فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دڵشاد مستەفا وەسانی

پێرێ 4ی نیسان، پارتی و یەكێتی كۆ بوونەوە، بەپێی راگەیه‌ندراوی كۆبوونەوەكە، بڕیاریان داوە، جارێكی دی، شاندێك بۆ دانوستان بچێتەوە بەغدا، بۆ ئەوەی پرسیار بكەن، ئاخۆ شەراكەت تا چەند ماوە.لە راستیدا نەك هەر پارتی و یەكێتی، بەڵكو تەواوی لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستانیش، ئەوە دەزانن كە بەغدا بەرە بەرە، خۆی لە شەراكەت و رێككەوتنی نێوان پێكهاتەكان دزیوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەو دوو حزبەی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە، جارێكی دی سۆراخی شەراكەت لە بەغدا بكەن، بۆ دڵنیابوونە لەوەی ئاخۆ هیچ تروسكاییەك ماوە؟ چونكە هەرێمی كوردستان، لە سۆنگەی بڕوابوون بە پێكەوە ژیان، لە عێراقی فیدراڵدا، دەنگی بە دەستووری عێراق داوە، هەر بەپێی ئەو دەستوورەش، مانەوەی عێراقێكی یەكگرتووی فیدڕاڵی بە جێبەجێ كردنی دەستوورەكە بەستراوەتەوە، سەیریش لەوە دایە، بەغدا هەمیشە خۆی لە دەستوور دزیوەتەوە، بۆ رێگەگرتنیش لە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، راڤەی خۆی بۆ دەستوور هەبووە، راستییەكەی عێراقییەكان، كولتووری پابەندبوون بە دەستووریان بۆ نەماوەتەوە، حەزیش ناكەن دەستوور بنەمایەك بێت بۆ چارەەسەری ناكۆكیی نێوان پێكهاتەكان، لە بەغدا زیاتر مەنتقی هێز دەیخوات، ئەوەنییە سیناریۆی خۆپیشاندان وەك هەڕەشە بۆ سەر حكوومەت، وایكردووە بەناوی تەكنۆكراتەوە، كەس دەستووری وەبیرنەبێت، وەك ئەوەی لە عێراقدا تەنیا یەك نەتەوەو یەك مەزهەب هەبێت.
ئەوەی تا ئێستا رێزی لە دەستوور گرتووە هەولێرە، نەك بەغدا. پرسیار ئەوەیە، ئەرێ لە عێراقێكدا، ئەو دەستوورەی تاڕادەیەك پێكهاتەكان مافی خۆیان بە ماندووبوونێكی زۆر تێدا نووسیبێتەوە، شەراكەتی تێدا باس كرابێت، ئەو دەستوورە لە بەغدا فلسێكی ئەحمەڕ نەهێنێ، پێمان ناڵێن، شاندی خەڵكی كوردستان، بەپێی چ پێوەر و بنەمایەك، وەدوای سۆراخی شەراكەت دەكەوێ؟ دڵنیام ئەمجارە، ئەو حزب و لایەنانەی، بەردەوام پارتییان بە ئاڵۆزكردنی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا تۆمەتبار دەكرد، لە كۆتاییدا دەڵێن ئەوە ئەو دوو حزبە بە تایبەتیش پارتی، وەدوای چی كەوتوون.
ئەوەی زیاتر دەبێتە هۆی ناردنی شاند بۆ بەغدا، گەڕانە بە دوای هەر میكانیزمێك، كە ببێتە چارەسەری ئەو قەیرانەی بەرۆكی هەرێمی گرتووە، بەڵام بەغدا بە پێچەوانەی هەولێر ڕێ دەكات، دەستوور و رێككەوتنەكان ناخوێنێتەوە و دەمێكە شەراكەتی رەت كردووه‌تەوە، خەریكە حوكمڕانی لە دەستی یەك مەزهەبدا كۆ دەكاتەوە، بۆیە ئامادە نییە گوێ لەو دەنگە بگرێت، كە دەڵێ عێراق بەپێی دەستوور ئی هەموو پێكهاتەكانە، كەواتە شاندەكەمان، لە بەغدا شەراكەتیان دەست ناكەوێت، چونكە دەمێكە سەری پەڕێندراوە.
سەرچاوە:KDP.info

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان