له‌پاش ئه‌وه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌ به‌ندیخانه‌دا به‌ند ده‌كرێ ئامۆژگاریی ڕۆڵه‌كانی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت قه‌د باوه‌ڕ به‌ دووژمنی داگیركه‌ر نه‌كه‌ن و فارس نه‌ته‌وه‌یه‌كی زمانگرژن و به‌زمان پیلانه‌كانیان به‌هێمنی و به‌نه‌رمی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی و ڕه‌گه‌په‌ره‌ستیی فارس شه‌هید بوونه‌. ئه‌مه‌ ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری سیاسیی له‌ مێژووی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی نه‌ته‌وه‌ی كورده،‌ نابێ پشتگوێ بخرێ و به‌سه‌ریدا ڕابوورن. چونكه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌رده‌م به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی له‌ یاریی سیاسیی له‌ گۆڕه‌پانی ‌كرده‌وه‌دا‌ تووشی هه‌ڵه‌ بوونه‌ و له‌ئاكامدا بوونه‌ته‌ قووربانیی هه‌ڵه‌كانی سیاسیی خۆیان. به‌مه‌ش هه‌م چاره‌نووسی خۆیان لێڵ كردووه‌ و هه‌م ئاسۆی گه‌ش و داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان تارمایی تێخستووه‌.

 ئه‌زموونی مێژوو؛

گرینگترین خاڵی نه‌رێنیی كه‌ كاریگه‌ره‌ و فارسه‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یانبووه‌، ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هه‌رچه‌ند له‌ هندێك كاتدا نه‌یانتوانیبێ پیلانه‌كه‌یان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی كورد تێك بشكێنن، به‌ڵام به‌ ئاسانی و له‌ رێگای زمانگرژییه‌وه‌ كێشه‌ و ئاڵۆزییان له‌نێوان پارته‌كانی كوردستاندا درووست كردووه‌ و به‌و چه‌شنه‌ش بزووتنه‌وه‌ی كوردیان خستووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی سیاسیی خۆیان و ماڵی كوردیان پرش و بڵاو كردووه و هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و كوردستان بوونه‌، فارسه‌كان هه‌ر ئه‌و هێزه‌ بوون كه‌ نسكۆیان به‌ شۆڕشی حه‌فتاكانی باشووری كوردستان هێنا، پێشه‌وای كوردیان له‌ سێداره‌ دا، سمكۆی مه‌زنیان شه‌هید كرد و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی كورد له‌ ماوه‌ی یه‌كسه‌د ساڵی ڕابردوودا شه‌هید كردووه و هه‌میشه‌ درزیان خستووه‌ته‌ نێوان هێزه‌كانی كورد و هاوكات به‌شێك له‌ ڕێبه‌رانی دیكه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشیان تیرۆر كردووه‌‌.‌ كه‌چی تاكوو ئیستاش ئه‌زموونمان لێ وه‌رنه‌گرتووه‌. هه‌نووكه‌ش ڕژیمی ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان هه‌یه‌ و له‌ رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مان چه‌شن تا ئاستێك كاریگه‌ری به‌سه‌ر هندێك لایه‌نی پشت كانتۆنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌. كه‌واتا ئێمه‌ تاكوو ئیستاش ته‌نیا تورك و عه‌ره‌ب به‌ نه‌یاری مێژوویی خۆمان زانیوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ هوونه‌ر نییه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌و دوو نه‌ته‌وه‌ بۆ خۆیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌یاری كوردن، هه‌رچه‌ند له‌ ده‌سپێكی ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌م به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌نێو تورك و عه‌ره‌بدا كه‌سایه‌تیگه‌لێكیش هه‌ن كه‌ خۆیان به‌ پارێزه‌ری مافی كورد ده‌زانن و دان به‌بوونی كورد و كوردستاندا ده‌نێن، به‌ڵام له‌نێو فارسه‌كاندا ئه‌مه‌ بوونی نییه‌ و هوونه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌یاری خۆحه‌شارداو ده‌ستنیشان بكه‌ین. كه‌واتا له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ی كه‌ كورد بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كردووێتی و به‌و هه‌موو ڕێگا پڕ هه‌ورازونشیوه‌دا تێپه‌ڕبووه‌‌ و ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانیدانه‌ كه‌ ئه‌م گه‌له‌ داوێتی، كه‌چی ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ فارسه‌كان به‌ كورد ده‌ڵێن خێڵك له‌ فارس، زۆر باشیش له‌ مێژووی كورد شاره‌زان كه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كیی له‌ كولتوور و زمان و ناسنامه‌ی فارس دابڕێنراوی كولتوور و زمان و ناسنامه‌ی كورده‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ كورد بڵێن نه‌ته‌وه‌ ئه‌و كات خۆیان ده‌بنه‌ خێڵێك له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد. كه‌واتا فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو كێشه‌كان و چه‌واشه‌كارییه‌كانی فارس له‌ پێوه‌ندی به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد لێره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.

 كورد له‌ سه‌ركرده‌ دا؛

زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد چ له‌ ڕۆژهه‌ڵات، چ له‌ باكووری كوردستان و چ له‌ باشووریش هه‌میشه‌ له‌ یه‌كخستنی سپا و به‌رپرچدانه‌وه‌ی داگیركه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ و ڕۆڵی مه‌زنیان گێڕاوه‌، به‌ڵام كاتێ‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ له‌مه‌ڕ پرسی كورد گفتوگۆ بكه‌ن، به‌هه‌ڵه‌دا چوونه‌ و سه‌ركه‌وتنیان نه‌ك هه‌ر به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ به‌ڵكوو بوونه‌ته‌ قوبانیی و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بووه‌ته‌ سووته‌مه‌نیی گفتۆگۆكان و شۆڕش و به‌رخۆدانیش له‌نێو چووه‌. شێخ مه‌حموودی نه‌مر، سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم، سمكۆی شكاك، پێشه‌وا قازی، د. قاسملوو، د. سه‌عید شه‌رفكه‌ندی، عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان و ده‌توانین ده‌یان سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی كورد له‌ ڕیزی ئاماژه‌كان كۆكه‌ینه‌وه، كه‌چی تاكوو هه‌نووكه‌ش هه‌له‌ ستراتیژییه‌كانی مێژووی خۆمان ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌ و به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه‌. هه‌نووكه‌ هاوسۆزییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی‌ له‌ پێوه‌ندی به‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درووست بووه‌، كه‌چی لایه‌نه‌كانی سیاسیی باشووری كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ داوی ململانێی حیزبایه‌تیی و ئه‌و هاوسۆزییه‌شیان خستووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌وڵه‌ نه‌رێنییه‌یان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش خه‌ریكه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌. بۆیه‌ ده‌ڵێم كه‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌بیركردنه‌وه‌دا ساوایه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ‌ئه‌زموونی مێژوو پێی سه‌لماندووین كه‌ هه‌میشه داگیركه‌ران‌ به‌ خیانه‌ت كردن له‌ كورد كۆشكی ده‌سه‌ڵاتیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی كورد بوونه‌ته‌ خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن مێژوو و ناسنامه‌ی كوردیان له‌سه‌رخۆ تاپۆ كردووه‌ و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش پێچه‌وانه‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی به‌ده‌ستهاتووی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕاستیدا فه‌لسه‌فه‌ی كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ ئه‌وه‌ كورد بووه‌ كه‌ خیانه‌تی له‌خۆی كردووه‌ و بۆ كۆشك و ته‌لار و ده‌سه‌ڵات ئاسۆی ڕوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ی لێڵ كردووه‌. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌یه‌ك ‌بیر ده‌هێنمه‌وه‌ كه‌‌ كاتێ توركییه‌ی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هێز و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی كورد له‌ باكووری كوردستان پێك هات، سه‌ركرده‌كانی كورد چوون داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان له‌ ئه‌تاتورك كرد. ئه‌م‌ هه‌ڵه‌ سیاسیی و ستراتیژییانه‌ بوو كه‌ ڕێگه‌ی بۆ تڵیشانی خاكی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان خسته‌بار.


 

درێژه‌ی هه‌یه

20/6/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان