فازل جاف
سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی قه‌یرانی ئابووری، گه‌لی تونس به هه‌موو چین و توێژهكانییەوه، به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ شادییه‌كی بێ سنووری پیشان دا. خه‌ڵاته‌كه ئه‌مساڵ به لێژنه‌ی چوارقۆڵیی دیالۆگی نیشتیمانیی تونس به‌خشرا، واته خه‌ڵات به دیالۆگ و له یهكترتێگهیشتن و ئه‌ندازیاریی سازان درا.
ئه‌م شادییه، نه‌ك ته‌نیا توێژی ڕۆشنبیران و سیاسه‌توانان، بگره خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامیشی گرته‌وه، خه‌ڵكی هیوا و ئۆمێدی ئه‌وه‌یان له‌لا په‌یدا بوو، كه سه‌رده‌م و قۆناخی كێشه و قه‌یرانه‌كان ده‌بێت به‌سه‌ر بچێت، كه دیالۆگ و سازان و سازشكردن، تاكه ڕێگه‌چاره‌سه‌ره بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.
خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌وان نیشانه و هیمای ئه‌وه بوو، كه تونس توانی له بواری سیاسه‌ت و پێكهاته‌ی پارته سیاسییه‌كاندا، به گفتوگۆ و دیالۆگ به‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی‌دا زاڵ بێت. به سازان و سازش سه‌رجه‌می بیستویه‌ك پارت و ڕێكخراوه ناكۆكه‌كان له یه‌كدی نزیك بنه‌وه، خۆیان و وڵاته‌كه‌یان له شه‌ڕ و پێكدادان و ئاژاوه‌ی ناخۆ دووڕ ڕابگرن.
بێگومان قه‌یرانی ئابووریی ئێستای تونس قه‌یرانێكی گه‌لێك سه‌خته، ڕه‌نگه تونس پیش‌تر و هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌لحه‌بیب بورقێبه‌وه، قه‌یرانی ئابووریی له‌م جۆره‌ی به‌خۆوه نه‌بینیبێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی به شێوه‌یه‌كی دیمۆكراتی و ئاشتییانه، له‌سه‌ر بناخه‌ی گفتوگۆ و لێكترگهیشتن و سازانی لایه‌نه‌كان، سه‌رنجی وڵاتانی بۆ ئه‌زموونی تونس ڕ‌اكێشا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ڕێگه بۆ كۆمه‌ك و پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی خۆش ده‌كات، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی ئابووریش، چ به هاریكاری و پلانی ناوخۆ، چ به كۆمه‌كی ده‌ره‌وه بێت، زامن و مسۆگه‌رتر ده‌كات.
به بۆچوونی من، زیره‌كترین سیاسه‌توانان ئه‌وانه نین، كه قسه و بانگاشه‌ی زل ده‌كه‌ن و كارامانه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا شه‌ڕه جنێۆ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیش خۆش ده‌كه‌ن.
به بۆچوونی من لێهاتووترین و دڵسۆزترین سیاسه‌توانان، ئه‌وانه‌ن كه له هونه‌ری دیالۆگ و لێكترگهیشتن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و دۆستانه‌دا به‌توانان، ئه‌وانه‌ن كه بارودۆخی سه‌خت وناقۆڵا ئارام ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ن كه ته‌نگژه و ده‌مارگیری و بارگرژی سووك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ن كه په‌ره به ململانێی بونیاتنه‌رانه ده‌ده‌ن و ڕێگه له ململانێی ڕووخێنه‌ر ده‌گرن.
به‌كورتی، ئه‌وانه‌ن كه ڕێگه له ئاگری شه‌ری ناخۆ ده‌گرن، پاشانیش تا بكرێت وڵاته‌كه‌یان له نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگی ده‌ره‌كی ده‌پارێزن. ئه‌م بۆچوونه بۆ هه‌موو وڵات و جڤاكێك باش و دروست ده‌گونجێت، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هێشتا له نهشونمادان باشتر ده‌گونجێت.
له‌م پێگه‌یه‌دا حه‌ز ده‌كه‌م ئاوڕێك له مێژوو و ئه‌زموونی وڵاتی سوێد بده‌مه‌وه، سوێد وه‌كو مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووی سیسته‌می دیمۆكراتی له جیهاندا.
كه باس له سازان و سازش ده‌كه‌م، وڵات و جڤاكی سوێد به‌لای منه‌وه نموونه‌یه‌كی باڵان. ئاشكرایه كه سوید یه‌كێكه له‌و وڵاتانه كه له مێژووی نوێ‌دا هیچ جه‌نگ و شهڕوشۆڕێكی به‌خۆوه نه‌دیوه، هه‌ر بۆیه، به بۆچوونی توێژه‌ران، باش گه‌شه‌ی كردووه.
ساڵی پار 2014 دوو سه‌ت ساڵ به‌سه‌ر دوایین جه‌نگی سوێد تێپه‌ڕی، واته ساڵی 1884سوێد بۆ دواجار له مێژووی خۆیدا به‌شداریی دوا جه‌نگی ناپلیۆن پۆناپارتی كرد. ئه‌وه بوو شان به‌شانی فه‌ره‌نسا و دانمارك هێرشی كرده سه‌ر وڵاتی نه‌رویجی دراوسێی و داگیری كرد. ئه‌مه دوا شه‌ڕی سوێد بوو. واته ئێستا سویدییه‌كان دووسه‌ت و یه‌ك ساڵه شه‌ڕیان به‌خۆوه نه‌دیوه. دوو سه‌ت و یه‌ك ساڵه، توانیویانه وڵاته‌كه‌یان له هه‌موو جه‌نگه‌كانی ئه‌وروپا بپارێزن، له‌سه‌روویانه‌وه جه‌نگی یه‌كه‌م و دوومی جیهان. ئه‌م خۆ دوورراگرتنه له جه‌نگه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان، ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له گه‌شه و نه‌شونمای سوێددا هه‌یه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی سوێدی، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێیه‌وه، بۆ نموونه ڕووسیا و فینله‌ندا، هیچ كات ڕێگه‌ی بۆ شه‌ڕی ناخۆ خۆش نه‌كرد.
ڕێگه‌نه‌دان به به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆ، كه كه‌م وڵات هه‌یه، به ئەمەریکا و ڕووسیایشهوه، به‌م تراژیدیایه‌دا ڕه‌ت نه‌بووبێت، فاكتۆرێكی دیكه‌ی گه‌شه‌ی جڤاك و وڵاتی سوێده.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده سوێدییه‌كان كه له مێژووی نوێ‌دا توانیویانه خۆیان له شه‌ڕ لابده‌ن، هه‌وڵیان داوه سوود له ڕه‌وش و بارودۆخی جه‌نگی دووه‌می جیهان و كارهسهتهكانی شه‌ڕی ده‌ره‌كی وه‌ربگرن، كه ئه‌مه له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه زۆر له‌سه‌ر سوێد كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ندێك جار بۆوه‌ته مایه‌ی ڕه‌خنه و توانج، ڕه‌خنه له سیاسه‌تی سازشكهرانهی، هه‌ندێك جاریش دووفاقیی سوید.
یه‌كێك له‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له میانه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهان له سیاسه‌تی سوێد ده‌گیرا، ئه‌وه‌یه كه سوێد خۆی له جه‌نگی دووه‌می جیهان پاراست، به‌ڵا هاوكات ئاسنی به ئه‌ڵمانیای نازی ده‌فرۆشت.
برتۆلد برێختی شانۆكاری به‌ناوبانگی جیهان، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك به‌رابنه‌ر به‌م هه‌ڵویسته دووفاقییه‌ی سوێد، شانۆنامه‌یه‌كی كورتی به ناونیشانی "ئێمه ئاسن ده‌فرۆشین". پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی شانۆنامه‌كه، كه‌سێكه به ناوی سڤێنسۆن، هیمایه بۆ ده‌وڵه‌تی سوێد. سڤێنسۆن سه‌ره‌ڕای هه‌موو جه‌نگ و كوشتارێك ئاسنی خۆی به لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌فرۆشێت و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌پارێزێت. برێخت پێی وابوو سوێد سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی دیمۆكراتییەت و به‌های به‌رزی مرۆڤدۆستی، هاوكات ئاسنی به ئه‌ڵمانیای نازی فرۆشتووه، پاكانه‌ی سویدیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئاسنه بۆ كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگ به‌كار نه‌هێنراوه.
ههرچونێك بێت، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا و ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بكه‌م، ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت برێختیش له‌و شانۆنامه كورته ڕهخنهئامێزهدا، له مه‌سه‌له‌ی سازشكاریدا، جه‌خت له‌سه‌ر توانای بێسنووری سویدییه‌كان ده‌كات.
سازش و سازان كولتووره، كولتوورێكی بونیاتنه‌ره.. كولتوورێكه له كه‌سایه‌تیی تاكی سوێدیدا ڕه‌گوریشه‌ی داكوتاوه، تاكی سوێدی وه‌ستایه له سازان و سازشكردندا، هه‌ر بۆیه له گه‌شه و پێشكه‌وتندا خاوه‌نی مۆدێلێكی تابیه‌ت و جیاههڵكوتوون.
هه‌ر كومهڵگهیهكیش گاڵته‌ی به‌م كولتووره بێت، پێش ناكه‌وێت و مایه پووچ ده‌بێت.
ماویه‌تی
1/1/2016