مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی بڕیاردان، بریتییه له خێرایی. خێرایی نه‌ك به‌مانای"په‌له‌په‌ل كردن" به‌ڵكو به‌مانای دانه‌بڕان له ڕه‌گه‌زی كاتی گونجاو. ئه‌وه بۆ بڕیاری سیاسی وئه‌منی گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌و، به‌بێ ئه‌و خێراییه بڕیاردان له مانا‌و مه‌به‌ست وپاساوهكانی خاڵی ده‌بێته‌وه.بڕیاری سیاسی ده‌بێت له‌ده‌رفه‌ته گونجاوه‌كاندا بێت، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه داغهكان و ئاینده‌ییه‌كان بێت، چ ئایندهی نزیك یان مام ناوه‌ند یان دوور. كهئهمی دووه‌میان پێویستی به‌پلانی ستراتیژی هه‌یه.لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی له‌و ڕوونكردنه‌وه تیۆرییه‌وه بپه‌ڕینه‌وه سه‌ر نمونه‌یه‌كی پراكیتكی بڕیاردان و به‌راوردی بكه‌ین به‌حاڵی كورد له‌بڕیارداندا، دوو نمونه له‌بڕیاردان له‌ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا به‌نمونه دێنمه‌وه، كه‌بێگومان تاكه نمونه نین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه نزیكترین دووبڕیارن كه‌ئیسرائیل به‌شێوه‌ی سه‌رنج ڕاكێش و ستانداردی ده‌وڵه‌تی داونی، ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌م:
هێمن بابان
28 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال "هۆڵۆكۆستی كوردان" تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا هەزاران خێزان هەن چاوییان لە ئێسك و پروسكی كەسوكارەكانییانە، كێ و چۆن ناوی شاڵاوەكانی ئەنفال بەو ناوەوە نرا؟ بۆچی 14ی نیسان وەكو رۆژی ئەنفال دیاریكراوە؟ لەم راپۆرتەدا زانیاریی ورد لەسەر ئەو تاوانە كە تێیدا 182 هەزار هاووڵاتی بوونە قوربانی دەخرێتەروو.ئەو فەرماندەیەی كە ناوی شاڵاوەكانی ئەنفالی بەو ناوەوە نا لەلایەن قوسەی كوڕی سەدام حوسێنەوە كوژرا.- ئەنفال.. لە شەڕی بەدرەوە بۆ پاكتاوكردنی كوردئەنفال سورەتی هەشتەمی كتێبە ئاسمانییە پیرۆزەكەی مسوڵمانان"قورئان"ە كە بەهۆی باسكردنی شەڕی یەكەمی ئیسلام "شەڕی بەدر" بەسوورەتی شەڕیش ناودەبرێت، هۆكاری دابەزینیشی وەكو لە ناوەڕۆكەكەیدا روونە كە شەڕو جیهادی پترتێدا زاڵە بۆ ناكۆكی نێوان مسوڵمانان لەسەر دەستكەوتەكانی شەڕ دێت.ئەنفال بەواتای دەستكەوتەكانی شەڕ دێت، ئەو دەستكەوتانەی مسوڵمانان لە شەڕەكانییاندا لە نەیارەكانییان كە بەبێ باوەڕەكانییان ناودەبەن چنگیان دەكەوێت،
ئازا حەسیب قەرەداخی
هێشتا، كە شەڕی جیهانی ئازاد بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، لەگەڵ داعش بەردەوامە، ئەم پرسیارە ئیلحاحمان لێ دەكات: ئایا پاش تێكشكاندنی داعش لە عێراق و شام، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریست و توندڕۆی هاوشێوەی داعش چەندە و چۆنە؟!
(مەسرور بارزانی) راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی Viceی ئەمەریكیدا دەڵێ: ئەگەر كێشەكانی ناوچەكە لە رەگوڕیشەوە چارەسەر نەكرێن، لەوانەیە لە ئایندەدا گرووپی هاوشێوەی داعش دەربكەوێتەوە.ئەم پێشبینییە، لەسەر بناغەی تێڕوانین و حیسابكردن بۆ هۆكارەكانی سەرهەڵدانی كولتوور و رەفتاری توندوتیژی لەم ناوچەیەدا دامەزراوە. هۆكارەكانیش كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و ئایینی- مەزهەبین.لە عێراقدا دوای رووخاندنی رژێمی بەعس، سوننەكان خۆیان خستە پەراوێزی پرۆسەی سیاسییەوە و لاتەریك وەستان و نیازیان بوو بە بەرخودانی میللی "حكوومەت و دەسەڵاتی داگیركاریی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی"!!
رێبوار كەریمی
یەكێك لە سەركردە ژیر و خۆشناوەكانی بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ساڵانێكە بەجەستە بەجێی هێشتووین، جارێك لە باسی كێماسییەكانی بزووتنەوەی سیاسی-چەكداریی رابردووی رۆژهەڵاتدا، وەك نموونە، دەیگێڕایەوە "ئەو ساڵانەی بۆ جەولەی پێشمەرگایەتی دەچووینە ناو گوندەكان، شەوان خەڵكمان لە مزگەوتی ئاواییەكان كۆدەكردەوە و یەكسەر دەستمان دەكرد بە لەقاودانی دوژمن و باسكردن لە روانگە حیزبی و سیاسییەكانی خۆمان".ئەو پێشمەرگە رووناكبیرە دەیگوت "هەڵەی ئێمە ئەوە بوو كە نەدەچووین پێشتر پرس و راوێژ بە چەند گوندنشینێك بكەین، تا لە كێشە و گرفتەكانی ژیانی رۆژانەی ئەوانیش تێبگەین و باسەكانمان بە ورووژاندنی كێشە هەنووكەییەكانی ئەوانەوە گرێ بدەین، تا هیچ نەبێ هەست بكەن ژیان و خەمەكانی ئەوان بۆ ئێمە گرینگە و بەو شێوەیە پێوەندییەكیش لە نێوان كێشەكانی ژیانی رۆژانەی ئەوان و گیروگرفتە سیاسییە گەورەكانی وڵات پێكبهێنین". پوختەی ئەو رەخنەیە ئەوە بوو كە تاكتیكەكانی خەباتی ئەو سەردەمە، بە دەربڕینێكی ئەمڕۆیی، زیرەكانە هەڵنەبژێردرابوون.
جەعفەر ئیمنکی
ئەو تەنگژە سیاسییەی ئێستا لەخۆڕا دروست نەبووە و بەرەنجامی واقیعێکی کەڵەکەبووە کە بە شێوەیەکی گشتی سەریانکێشا بۆ ئەو تەنگژە سیاسییانەی ئێستا هەن، بەڵام بە شێوەیەکی تایبەتی لە دوای رووداوەکانی حەڤدەی شوبات، جارێکی دیکە ئاراستەی رووداوەکان لە ئۆکتۆبەری 2015 بە شێوەیەکی سیستماتیک و نەخشە بۆ داڕێژراو وەرگێڕرا بۆ دژی کادر و بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمەشدا جیا لەوەی چەندین کادری پارتی شەهید و بریندار بوون و چەندین بارەگای پارتی سووتێندران و هەموو ئەم دیمەنە ناشیرین و پڕ لە بێڕێزی و ناشیرینکارییە لە چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنییەوە رووماڵ دەکران و راستەوخۆ دەگواسترانەوە، ئەمەش وایکرد کە هەموو کەس هەست بەوە بکات برینەکانی ئەمجارەی پارتی قورسن و بە ئاسانی ساڕ‌ێژ نابنەوە، لەهەمانکاتدا پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە رەوتی رووداوەکانی ئەمجارە پەیامێکی راشکاوانەی وەرگرت و لە هەمانکاتدا ئەوەش دیارە وەڵامدانەوەی پارتی بۆ ئەم پەیامە وەک وەڵامەکانی جارانی
فه‌رید زامدار
(ته‌كنۆكرات) ده‌سته‌واژه‌یه‌كى لێكدراوه، له بنه‌ڕه‌تدا له (ته‌كنیك و ته‌كنیككار)ه‌وه به وشه‌ى (كراته‌وه) گرێ دراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا بیرۆكراتییه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه، كه هه‌ردوو حاڵه‌ت چه‌مكێكى لێك نزیكیان هه‌یه (بیرۆ) (Buran) له وشه‌یه‌كى فه‌ره‌نسى وه‌رگیراوه، واته (مه‌كته‌ب) كه له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه وشه‌یه‌كى لاتینییه (Burus) واته ڕه‌نگى نیوهتاریك، كه ماناكه‌ى له ژوورێك یان مه‌كته‌بێكى پڕ له هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه دێت.وشه‌ى (كراتییە) (cratio)ش واته (حوكم) (ته‌كنۆكرات)یش واته حوكمى تهكنیككاران و هونه‌ركاران و شاره‌زایان و تایبهتمهداران له یه‌كێك له بواره‌كانى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و له هه‌مان كاتیش‌دا به (حوكمى مه‌كته‌به‌كان) لێكدراوه‌ته‌وه.
هه‌ر ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته، له ڕۆژنامه‌ى (باس) ژماره (268)ى ڕۆژى (17/1/2016) وتارێكى دیكه‌م به شیكاریى ئه‌و ده‌سته‌واژانه بڵاو كردووه‌ته‌وه، لێره‌وه نامه‌وێ چیتر بچمه بنج و بنه‌وانى وشه و ده‌سته‌واژه‌كان و دێمه سه‌ر (ئه‌سڵى
نەهرۆ زاگرۆس
لە ڕۆژانی 22/ 23 ئادار، زانكۆی سۆران و زانكۆی ناوەڕاستی فلۆریدا (The University of Central Florida) دوو دیداریان لە پایتەختی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەست. دیداری یەكەمیان لە یەكێك لە بەناوبانگترین رێستوڕانەتەكانی پایتەخت (Old Abbitt Grill) بوو، ئەو شوێنەی بۆتە جێگای چەندین كۆبوونەوەی گرنگ و ستراتیژی بە درێژایی مێژووی مۆدێرنی ڕامیاری لە ئەمەریكا. دووەمین دیداریش لە كۆنگرێسی ئەمەریكا، لە هۆڵی پەیوەندی نێودەوڵەتی، بەڕێوەچوو.ئەوەی جێگای سەرنج و تێبیینیەكانمان بوو ئەوەبوو كە چۆن ڕوانینی ئەندامانی كۆنگرێس و خەڵكی ئەمەریكا بەرامبەر بە سەربەخۆیی كوردستان گۆڕانكاریان بەرسەردا هاتووە. ساڵیك بەر لە ئێستا، زانكۆی سۆران كۆنفڕانسێكی ناوازەی دیكەی لە فلۆریدا ڕێكخست، كە چەند ڕاوێژكارێكی بەناوبانگی ئەمەریكا تێیدا بەژداربوون. لەو كۆنفڕانەسدا تەواوی ڕاوێژكارەكان و ئەوانەی لە سیاسەتی ئەمەریكا تێگەیشتبوون، پرسی (سەربەخۆیی كوردستان)یان بە هەڵەیەكی ستراتیژی دادەنا و هیوایان دەخواست كە سەركردایەتی كورد
كه‌ریم قادر
كاتی خۆی زۆر باسی عێراقی فیدراڵی و فره‌یی ده‌كرا، كه ده‌بێت هی هه‌مووان بێت نه‌ك تایفه‌یه‌ك. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ون بینینه، به‌غدا ئه‌وه‌ی بۆ لێكترازان و قوڵكردنه‌وه‌ی نه‌مانی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان له ده‌ستی هاتبێ، كردوویه‌تی، نه‌خاسمه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی سوننه‌ستان، كه له كه‌س شاراوه نییه.به پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌مه‌ریكا، له‌بری گه‌ڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی واقیعی سه‌ر زه‌وی، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی ده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌ك به میزاجی خۆی و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه‌كان، كه خۆشی له‌رێی حزبه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه،وه‌ك چۆن كاتی خۆشی پشتیوانی له نوری مالیكی كرد.به‌ڵام دواتر بینیمان هێزه كاریگه‌ره‌كان چۆن له مالیكیان هه‌ڵپێچا. بۆیه پێی بزانێ یا نا، به‌غدا، بێ فه‌رمان و ره‌زامه‌ندی تاران بۆی نییه دزێكیش بگرێ یا سزای شوفێرێكی سه‌رپێچیكاریش بدات، چ جای شه‌ڕی داعش یا پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، كه به‌رده‌وام ویستی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق.
ئاریان فەرەج
بەپێی ئەو ئاماژەی جیددیانەی لەئارادان، پێدەچێ ململانێکانی ناوچەکە بە شەڕی داعش و ململانێی مەزھەبی و کێبرکێی میحوەربەندییەکانیشەوە، بەرەو یەکلابوونەوەی خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بچێتە پێش. رووسیا بەرژەوەندییەکانی خۆی تەئمین کرد و لە سووریا و ناوچەکە بە گشتی کشایەوە، بەو کشانەوەیە میحوەربەندییەک کە رووسیا و ئیران و کۆمەڵێ ھێزی لۆکا‌ڵی کۆ کردبۆوە، بەرەو ھەڵوەشانەوە ئاڕاستەی گرت. گرەوی ھێزگەلێک لەسەر ئەو میحوەربەندییە و حیساب لەسەرکردنی وەک مونافسی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژەداعش، کورتی ھێنا. ھاوکات نزیکبوونەوەیەکی جیددی‌تر لەنێوان ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئەو تەحالوفە عەرەبییەی کە سعوودیە و کەنداوییەکان پێکیان ھێناوە ھەست پێ دەکرێت.ھەوڵەکان بۆ حەسمی شەڕ لە سووریا و ئازادکردنەوەی مووسڵ و نابووتکردنی یەکجاریی دەوڵەتەکەی داعش لەلایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە، بە رۆڵێکی کارا و میحوەریی کورد و پێشمەرگەوە، چڕتر بوونەتەوە.
دڵشاد مستەفا وەسانی
پێرێ 4ی نیسان، پارتی و یەكێتی كۆ بوونەوە، بەپێی راگەیه‌ندراوی كۆبوونەوەكە، بڕیاریان داوە، جارێكی دی، شاندێك بۆ دانوستان بچێتەوە بەغدا، بۆ ئەوەی پرسیار بكەن، ئاخۆ شەراكەت تا چەند ماوە.لە راستیدا نەك هەر پارتی و یەكێتی، بەڵكو تەواوی لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستانیش، ئەوە دەزانن كە بەغدا بەرە بەرە، خۆی لە شەراكەت و رێككەوتنی نێوان پێكهاتەكان دزیوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەو دوو حزبەی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە، جارێكی دی سۆراخی شەراكەت لە بەغدا بكەن، بۆ دڵنیابوونە لەوەی ئاخۆ هیچ تروسكاییەك ماوە؟ چونكە هەرێمی كوردستان، لە سۆنگەی بڕوابوون بە پێكەوە ژیان، لە عێراقی فیدراڵ‌دا، دەنگی بە دەستووری عێراق داوە، هەر بەپێی ئەو دەستوورەش، مانەوەی عێراقێكی یەكگرتووی فیدڕاڵی بە جێبەجێ كردنی دەستوورەكە بەستراوەتەوە، سەیریش لەوە دایە، بەغدا هەمیشە خۆی لە دەستوور دزیوەتەوە، بۆ رێگەگرتنیش لە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، راڤەی خۆی بۆ دەستوور هەبووە، راستییەكەی عێراقییەكان، كولتووری پابەندبوون بە دەستووریان بۆ نەماوەتەوە، حەزیش ناكەن دەستوور
به سه‌رنه‌كه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی توركیا به ناوی پلاتفۆرمی ادۆستانی سوریاب و دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سوریا (SNC) له هاوینی 2011 دا، هوشداریی توركیا بۆ سوریا له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی چاكسازیی خێرا، پاش سه‌ردانی داود ئۆغلوو له 9ی ئابی 2011 بۆ دیمه‌شق، هه‌موویان پێكه‌وه بۆ به‌هێزكردنی میحوه‌ری به‌رگری، ئامرازیی بوون. قه‌یرانی سوریا جارێكی دیكه تیشكی بایه‌خ و سه‌رنجی خسته سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م هاوپهیمانییەتییهی ساڵانی شه‌ڕی ساردی زیندوو كرده‌وه و هه‌لی بۆ رووسیا ره‌خساند، كه سه‌رله‌نوێ له ناوچه‌كه‌دا زۆنی كارتێكه‌ری خۆی به‌ده‌سته‌وه بێنێ، هه‌روه‌ها پێگه‌ی كورد وه‌كو رۆڵگێڕێكی خۆجێ له پێواژۆی بنیاتنانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هێزتر بكات. پێشوه‌چوونه‌كانی ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بەتایبەت قه‌یرانی سوریا (ئاداری 2011) - كه بوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ- هه‌م بۆ ئێران و هه‌میش بۆ توركیا زۆر گرنگ بوو. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاران هێزه‌كه‌ی له ئامانجێك وه‌رگرتووه كه بریتییه له بوون به كاتالیزهرێك له هه‌رێم، وه‌كوو هێزێكی دینامیكیی گۆڕان و له‌م دواییانه ئه‌م رۆڵه نوێیه گه‌شه‌ی به به‌رژه‌وه‌ندیی
فاروق حه‌جی مسته‌فا
له دووه‌مین گه‌ڕی دانوستانی (ژنێڤ3)وه، له نێوانی لایه‌نانی سووریا، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری سیاسییانه (یان گواستنه‌وه‌ی سیاسی) له سووریا، هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك تێپه‌ڕ نابێت، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك تێبینی و سه‌رنجی له‌سه‌ر نه‌بێ، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی، ئێمه كه مافی كوردی سووریامان به لاوه گرنگه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، وا دێته پێش چاومان، كه كورد ده‌ستبه‌تاڵ له‌م گه‌مه‌یه ده‌رده‌چێت.كه كۆنگره‌ی ریاز گرێ درا، هه‌ر زوو په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هه‌مووان ئاراسته به كه‌موكوڕی له هێنان و بردنی ئۆپۆزسیۆن كرا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی له ئاستی پرسی كورد، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی كورد خه‌ریكه له لای ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به فۆبیا.جێی ئاماژه‌یه، كه دیدی دوو لایه‌نی دانوستانه‌كه جیاوازه، ئۆپۆزسیۆن پرۆسه‌كه وه‌ك گواستنه‌وه‌ی سیاسی ده‌بینێ، كه‌چی رژێم وه‌ك چاره‌سه‌ری سیاسی لێی ده‌ڕوانێت، به‌ڵام گرنگ نییه، مادام هه‌موو رێیه‌كان به‌ره‌و ئاشه‌كه ده‌چنه‌وه!سه‌ره‌تا، له ریازدا، كه ئێمه زۆر دوور ناڕۆین، دوو كه‌سایه‌تیی كورد له كۆی 120
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
له‌ئێستادا، كه‌باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كانی جیهان و له‌كوردستانیش ئه‌و باسوخواسه تادێ گه‌رموگوڕتر ده‌بێت، ده‌بینین به‌شێكی زۆر له‌چینی ڕۆشنبیری كورد، به‌جۆرێك له گاڵته‌پێكردنه‌وه باسی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و وه‌ك ماكینه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی میدیاییش كه‌وتوونه‌ته هێنانه‌وه‌ی پاساوی جۆربه‌جۆر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی كورد بێ هیوابێت له‌و پرۆسه‌یه و، دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا بۆ كورد به‌خه‌ونێكی به‌دی نه‌هاتوو بزانێت، ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی به‌كرده‌وه هه‌وڵیشی بۆدرابێت. ئیراده‌ی هه‌وڵدانه‌كه لهتاكی كورددا ده‌كوژن.
ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته سێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی بێت: یان ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ئلوف سه‌یری ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و، ده‌وڵه‌ت به‌دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره تێده‌گه‌ن كه مه‌حاڵ بێت كورد پێی بگات، یان لهسیاقه سروشتییه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تانی تری جیهان سه‌رنجیان نه‌داوه، یان ئه‌وه‌یه به‌باره نێگه‌تیڤه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌یه كه‌لتووری خۆبچووككردنه‌وه پێڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌جێندایه‌كی شه‌یتانی فه‌رهه‌نگی مه‌ترسیداره و پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌به‌رانبه‌ردا بكرێت و قه‌ده‌ری سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی كورد، نه‌درێته ده‌ستی ئه‌و بۆماوه فه‌رهه‌نگییه‌ی كه هه‌میشه له
د.چواس حه‌سه‌ن
ماوه‌ی ساڵێكه سه‌رۆك بارزانی ڕاشكاوانه به گوێی جیهانیدا داوه، كه كورد مافی خۆیه‌تی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ساز بدات، داوایشی له سه‌رجه‌م هێز و پارته سیاسییه‌كان كرد كه ئاماده‌باشی بۆ ئه‌و پرۆسه گه‌وره چاره‌نووسسازه بكه‌ن و، ئاماده‌یی ده‌روونییان بۆی هه‌بێت و پشتگیری لێ بكه‌ن.ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بارزانی ته‌نیا ویستێكی كه‌سی نییه، به‌ڵكو پتر خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموونی گه‌وره‌ی خه‌بات و تێكۆشانی ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه، كه پتر له نیو سه‌ده‌یه له ناوه‌ندی بڕیاردانی كوردیدایه و ئاگاداری ورد و درشتی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی. خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كه بۆ سه‌رجه‌م فاكته‌ره نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و ناوخۆییه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان. هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌روونیی سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاوێكی چاره‌نووسسازی گه‌وره‌ی وه‌ك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان نیشان ده‌ده‌ن.
رۆژی یەک شەممە ڕێکەۆتی ٣/٤/٢٠١٦، بەرانبەربە ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاویی، شاندێکی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بەسەرپەرشتی کاک دیاکۆ فەیزی، سەردانی بارەگای حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد.
شاندی نوێنەرایەتی بزووتنەوە لە هەۆلێر کە پێکهاتبون لە چالاکوانان: کاک دیاکۆ فەیزی، کاک یۆنس گولشەن‌زادە، کاک سەنگەر حەسەن، کاک ژیلوان شەمامی، پێشنیوەرۆی ئەورۆژە بەمەبەستی ئاراستەکردنی پیرۆزبایی ٨٢مین سالیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی، سەردانی بارەگای ئەم حیزبەیان لە شاری هەولێر کرد،و لە لایەن شاندێک لە سەرکردایەتی ئەم حیزبە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەم دیدارە دا سەرەتا شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەل ئاراستەکردنی پیرۆزبایی ٨٢مین سالیادی دامەزرانی حیزبی شیوعی کوردستان و عێراق، مێژوویی خەبات و چالاکییەکانی ئەم حیزبەیان لەپێناۆ ئاشتی، ئازادی و یەکسانی کۆمەلاییەتی‌دا، بەرز و گرینگ نرخاند، و هێوایان خواست کە حیزبی شیوعی لەدرێژەی تێکۆشانیاندا لەپێناۆ چەسپاندنی ئامانجە ئیستراتیژیەکانیان، سەرکەوتنی کەمالی مەتلووب دەستەبەربکات.