فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بەرهەم عەلی barham ali

ساڵی پێشمەرگە و میلان و، ئازادیی خاکی کوردان بوو
ساڵی بەرزی و شەکانەوەی، ئاڵای جوانی کوردستان بوو
ساڵی بوێری و نەبەردیی، کاک حەمەی حاجی مەحمود بوو
ساڵی زۆرترین تەسڕیح و، دیمانەی دکتۆر مەحمود بوو
ساڵی تەجروبەی حوکمەتی، پان و بنکەفراوان بوو
ساڵی پڕ دامەزراندنی، راوێژکاری پەرلەمان بوو
ساڵی ھەرزانبوونی نەوت و، ساڵی قەرزاریی حوکمەت بوو
ساڵی فەوتانی چوار مووچەی، فەرمانبەرانی نەگبەت بوو
ساڵی تەنگژەی کارەبا و، ساڵی ئەزمەی نەوت و غاز بوو
ساڵێک رێجیم و تەقەشوف، دروشمی کاکە رێباز بوو
ساڵی ئاوابوونی خۆری، پەرلەمانتاری نەزان بوو
ساڵی سێڵفی و فەیسبووک و، شەڕی گەرمی سایتەکان بوو

بۆ ھەرێممان، ساڵێکی پڕ، ھاتنی شاندی باڵا بوو
بۆ برادەرانی گۆڕانیش، ساڵی پڕ دەرد و بەڵا بوو
ساڵی کۆبوونەوەی سڕیی، تەک سەرانی یەکێتی بوو
ساڵی ململانێی توندی، لەگەڵ سەرانی پارتی بوو
ساڵی غایببوونی زۆری، بەڕێز رێکخەری گشتی بوو
ساڵی ریپۆرتاژ و مێزگرد، لە دژی دکتۆر ئاشتی بوو
ساڵی نەگبەتی و بەدبەختیی، دکتۆر یوسف مجەمەد بوو
ساڵی دوورخستنەوەی گۆڕان، لەنێو کابینەی حوکمەت بوو
ساڵی کەشفبوونی دەستی، بەعزێ لە (میدیای ئەھلی) بوو
ساڵی شکستی یەکجاریی، دانیشتنی پێنج قۆڵی بوو
ساڵی قات و بۆینباخی، مەعروف و کاکە برزۆ بوو
ساڵی بەدی نەھێنانی، کۆمەڵێ وەعدی درۆ بوو
ساڵی نەمانی بینەری، کەناڵی کەی ئێن ئێنیش بوو
ساڵی ھێرشکردنە سەر، لیژنەی ناوچەی پێنجوێنیش بوو!
ساڵی وەستانی دەوامی، سکرتێری پەرلەمان بوو
تووڕەبوونی ھەڵەدنی و، زیزبوونی حاجی کاروان بوو
ساڵی نەمانی مشتەری و، بازاڕ کزیی مۆڵەکان بوو
ساڵی ھەرزانبوونی خانوو و، پێشانگای ئۆتۆمبێلان بوو
ساڵی گرانبوونی کارت و، حەیاچوونی نرخی زەوی
ساڵی گەلاکسی و ئایفۆن و، ھەڕاجی قایش و گۆرەوی
بۆ دەوڵەمەندان ساڵێکی، بێ پرۆژە و مایەپووچ بوو
بەڵامی بۆ کچان ساڵێکی، پڕ تەجمیلی لێو و لووت بوو
ساڵی مافی پەنابەریی، خەڵکی عێراق و سووریا بوو
ساڵی ناسینی قاچاخچیی، بولگاریا و مەقەدۆنیا بوو
ساڵی پێکاھەڵشاخانی، سعودیە و حوسییەکان بوو
ساڵی کەوتنە خوارەوەی، فڕۆکە رووسییەکان بوو
ساڵی نەگبەتیی رۆناڵدۆ و، خۆشیی نەیمار و میسی بوو
ساڵی مەرگی نوور شەریف و، بێوەژنبوونی بووسی بوو

7/1/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان