فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عارف قوربانیarf qurbaniii

لە دروستبوونی كێشەی فەڵەستینەوە، سەرباری هەموو ناكۆكییەكانی نێوان عەرەب، سەرباری ئەو هەموو گەندەڵی و فەسادە سیاسی و مالیەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستین (فەتح)، سەرباری كێشە و ململانێی زۆری نێوان (فەتح و حەماس). گوێمان لەهیچ عەرەبێكی فەڵەستینی نەبوو بڵێت دەوڵەتی فەڵەستینمان ناوێت.

تەنانەت ئیسرائیلیش بەو هەموو توانایەی لە بواری تەجەسوس و كڕینی نەیارەكانی و بەدەستهێنانی وەلائی غەیرە جووەكاندا هەیەتی، تا ئێستا نەیتوانیوە عەرەبێكی فەڵەستینی بەو ئەندازەیە بكاتە نۆكەری خۆی، جورئەت بكات و بەگوێی عەرەبی فەڵەستیندا بدات كە شایستەی دەوڵەت نین.

سەرباری ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل رۆژ لەدوای رۆژ پێگەی بەهێز دەبێت و لەسەر ئەرزی واقیع شوێنپێكانی فراوانتر دەكات، زۆرترین توانای نێودەوڵەتی بۆ رێككەوتن و پەیماننامەی نێوان عەرەب ئیسرائیل تەرخان كراوە، هێشتا عەرەبەكان هەر خۆیان بە شایستەی دەوڵەت دەزانن و دان بە رەوایەتی دەوڵەتەكەی جولەكەدا نانێن.

لە كوردستان، پاش خەباتێكی دوور و درێژ لە دژی نكوڵیكردن، پاش قوربانیدانێكی بێ وێنە بۆ مانەوە، پاش ئەنجامدانی چەندین پرۆسەی سڕینەوە، بە كاولكاری و بە سوتماككردن و بەكاربردنی چەكی یاساغی نێودەوڵەتی، كورد كەوتووەتە سەرپێی خۆی و خەریكە سەرنجی جیهان بۆ رەوایەتیی مافەكانی رادەكێشێت. پاش شكاندنی تەلیسمەكانی نكوڵیكردن و جۆرێك ئیعتراف بە رەوایەتیدان بەقبووڵكردنی واقیعی كورد لە ناوچەی رۆژهەڵات.

دوای ئەوەی چەندین ناوەندی بڕیاری گرنگی نێودەوڵەتی و وڵاتی گەورەی جیهان باس لە رەوایەتی مافی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، كەچی لەناوخۆی كوردستان رۆژانە گوێمان لە چەند دەنگێكی ناشاز دەبێت كە رووقایمانە لە میدیاوە بۆ رای گشتیی خەڵكی كوردستان هەڵوێستیان روون دەكەنەوە و دەڵێن "دەوڵەتی كوردیمان ناوێ".

ئەگەر عەرەبێك لە فەڵەستین بچێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و بە هەر بیانوویەكەوە قسەیەكی لەو جۆرە بكات، بەدڵنیاییەوە لەناو شەقامی شاردا پەت دەخرێتە گەردنی. كەچی لە كوردستان شانازی بە لێدوانی لەو جۆرەوە دەكرێت و خەڵكانێك بە هەڵوێست و ئازایەتی لێكیدەدەنەوە.

دەبێت چ شتێك لەوە كارەساتبارتر بێت، دوای نزیك لە سەدەیەك لە نكوڵیكردن، دوژمن و داگیركەرانی خاكەكەت رێز لە ئاڵاكەت بنێن و ئامادەیی قبوڵكردنی تۆبن، كەچی تاكی نێو كۆمەڵگەكەی خۆت بوونی خۆی رەتبكاتەوە. لێرەوە هەست بە لاوازیی ئینتیمای نیشتمانی و لاوازیی هەستی نەتەوەیی دەكەیت، كاتێك كۆمەڵگە گوێبیستی قسەی وادەبێت و خوێنساردانە مامەڵەی لەگەڵ دەكات. لێرەوە تێدەگەین كە لە رابردووی دوورودرێژی ناوچەكەدا بۆچی كورد وەك گەل و نەتەوەكانی دیكە نەیتوانیوە ببێتە خاوەن قەوارە و كیانێكی نەتەوەیی.

راستە كوردستان بە قۆناغێكی نالەباردا تێپەڕ دەبێت، نادادی و گەندەڵی و تاوانكاری زۆرن، دەسەڵاتێكی بێ دەربەست و خوێن و خەمسارد وڵات بەڕێوە دەبات، بێباكن لەبەردەم ئازار و مەینەتی و نەهامەتییەكانی میللەتەكەمان، بەڵام ئەوانە هیچیان پاساو نین بۆ ئەوەی تاكی كورد ماف بەخۆی بدات دژ بەو داخوازییە بێت كە دەیان هەزار رۆڵەی ئەم نیشتمانە خۆیان لە پێناویدا بەختكرد.

ناكرێت ناكۆكی و ململانێكانی ناوخۆ، نەیاری و گرێی دەروونی بەیەكتری، وامان لێبكات لەدژی مافی رەوای میللەتەكەشمان بوەستینەوە. جێی داخ و نیگەرانییەكی گەورەیە ئێستا بەهۆی كێشەكانی نێوان حیزبەكانەوە، كەسانێكی دەروون نەخۆش زوڕنای دژایەتی دەوڵەتی كوردی دەژەنن. لەوەش ماڵوێرانتر بوونی هەندێ‌ میدیایە كە بوونەتە مینبەری ئەو عەقڵیەتانە. چۆن میدیایەك خۆی بە نیشتمانی دەزانێت، چۆن میدیایەك رووی ئەوەی دەبێت باس لە بەرپرسیارێتی بكات كە دەرفەت بداتە كەسانێك لە شاشە و لە لاپەڕەكانییەوە دژی دەوڵەتی كوردی بن.

ناسنامەی میدیا بەرپرس و نیشتمانییەكانی كوردستانیش لێرەوە دەردەكەون كە لە رووداوەكانی چەند ساڵی رابردووی نێو پرۆسەی سیاسی كوردستان بیركردنەوەی تەسكی حیزبایەتی، گیانی یەكتر قبوڵنەكردن و رەتكردنەوەی جیاوازی گەیشتبووە ئەو ئاستەی هەندێك ناوەندی میدیایی، چەندین لیستی لەناوی نەیار و جیاوازییەكان تۆمار كردبوو وەك لیستی رەش لە دژی یەكتر بڵاویان دەكردەوە. ئەوكات تەنیا لەسەر بنەمای یار و نەیاری حیزبەكان بوو. ئێستا كەسانێك بە ئاشكرا دژی خواستی میللەت و دژی دەوڵەتی كوردستانن و ناخرێنە لیستی رەشەوە.

ئێستا وێڕای خراپیی رەوشی سیاسی و ئابووریی كوردستان، بەڵام هێشتا ئاسۆكان روونن، مێژووی هەموو میللەتانی دونیا بەو جۆرەیە كە هەر قۆناغێك كۆمەڵێك لێكەوتە و كاریگەری دروست دەكات، مەرج نییە بە خواستی خەڵكەكەی بن، كوردستان بە قۆناغی راگوزەردا تێدەپەڕێت، ئەو دۆخە خراپانەی هەن دەرهاویشتەی قۆناغەكەن، دوور نییە دەرفەتی لەبار بێتە پێش و كورد بتوانێ‌ بەسەر ئەو كۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببێ، ئەگەرەكان كراوەن بۆ گەیشتن بە كەناری ئارامی و سەربەخۆیی كوردستان. ئێستا گفتوگۆكان گەرمن لەسەر پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و بەشێكی زۆر لە وڵاتانی رۆژئاوا و تەنانەت لە ئاستی هەرێمایەتیش پشتیوانی دەكەن. هەق نییە میدیاكان بوار بدەنە كەسانێك كە هەڵگری ئەجێندا و ستراتیژی جیاوازن و خواستی ئەوان لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستان یەك ناگرێتەوە، هەق نییە رێگە بدرێ مینبەر و كەناڵەكان بەكاربهێنن بەپاساو و بیانووی خراپیی رەوشی كوردستان و ناتەبایی نێوان هێزەكان، گەنجانی كورد بۆ دژایەتی دەوڵەتی كوردی هانبدەن.

پێویستە رای گشتی لەدژی ئەوكەسانە بێتە دەنگ كە قەیرانەكانی هەرێم دەقۆزنەوە بۆ دژایەتی بیری ناسیۆنالیزمی كوردی و دەوڵەتی كوردی لەبەرچاوی نەوەكانی ئایندە قێزەون دەكەن.

12/1/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان