فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مەبەست لە چاکسازی "باشترکردنی بارودۆخ، ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، نەهێشتنی گەندەڵیەکان"ە ، بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە جومگەکان، و پەیبردنە بە هەبوونی گرفت لەبەردەم بەڕێوەبردنی وڵات، کە دواجار بۆ بەرژەوەندی گشتی بە ئەرێنی دەشکێتەوە، ئەو جومگانەی کە لە وڵاتدا بەر چاکسازی دەکەون ڕێژەیین واتە مەرج نیە سەرلەبەری سیاسەتی گشتی وڵات بەر چاکسازی بکەون.

ڕەنگە هەندێک جار لە چەند بابەتێکدا چاکسازی بکرێت و دواجار سەرجەم جومگەکانیتر دەکەونە سەر رێڕەوی راستی خۆیان، بۆنمونە ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت بەر لە هەموو شتێک پێویستە دەست نیشانی حاڵەتی نەخۆشیەکەی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی پێبدرێت، بە چاکبوونەوەی ئەو بەشەی جەستەش دواجار هەموو بەشەکانیتر دەکەونەوە باری ئاسایی خۆیان، مەبەستمە ئەوە بڵێم مەرج نیە چاکسازی سەرلەبەری پرۆسەی سیاسی و ئابووری وڵات بگرێتەوە، بەڵکو رەنگە بە دەست نیشانکردنی گرفتەکان و هەنگاو نان بۆ چارەسەری گونجاو دواجار کۆمەڵێک نیشانەی باش بدەن بە دەستەوە لە پرۆسەی بەڕیوەبردنی وڵات، ئەوەی کە زۆر گرنگە هەموومان بیزانین ئەوەیە چاکسازی لە شەو و ڕۆژێکدا ناکرێت، چونکە پڕۆسەیە، پڕۆسەش بۆ خۆی کات و پلەبەندی پێویستە تا ئەنجامەکانی دەردەکەون.

لە ئێستا دا هەرێمی کوردستان بە پرۆسەی چاکسازیدا تێپەڕ دەبێت سەرەرای جەنگی داعش و قەیرانی دارایی و کێشەو گرفتەکانمان لەگەڵ بەغدا وململانێی سیاسی ناوخۆمان کە بەداخەوە خەریکە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم بە ئامانج گەیاندنی چاکسازییەکان ،بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش دەستی پێکردووە، تەنها ئەو بڕیاری دەست پێکردنە بۆخۆی هیوابەخشینە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پردێکی پەڕینەوەیە بۆ کەناری ئارامی، بێگوومان رەنگە کەس و لایەن هەبن بە هەر مەبەستێک بێت تانە لەو پڕۆسەیە بدەن و بێ ئەرزشی بکەن، بەجۆرێک کە گوایە حکومەت ناتوانێت چاکسازی بکات.

زۆر بە روونی مەبەستمە ئەوە بڵێم پرەنسیپی(یان لەگەڵمی یان لە دژمی) لێرەدا پیادە دەبێت، یان ئەوەتا لەگەڵی یان لە دژی چاکسازی، زۆر گرنگە چاکسازییەکان لە نەفەسی حیزبی و بەنگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن دەربچن، هەر کەس و لایەنێک چاکسازی بکات پێویستە دەست خۆشی لێ بکرێت و بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی بکرێت بۆ ئەوەی بکرێت بە پرۆسەیەکی نیشتیمانی ، ئەگەر نا ئەوا مێژوو رەحم بەهیچ کەس و لایەنێک ناکات.

19/1/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان