فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەورووپا کۆبووەوە و لەبارەی رەوشی کوردستان و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆتان کرد.

لەو دیدارەدا جێگری سەرۆکی پەرلەنای ئەورووپا باسی رۆڵی کوردستان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و رەخساندنی کەشی پێکەوەژیانی پێکهاتە ئاشتیانەی نیوان ئایین و نەتەوە جیاجیاکان لو کوردستان کرد و جەختی کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا پالپشتیی خۆی بۆ کوردستان دووپات دەکاتەوە.

لە بەرانبەردا سەرۆکی هەرێمیش گوتی:  "ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لەپێناو ئازادی و پاراستنی ناسنامە و ئەوەی خستەڕوو كە لە سەرەتای سەدەی پێشوودا بەبێ وەرگرتنی ڕای گەلی كوردستان واقعێكی تاڵ و پڕ لە زوڵم و ئینكار بەسەر گەلەكەماندا سەپێندرا، بەڵام گەلی كوردستان لە بەرانبەر ئەو واقعە خۆی بەدەستەوە نەدا و خۆی پاراست و ئێستایش گەلی كوردستان بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگ بەرەو مسۆگەركردنی مافە ڕەواكانی هەنگاو دەنێ."

لەم بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و وێنەیەکیش بۆ ئاژانسی باسنیوز نێردراوە.

دەقی بەیاننامەکە:

ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 1ـی 2016 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕیچارد چارنێسكی جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەورووپا كرد.

لە دیدارەكەدا جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەوروپا خۆشحاڵیی خۆی لە ڕەخساندنی دیدارەكە دەربڕی بۆ ئەوەی چاوی بە سەرۆك بارزانی بكەوێت و لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و كوردستان بێت.

 هەروەها ستایشی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانی كرد بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی كە لە بیست ساڵی ڕابردوودا لە كوردستان هاتووەتە ئاراوە و كوردستانی بە توخمێكی كاریگەر لە قەڵەم دا لە سەقامگیریی ناوچەكە و ڕایگەیاند كە بەبێ كوردستان چارەسەریی ئاشتیانە لە ناوچەكەدا بەدی نایەت.

 لە درێژەی قسەكانیدا ئەوەی خستەڕوو كە زۆر پێویستە ئەورووپا و جیهان ئاگاداری ڕاستییەكان و ڕۆڵی كوردستان بن لە سەقامگیریی و ئاشتی لە ناوچەكە و پشتگیریی خۆیشی نیشان دا بۆ فراوانكردنی هەوڵەكانی وڵاتانی ئەورووپی بۆ پشتیوانیكردنی كوردستان لەڕووی ئابووری و مرۆییەوە.

 جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەوروپا وێڕای ئەوەی پێزانینی بۆ كولتووری پێكەوەژیانی گەلی كوردستان هەبوو، دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستان و هەروەها پاڵپشتیكردن و پاراستنی مەسیحی و پێكهاتەكانی تر لە هەڕەشەكان و هەروەها پەنادانیان.

لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەورووپا كرد و باسی لە ئازار و خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان كرد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لەپێناو ئازادی و پاراستنی ناسنامە و ئەوەی خستەڕوو كە لە سەرەتای سەدەی پێشوودا بەبێ وەرگرتنی ڕای گەلی كوردستان واقعێكی تاڵ و پڕ لە زوڵم و ئینكار بەسەر گەلەكەماندا سەپێندرا، بەڵام گەلی كوردستان لە بەرانبەر ئەو واقعە خۆی بەدەستەوە نەدا و خۆی پاراست و ئێستایش گەلی كوردستان بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگ بەرەو مسۆگەركردنی مافە ڕەواكانی هەنگاو دەنێ.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی لە دڕندەیی و وەحشیگەری تیرۆریستانی داعش و مەترسیان لەسەر كۆی مرۆڤایەتی كرد و هێمای بەوەدا كە بە شانازییەوە پێشمەرگە توانی داعش لە كوردستان تێكبشكێنێت و پاراستنی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تری بە ئەركێكی مرۆڤی و نیشتیمانی گەلی كوردستان وەسف كرد.

هەروەها ئاماژەی بە تێچوونی مادی و مرۆڤی شەڕ و میوانداری ئاوارەكان و گرفتە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان دا و داوای كرد كە وڵاتانی ئەورووپایی لە یارمەتیدانی ئاوارەكان هاوكاریی كوردستان بكەن.

3/1/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان