فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عارف قوربانی

به‌شی‌ زۆری‌ ململانێی‌ ئێستای‌ زلهێزه‌كان، له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی‌ ئابوریی‌ جیهانیه‌. ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی‌ رابردوو ململانێ بوو له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی‌ نرخ و بازاڕ، مۆدێلی‌ ئێستا ده‌ستگه‌یشتنه‌ به‌خودی‌ سه‌رچاوه‌كان. وه‌ یه‌كێك له‌و كه‌رته‌ گرنگانه‌ی‌ زۆرترین سه‌رنجی‌ له‌سه‌ره‌ كه‌رتی‌ وزه‌یه‌، كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ پێویستیه‌كی‌ ژیان و پێویستیه‌كی‌ جیهانی‌. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی‌ ئه‌م كه‌رته‌ زۆر و به‌رفراوان نین، به‌ڵكوو له‌ چه‌ند زۆنێكی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌و ململانێكان به‌ره‌و ئه‌و زۆنانه‌ ببرێن كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ وزه‌ن له‌ جیهاندا. له‌لایه‌ك بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن لێیان و له‌لایه‌كیش وه‌ك كارتی‌ گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ململانێكانی‌ نێوانیان به‌كار ده‌برێت. 

هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و ناوه‌نده‌ گرنگانه‌ی‌ جیهان، ووزه‌یه‌كی‌ ئێجگار زۆری‌ تیا كۆبۆته‌وه‌ كه‌ به‌ باشترین جۆره‌كانی‌ نه‌وت و غاز داده‌نرێن، به‌شی‌ پێویستی‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی‌ هه‌موو جیهان ده‌كات. بۆیه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئاینده‌ی‌ هاوكێشه‌ نێووده‌وڵه‌تی‌ و هه‌رێمایه‌تیه‌كان و له‌ ململانێ و شه‌ڕ و ناكۆكیه‌كاندا جه‌مسه‌رێكی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت. 

به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ روسیا له‌ كێشه‌و ناكۆكیه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ وڵاتانی‌ رۆژهه‌ڵات، سه‌رله‌نوێ‌ دابه‌شبوونه‌وه‌ی‌ جیهان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌ و له‌ داهاتووی‌ نزیكدا ئه‌م دابه‌شكاریه‌ زیاتر په‌ره‌ ده‌سێنێ‌ و هه‌ر وڵاته‌و ره‌نگی‌ خۆی‌ وه‌رده‌گرێت، تا ئه‌و ساته‌ش كه‌ وڵاته‌كان به‌ ته‌واوی‌ یه‌كلایی‌ ده‌بنه‌وه‌، ناكۆكیه‌كان و په‌لهاویشتن بۆ پچڕینی‌ زۆرترین پشك له‌و دابه‌شكاریه‌ زیاتر ده‌بن. 

بوونی‌ ئه‌و خه‌زانه‌ زۆره‌ی‌ ووزه‌ (غاز) له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی‌ كوردستان وه‌ك پشكی‌ كام لایه‌ن له‌م دوو جه‌مسه‌ره‌، واده‌كات هه‌رێمه‌كه‌مان به‌یه‌كێك له‌ سه‌رنجڕاكێشترین زۆن ته‌ماشابكرێت له‌م هاوكێشه‌ تازانه‌دا و زۆرترین ململانێكان له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بن. چونكه‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونی‌ ئه‌م پێویستیه‌ جیهانیه‌ كه‌ لانی‌ كه‌م سه‌رچاوه‌ی‌ ململانێكانی‌ نیووه‌ی‌ ئه‌م سه‌ده‌یه‌ ده‌بن، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ جوگرافی‌ ده‌ركه‌وتوون كه‌ له‌دوای‌ روسیا و ئێران و قه‌ته‌ر، كوردستان كێڵگه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ ده‌ستلێنه‌دراوه‌. 

روسیا به‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین سه‌رچاوه‌كانی‌ غازی‌ جیهان له‌ (ئۆكرانیا) له‌لایه‌ك خۆی‌ كرد به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ ده‌سته‌به‌ری‌ ووزه‌ی‌ جیهان، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ی‌ ئابوری‌ بازاڕێكی‌ زۆری‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ و له‌لایه‌كیش له‌ڕووی‌ سیاسیه‌وه‌ ده‌ستی‌ خستۆته‌ بیناقاقای‌ ئه‌وروپا، له‌دوای‌ كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا به‌هۆی‌ سوریاوه‌، ئابڵۆقه‌ی‌ خستۆته‌ سه‌ر توركیا. هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئابڵۆقه‌ی‌ جیهان له‌سه‌ر ئێران، روسیا ده‌یه‌وێ‌ ئه‌گه‌ر تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دابینكردنی‌ غاز نه‌بێت، لانی‌ كه‌م سه‌رچاوه‌ی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌بێت.

له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌وروپا به‌دوای‌ به‌دیلی‌ تردا وێڵن، چاویان بڕیووه‌ته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی‌ پشتیوانی‌ ئه‌وروپا له‌ هه‌رێم  بۆ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش، ئه‌و ئومێده‌یانه‌ بۆ پێویستی‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیری‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ وزه‌ له‌م ناوچه‌یه‌. له‌م دۆخه‌دا به‌بێ‌ خواستی‌ خۆمان كوردستان ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م دوو شه‌پۆل كه‌ یه‌كیان ده‌یه‌وێ‌ سه‌قامگیریی‌ و ئاسایشی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ پارێزراو بێت، وه‌ك ناوه‌ندێكی‌ جێی‌ ئومێد بۆ ده‌سته‌به‌ری‌ سه‌رچاوه‌ی‌ وزه‌ی‌ به‌دیل. ئه‌وی‌ تریان به‌ راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شدار ده‌بێت له‌ دروستكردنی‌ كه‌شێكی‌ شێواو تا رۆژئاوا ده‌ستی‌ به‌م سه‌رچاوه‌یه‌ نه‌گات. ئه‌م دوو شه‌پۆله‌ هه‌ردوكیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ تاكتیك و سیاسه‌تی‌ ده‌وڵه‌تیدان و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ كردنی‌ كورد خۆی‌ چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م هاوكێشه‌ تازه‌یه‌، له‌كوێدا به‌ قازانجی‌ به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ به‌كاری‌ ده‌بات و له‌كوێ‌ ته‌سلیم به‌ قه‌ده‌ری‌ ناكۆكیه‌كان ده‌بێت.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ لێی‌ ده‌ترسم و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیداری‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێت، به‌شداری‌ داعشه‌ له‌و ململانێ و  ناكۆكی جه‌مسه‌ربه‌ندیانه‌ كه‌ روو له‌ ناوچه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ن. ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ و به‌ هه‌ماهه‌نگیش نه‌بێت، دڵنیام داعش خۆی‌ له‌و هاوكێشه‌ تازه‌یه‌ هه‌ڵده‌قورتێنێ‌ و بۆ لێدان له‌ ستراتیژی‌ رۆژئاوا له‌م ناوچه‌یه‌، وه‌ بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی‌ ناكۆكی‌ نێوان جه‌مسه‌ره‌كان، هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ئه‌دات ئه‌ویش ده‌ستی‌ به‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ وزه‌ بگات، یان به‌شی‌ ئه‌وه‌ ناسه‌قامگیری‌ دروست بكات، كه‌ هه‌رێم نه‌توانێ‌ ببێته‌ جێی‌ ئومێدی‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی‌ رۆژئاوا. 

به‌ دوور نازانرێت له‌ ئێستا به‌دواوه‌ له‌گه‌ڵ‌ قوڵبوونه‌وه‌ی‌ ناكۆكیه‌ نێووده‌وڵه‌تیه‌كان و زیاتر ئاڵۆز بوونی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌، داعش په‌لاماره‌كانی‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ (ووزه‌ن له‌ كوردستان) زیاتر بكات. به‌تایبه‌تیش له‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌ركوكه‌وه‌ تا كێڵگه‌ی‌ شێخان. 

بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌خوازم هه‌رێمی‌ كوردستان دوو شت بكات، یه‌كه‌میان به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌، كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ناسه‌قامگیرین له‌ كوردستان. كه‌ بێگومان رێكخستنه‌وه‌ی‌ ناو ماڵی‌ كورد مه‌رجێكی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ركه‌وتنێتی‌، ده‌بێت پێش هه‌ر شت ئه‌و درز و كه‌لێنانه‌ نه‌هێڵین كه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی‌ خۆمان هه‌ن. دووه‌م ئه‌ركی‌ پێویست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زوو وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌ رۆژئاواییه‌كانی‌ له‌و مه‌ترسیه‌ به‌ئاگابێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ‌ دۆخێكی‌ هه‌ستیار ده‌بێت بۆ ئه‌وانیش، ده‌بێت رۆڵی‌ زیاتر بگێڕن له‌ به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ی‌ كورد و یارمه‌تیده‌رمان بن له‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م قۆناغه‌ و ره‌وینه‌وه‌ی‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان.. 

چونكه‌ به‌ تێكشانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، یاخود قبوڵكردنی‌ واقیعێكی‌ ناسه‌قامگیر له‌م زۆنه‌، رۆژئاوا ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تاك جه‌مسه‌ریی له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ووزه‌ی‌ جیهانی‌. لێكه‌وته‌و كاریگه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و پابه‌ند بوونه‌ش له‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كانی‌ راسته‌خۆی‌ تیرۆر بۆ سه‌ر ژیانی‌ رۆژئاواییه‌كان كه‌متر نابن. بۆیه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌م قۆناغه‌دا پاڵپشتیكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م قۆناغه‌ و گه‌یشتن به‌ ده‌سته‌به‌ری‌ یاسایی‌ و نێووده‌وڵه‌تی‌ له‌ پاراستنی‌ كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ووزه‌به‌خش، كه‌ پشتیوانیكردنه‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردستان به‌مه‌رجی‌ دروستكردنی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ ستراتیژیی‌ له‌گه‌ڵ‌ رۆژئاوا.

5/1/2016

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان