كاوە ئەمین
هاوین دواڕۆژەكانی خۆی دەژمارد، ئێمەش وەكو هەنگمان لە كلۆرەداردا دۆزیبێتەوە كە هەرواش بوو، لە سلێمانییەوە بەرەو بۆكان سواری ئۆتۆبوسێك بووین، دەمانویست ئاواتەكەی جەلالی مەلەكشا بەدی بێنین ''ئاخۆ كەی بێت كاوەی كوڕم، جانتای سەفەر كاتە شانی، دەڵاڵانی شاری سنە، هاوار بكەن سلێمانی، سلێمانی". یەك بەدوای یەكدا شارۆچكەكانی عەربەت، سەیدسادق و شانەدەریمان تێپەڕاند. گەیشتینە ناڵپارێز. ئەم شارۆچكەیە كە رۆژ بە رۆژ بچووكتر دەبێتەوە، كۆمەڵێك یادەوەریی لە هزرمدا بەجێهێشتووە. بیرم نییە كەی بوو، رەنگە ساڵی 1978 بووبێت، هێشتا گوندەكانی ئەو دەڤەرە بەتەواوەتی لەلایەن بەعسەوە كاول نەكرابوون. منداڵ بووم، كاك جەلالی حاجی مارف كە دواتر بوو بە یەكێك لە پێشمەرگە دلێرەكانی كوردستان و بەداخەوە لە شەڕی ناوخۆدا تێداچوو، هاتبوو بۆ نۆڕك و بەسەری كردبووینەوە. ئەوكاتە جگە لە چەندجارێك چوون بۆ سلێمانی، هیچ شوێنێكی دیكەی پارێزگاكەم نەبینیبوو، بۆیە كاتێك كاك جەلال كە پورزای باوكم بوو لەگەڵ خۆی بردمی بۆ ناڵپارێز و پێنجوێن، دنیایەكی دیكەم لە دەرەوەی گوندەكەی خۆمان بینی.
مەبەست لە چاکسازی "باشترکردنی بارودۆخ، ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، نەهێشتنی گەندەڵیەکان"ە ، بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە جومگەکان، و پەیبردنە بە هەبوونی گرفت لەبەردەم بەڕێوەبردنی وڵات، کە دواجار بۆ بەرژەوەندی گشتی بە ئەرێنی دەشکێتەوە، ئەو جومگانەی کە لە وڵات‌دا بەر چاکسازی دەکەون ڕێژەیین واتە مەرج نیە سەرلەبەری سیاسەتی گشتی وڵات بەر چاکسازی بکەون.
ڕەنگە هەندێک جار لە چەند بابەتێکدا چاکسازی بکرێت و دواجار سەرجەم جومگەکانیتر دەکەونە سەر رێڕەوی راستی خۆیان، بۆنمونە ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت بەر لە هەموو شتێک پێویستە دەست نیشانی حاڵەتی نەخۆشیەکەی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی پێبدرێت، بە چاکبوونەوەی ئەو بەشەی جەستەش دواجار هەموو بەشەکانیتر دەکەونەوە باری ئاسایی خۆیان، مەبەستمە ئەوە بڵێم مەرج نیە چاکسازی سەرلەبەری پرۆسەی سیاسی و
كامەران محەممەد عەزیز
دەمێكە هیچ بەشێكی جیهان هێندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی خوێنڕشتن نەبووە، جا هۆكارەكەی ململانێی شیعە و سوننە، ململانێی شاهێزە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان، توندڕۆیی ئیسلامی، دواكەوتوویی ئابووری و كۆمەڵایەتی، دیكتاتۆریەت یان هەر شتێكی دیكە بێت. مەترسیی گەورە لە 2016 و ساڵەكانی دواتردا بریتی دەبێت لەوەی كە لەسەر سیستەمی دەوڵەت (state system) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بووە، لەسەر ئەو سیستەمەی كە دەوڵەتەكانی ناوچەكە لەڕێگەیەوە هاتوونەتە دونیاوە، ئەو سیستەمەی سنوور و دەسەڵاتەكانی تێدا داڕێژراوە، حاڵی حازر لەبەردەم مەترسییەكی جددی و هەڕەشەی هێزە ناتەقلیدییەكاندایە، هەمیشەش مەترسی لەسەر سیستەم لە هەر شوێنێكدا بێت، مەترسییەكی وجودی و چارەنووسساز دەبێت.
رەگوڕیشەی سیستەمی دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی دوای رێككەوتننامەی سایكس-بیكۆ كە
ئازاد وەلەتبەگی
پاش ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ هاتتە ئاراوە و دەرکەوتنی نووری مالیکی، وەک لیستی یەکەم و هەوڵەکانی ناوبراو بۆ ویلایەتی سێیەمی پۆستی سەرۆک وەزیران، ناکۆکيی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی قووڵتر بووەوە. لە ئەنجامی ئەم ململانێیە کەلێنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق زیاتر بوو و هێزێکی نوێ بە ناوی داعش هاتە ناو پانتایی سیاسيی عێراقةوة.
یەکێک لەو سیناریۆیانەی، پاش ئەم رووداوانە بە شێوەیەکی جدی هاتە بەرباس، بابەتی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور بوو، کە ئێستا گەرموگوڕتر لە جاران باسی لێوە دەکرێ. بێگومان پاش جەنگی جیهانی یەکەم، ئەمە یەکەمین هەلی زێڕینە، کە بۆ کوردستان هاتووةتە پێشەوە تا مافی چارەی خۆنووسین بەکار بهێنێت و سەربەخۆیی رابگەیەنێت. لێرەدا بەکورتی ئاماژە بە کاردانەوە و ئەگەرةكاني گريمانةي راگةياندني دةولَةتي كوردي دەکەین:
١) گۆڕانکاری لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان:
پاش راگەیاندنی سەربەخۆیی هەر دەوڵەتێک، گۆڕان بەسەر سنوورە نێودەوڵەتییەکاندا دێت.
هێمن عەبدوڵڵا
بەرەو بەهار دەچین و دیسان باسی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان گەرمبووەتەوە. نوێترین شت لێدوانەكەی بەڕێز مەلا بەختیارە كە لە دیبەیتێكی راستەوخۆدا لە رووداو بۆ رەنجی ئاشكرا كرد و گوتی جارێ پارتی و یەكێتی لەسەر شێوازی ریفراندۆمیش رێكنەكەوتوون نەك راگەیاندنی دەوڵەت. پرسیاری یەكێك لە ئامادەبووان لە دیبەیتەكەدا سەرنجڕاكێش بوو كە گوتی: "ئەی ئەگەر پارتی رایگەیاند؟" وەڵامەكەی كاك مەلا بەختیاریش لەو سەرنجڕاكێشتر بوو كە گوتی: "دەوڵەت بە 38 كورسی راناگەیەندرێت".
لە گوتاری سەركردە باڵاكان و جەماوەری پارتیدا هەمیشە ئەوە دەخوێندرێتەوە كە ئەو قەیرانانەی لە كوردستان رۆژ بە رۆژ زۆرتر دەبن، ژانی بەر لە جاڕدانی دەوڵەتن. بەپێچەوانەی ئەو گوتارەوە، لەم رۆژانەدا لە سلێمانی، كە پایتەختی شانشینییەكەی شێخ مەحموود و شاری دەستگرتن بە كوردایەتی و رەتكردنەوەی عێراقچێتی بووە، گوتاری ئومێدەواربوون بە راگەیاندنی دەوڵەت لە ئایندەیەكی نزیكدا بە دەنگی زوڵاڵ نابیسترێ.
عارف قوربانی
لە دروستبوونی كێشەی فەڵەستینەوە، سەرباری هەموو ناكۆكییەكانی نێوان عەرەب، سەرباری ئەو هەموو گەندەڵی و فەسادە سیاسی و مالیەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستین (فەتح)، سەرباری كێشە و ململانێی زۆری نێوان (فەتح و حەماس). گوێمان لەهیچ عەرەبێكی فەڵەستینی نەبوو بڵێت دەوڵەتی فەڵەستینمان ناوێت.
تەنانەت ئیسرائیلیش بەو هەموو توانایەی لە بواری تەجەسوس و كڕینی نەیارەكانی و بەدەستهێنانی وەلائی غەیرە جووەكاندا هەیەتی، تا ئێستا نەیتوانیوە عەرەبێكی فەڵەستینی بەو ئەندازەیە بكاتە نۆكەری خۆی، جورئەت بكات و بەگوێی عەرەبی فەڵەستیندا بدات كە شایستەی دەوڵەت نین.
سەرباری ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل رۆژ لەدوای رۆژ پێگەی بەهێز دەبێت و لەسەر ئەرزی واقیع شوێنپێكانی فراوانتر دەكات، زۆرترین توانای نێودەوڵەتی بۆ رێككەوتن و
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
لۆژیكی پزیشكه‌كان بۆ تێڕامان له بارودۆخی كورد و كێشه‌كانی، گونجاوتره له لۆژیكی فه‌یله‌سوفه‌كان و ئه‌هلی فیكر و سیاسه‌ت. چونكه، پزیشكه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌كه‌ن، نیو ئه‌وه‌نده بایه‌خ به‌لایه‌نه‌كانی تر ناده‌ن. به‌ڵام فه‌یله‌سوفه‌كان و ئه‌هلی فیكر و سیاسه‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌یاڵی خۆیانه‌وه پێوه‌ر داده‌تاشن بۆ ئه‌ندازه‌گیری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه، نیو ئه‌وه‌نده ئاماده‌نین به‌واقیعی كێشه‌كان ببینن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
پزیشكه‌كان، سروشتیان وایه، یه‌كه‌م قۆناغی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هه‌ر جه‌سته‌یه‌كی نه‌خۆشدا، دیاری كردن و ته‌شخیسی نه‌خۆشی و ته‌مه‌نی نه‌خۆشینه‌كه و دیاریكردنی قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی نهخۆشینهكهیه، به‌شێوه‌ی تاقیگه‌یی و سه‌یركردنی وردترین ڕواڵه‌ته‌كان و ده‌رهاویشته‌كانی نه‌خۆشینه‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین پێناسه‌ی نه‌خۆشینه‌كه بكه‌ن. به‌ڵام فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی پێناسه‌ی باڵا و فه‌وقی دیارده‌كان ده‌كه‌ن، نیو ئه‌وه‌نده ته‌شخیسی نه‌خۆشه‌كان ناكه‌ن.
بەرهەم عەلی
ساڵی پێشمەرگە و میلان و، ئازادیی خاکی کوردان بوو
ساڵی بەرزی و شەکانەوەی، ئاڵای جوانی کوردستان بوو
ساڵی بوێری و نەبەردیی، کاک حەمەی حاجی مەحمود بوو
ساڵی زۆرترین تەسڕیح و، دیمانەی دکتۆر مەحمود بوو
ساڵی تەجروبەی حوکمەتی، پان و بنکەفراوان بوو
ساڵی پڕ دامەزراندنی، راوێژکاری پەرلەمان بوو
ساڵی ھەرزانبوونی نەوت و، ساڵی قەرزاریی حوکمەت بوو
ساڵی فەوتانی چوار مووچەی، فەرمانبەرانی نەگبەت بوو
ساڵی تەنگژەی کارەبا و، ساڵی ئەزمەی نەوت و غاز بوو
ساڵێک رێجیم و تەقەشوف، دروشمی کاکە رێباز بوو
ساڵی ئاوابوونی خۆری، پەرلەمانتاری نەزان بوو
کرمانج عیزەت پەنا
سروشتی دەستەڵات وایە، کاتێ ئەو وڵاتانەی دەکەونە ناو گێژاوی قەیران و تێکڕای ھاووڵاتیانی سەرگەردان ئەبن، تەواو وەکو ئەمڕۆی کوردستان و سەرگەردانیی گەلەکەی بەدەست بارێک قەیرانەوە، ھەمیشە خەڵکەکەی چاویان لە زاری سەرکردەی یەکەمی وڵاتە تا تەنانەت بە وشەیەکیش بێت پەیامێک بدات، بۆ ئەوەی بزانن کە ئەوان لە کۆێی گێژاوەکەن و بەرەو کوێ دەڕۆن.
پەیامەکەی سەرۆک بارزانی لە سەری ساڵ ئەو وشە چاوەڕوانکراوانە بوون کە خەڵکی کوردستان ھەست و گوێیان بۆ ھەڵواسیبوو. ناوەڕۆکی زۆر بابەتی گرنگی لەخۆ دەگرت، خۆشبینیەکی تێدا بەدی دەکرا، دڵنیام کوردستانیان زۆرینەی پێیان خۆش بوو. پەیامە ھەرە گرنگەکەی بۆ چارەسەری گەورەترین و ناخۆشترین قەیران کە چارەسەری ناوماڵی کورد بوو، لە دیاریکردنی چەند نەخشەڕێگەی کردەیی. لە ئاستی گشتییشدا بۆ ئایندەی کورد و لەنگەری کەشتییەکەی، مژدەی تێدابوو، تەنانەت بە پێچەوانەی خەمی باخەڵی بەتاڵی خەڵک، پەیمانی دووبارە ئاوەدانی و سەقامگیریی تێدا دەخوێنرایەوە.
عارف قوربانی
به‌شی زۆری ململانێی ئێستای زلهێزه‌كان، له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئابوریی جیهانیه. ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی رابردوو ململانێ بوو له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی نرخ و بازاڕ، مۆدێلی ئێستا ده‌ستگه‌یشتنه به‌خودی سه‌رچاوه‌كان. وه یه‌كێك له‌و كه‌رته گرنگانه‌ی زۆرترین سه‌رنجی له‌سه‌ره كه‌رتی وزه‌یه، كه بۆ ئه‌مڕۆ بووه‌ته پێویستیه‌كی ژیان و پێویستیه‌كی جیهانی. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كه‌رته زۆر و به‌رفراوان نین، به‌ڵكوو له چه‌ند زۆنێكی گۆی زه‌وی كۆبوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌و ململانێكان به‌ره‌و ئه‌و زۆنانه ببرێن كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ن له جیهاندا. له‌لایه‌ك بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن لێیان و له‌لایه‌كیش وه‌ك كارتی گوشار و هه‌ڕه‌شه له ململانێكانی نێوانیان به‌كار ده‌برێت.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەورووپا کۆبووەوە و لەبارەی رەوشی کوردستان و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆتان کرد.
لەو دیدارەدا جێگری سەرۆکی پەرلەنای ئەورووپا باسی رۆڵی کوردستان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و رەخساندنی کەشی پێکەوەژیانی پێکهاتە ئاشتیانەی نیوان ئایین و نەتەوە جیاجیاکان لو کوردستان کرد و جەختی کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا پالپشتیی خۆی بۆ کوردستان دووپات دەکاتەوە.
د.چواس حسن
کورد بەدرێژایى سەدەى بیستەم خەونى بە دەوڵەتێک یان تەنانەت دەوڵەتۆچکەیەک، بگرە بەشێک لە دەوڵەتێکیشەوە بینووە. دووجار چانسى خۆى لەو بارەیەوە تاقی کردەوە: جارێکیان لە دواى یەکەم جەنگى جیهان، لەلایەن شێخى نەمر لە سلێمانى، جارى دووەمیشیان لە دواى دووەم جەنگى جیهان، لە لایەن پێشەواى مەزنەوە لە مهاباد.هەرچەندە تەمەنى هەردوو دەوڵەتەکان زۆر کورت بوون و هەرزوو لەلایەن هێزە ناوچەیى و زلهێزە جیهانییەکانەوە زیندەبەچاڵ کران، کەس پێڕانەگەیشت لەوە تێ بگات داخوا دەبێت تام و بۆى حوکمڕانیى کوردى چۆنچۆنى بێت؟ بەڵام هەردوو دامەزرێنەکەیان، بە حەق و حەقیقى، بوونەتە دوو پاڵەوانى مێژوویى، دوو ئەفسانەى بەرخودانى نەتەوەییمان. نەمبیست رۆژێک ئەکادیمییەک یان نووسەرێک یان سیاسییەک بە کتێبێک، بە لێکۆڵینەوەیەک، بە وۆرکشۆپ و سیمینارێک، بگرە بە وتارێکیش هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەو دوو بڕیارە چارەنووسسازە گەورەیە بکات و پێمان بڵێت دوو بڕیارى ڕاست بوون، تاکە بژاردەى بەردەم ئەو سەرکردانە بوون یان دوو بڕیارى گونجاو نەبوون بۆ ئەو ساتە وەختانە و، بژاردەى گونجاوتر هەبوون؟ بەڵکو هەمووان لە سۆنگەى ڕەوایى مافى کورد لەوەى کە دەبێت دەوڵەتێکى نەتەوەیى سەربەخۆى هەبێت، هەمیشە بێ یەک و دوو، وەک دوو بڕیارى ڕاست و دروست لێیان ڕوانراوە و بە شان و باڵیاندا هەڵدراوە و بەرگریشیان لێکراوە.
رەزا شوان
بایــرۆن دەڵـێ : " تا دەتــوانیت پێبـکەنە ... ئەمـە دەرمـــانێکی هـــەرزانە ... " هەر هەموومان وێڵی دوای هێنانەدیی خۆشی و شادین و کامەرانین .. هەوڵەکانیشمان بە زۆری بەم ئاراستەیەدان .. لە ئەمڕۆدا، رۆژانە لە هەموو لایەکی جیهاندا بە هەزاران دۆلار بۆ کڕینی دەرمان، بۆ چارەسەری نەخۆشییە جەستەیییەکان و دەروونییەکان خەرجدەکرێن .. بەڵام زۆربەمان ئەو دەرمانە سروشتییەمان، ئەو هۆیە ماکییەمان لە یاد نییە کە لە ناخی دەروونمان دایە .. لە لەشی مرۆڤدا کارگەیەکهەیە کە دەتوانێت باشترین دەرمان بە بەرهەم بهێنێت .. ئەم کارگەیەش لە مێشکمان دایە و، دەرمانەش ( پێکەنین ) ە .. کە کارتێکردنێکی یەکسەری و .. لە ئایندەشدا دەبێت .
پێکەنین دیاردەیەکە، لە ناخی مرۆڤەوە دێتە دەرەوە .. شێوەیەکە لە شێوە راستییەکانی گوزارشتکردن لە خۆشی و لە شادی ..چەقی پێکەنین لە مێشکی مرۆڤدایە و، مێشک رێکی دەخات .. پيکەنین شێوازە رەوشتێکی مرۆڤایەتییە .. گرنگترینی ئەو هۆکارانەیە کە باری دەروونی مرۆڤ ئاسوودەو باشتردەکات .
فه‌ریق حه‌بیب
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك ناوه‌نده‌وه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه سعودیه به‌نیازه له‌ڕێی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئابوورییه‌وه روسیا قایل بكات ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی بێت له‌سوریا، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عیراق داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ن كار بكات بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جومعه دیوان په‌رله‌مانتاری عیراق له‌سه‌ر فراكسۆنی ئه‌حرار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 2015، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد رووبه‌ڕووی ئه‌و پرۆژه‌یه بێته‌وه كه سعودیه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره به روسیا، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی مۆسكۆ ده‌ستبه‌رداری پشتیوانیكردنی سوریا‌و عیراق بێت.جومعه دیوان به سایتی سكای پرێسی راگه‌یاندووه: "سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه و به‌رپرسی یه‌كه‌مه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی سعودیه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه تێیدا ریاز كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌بڕی 300 ملیار دۆلار بۆ روسیا ده‌ڕه‌خسێنێت، تاكو روسیا واز له پشتیوانیكردنی سوریا‌و عیراق بهێنێت".
فازل جاف
سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی قه‌یرانی ئابووری، گه‌لی تونس به هه‌موو چین و توێژهكانییەوه، به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ شادییه‌كی بێ سنووری پیشان دا. خه‌ڵاته‌كه ئه‌مساڵ به لێژنه‌ی چوارقۆڵیی دیالۆگی نیشتیمانیی تونس به‌خشرا، واته خه‌ڵات به دیالۆگ و له یهكترتێگهیشتن و ئه‌ندازیاریی سازان درا.
ئه‌م شادییه، نه‌ك ته‌نیا توێژی ڕۆشنبیران و سیاسه‌توانان، بگره خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامیشی گرته‌وه، خه‌ڵكی هیوا و ئۆمێدی ئه‌وه‌یان له‌لا په‌یدا بوو، كه سه‌رده‌م و قۆناخی كێشه و قه‌یرانه‌كان ده‌بێت به‌سه‌ر بچێت، كه دیالۆگ و سازان و سازشكردن، تاكه ڕێگه‌چاره‌سه‌ره بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.
خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌وان نیشانه و هیمای ئه‌وه بوو، كه تونس توانی له بواری سیاسه‌ت و پێكهاته‌ی پارته سیاسییه‌كاندا، به گفتوگۆ و دیالۆگ به‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی‌دا زاڵ بێت. به سازان و سازش سه‌رجه‌می بیستویه‌ك پارت و ڕێكخراوه ناكۆكه‌كان له یه‌كدی نزیك بنه‌وه، خۆیان و وڵاته‌كه‌یان له شه‌ڕ و پێكدادان و ئاژاوه‌ی ناخۆ دووڕ ڕابگرن.