مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی بڕیاردان، بریتییه له خێرایی. خێرایی نه‌ك به‌مانای"په‌له‌په‌ل كردن" به‌ڵكو به‌مانای دانه‌بڕان له ڕه‌گه‌زی كاتی گونجاو. ئه‌وه بۆ بڕیاری سیاسی وئه‌منی گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌و، به‌بێ ئه‌و خێراییه بڕیاردان له مانا‌و مه‌به‌ست وپاساوه‌كانی خاڵی ده‌بێته‌وه.بڕیاری سیاسی ده‌بێت له‌ده‌رفه‌ته گونجاوه‌كاندا بێت، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه داغه‌كان و ئاینده‌ییه‌كان بێت، چ ئاینده‌ی نزیك یان مام ناوه‌ند یان دوور. كه‌ئه‌می دووه‌میان پێویستی به‌پلانی ستراتیژی هه‌یه.لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی له‌و ڕوونكردنه‌وه تیۆرییه‌وه بپه‌ڕینه‌وه سه‌ر نمونه‌یه‌كی پراكیتكی بڕیاردان و به‌راوردی بكه‌ین به‌حاڵی كورد له‌بڕیارداندا، دوو نمونه له‌بڕیاردان له‌ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا به‌نمونه دێنمه‌وه، كه‌بێگومان تاكه نمونه نین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه نزیكترین دووبڕیارن كه‌ئیسرائیل به‌شێوه‌ی سه‌رنج ڕاكێش و ستانداردی ده‌وڵه‌تی داونی، ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌م:
یه‌كه‌م: ساڵی 2011 له‌هه‌نگاوێكی هه‌واڵگری –سیاسی –سه‌ربازی سه‌یرو سه‌رنج ڕاكێشدا، ئیسرائیل یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی له به‌نده‌ری پۆرتسودان تیرۆركرد. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌وبڕیاره هه‌موو ئه‌ڵقه‌كانی خۆی ته‌واوكرد و جێبه‌جێشكرا، به‌رله‌وه‌ی عه‌بدولله‌تیف ئه‌لئه‌شقه‌ر، له‌و ئۆتۆمبیله دابه‌زێت كه‌سواری ببوو. واته له‌ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێكدا بڕیارده‌ری ئیسرائیلی پرۆسه‌كانی بڕیاردان له‌دروستبوونی هانده‌ر، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، شیكردنه‌وه‌ی، بڕیاردان، جێبه‌جێكردن ئه‌نجام ده‌دات، هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌ئاڵۆزه جێبه‌جێده‌كات و فڕۆكه‌كان له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه ده‌گه‌نه پۆرتسودان، هه‌موو ئه‌وانه له‌كه‌متر له‌كاتژمێرێكدا. چونكه جوڵه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس كێشه‌ی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دروست ده‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌ئۆتۆمبیله‌كه دابه‌زیایه!!. لانی كه‌م به‌گوته‌ی میدیا عه‌ره‌بی و عیبرییه‌كان.
دووه‌م: له‌دوای سه‌ردانی ئه‌م دواییه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعودیه، سعودیه و میسر بڕیاریاندا پردێك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بكه‌ن كه دوورگه‌كانی سه‌نافیر و تیران به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات و به‌وشێوه‌یه‌ش ته‌نگه‌ی تیران له‌ده‌ریای سوردا ده‌خاته ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌ردوو وڵاته‌وه..بڕیاریشه ئه‌و پرده له‌ماوه‌ی 6 ساڵدا كۆتایی بێت.
له‌به‌رانبه‌ردا ئیسرائیل ڕاسته‌وخۆ هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاند: " دروستكردنی ئه‌و پرده هۆكاری ڕاسته‌وخۆی جه‌نگه" چونكه ئه‌وه وه‌ك خنكاندنی به‌نده‌ره‌كانی باشوری ئیسرائیل وایه. پێچه‌وانه‌یشه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی كامپ دێڤیددا.
په‌ندێك كه‌له‌و هه‌ڵوێست وبڕیاره‌ی ئیسرائیل‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه: زۆر به‌خێرایی كاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی میسر و سعودیه پیشاندا، ته‌نانه‌ت شه‌ش ساڵ پێش ئه‌وه‌ی پرده‌كه دروست بكرێت.
مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه، به‌بڕیارده‌ری كورد بڵێم: بڕیار ده‌بێت یه‌كلاییكه‌ره‌وه و خێرابێت، ده‌بێت ڕه‌گه‌زی كات كۆنترۆڵی بكات. نه‌ك چاوه‌ڕوان بیت تاكو ته‌وره‌كه به‌ر كه‌لله‌ی سه‌رت ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌وكات نه‌ده‌توانی بڕیاربده‌یت و نه‌ده‌توانی جێبه‌جێیشی بكه‌یت.
ئیسرائیل شه‌ش ساڵ پێش ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر دروست ببێت و مه‌رگ بگاته سه‌ری، یان واقیعێك دروست ببێت كه پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك بێت كه‌له‌گه‌ڵیدا واژۆكراوه، دێته ده‌نگ و هه‌ڵوێست وبڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. یان پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ كاتدا ده‌كات، به‌رله‌وه‌ی له پۆرتسودان كه‌سێك له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دابه‌زێت، له‌ئیسرائیله‌وه فڕۆكه‌كانی ده‌نێڕێته سه‌ری و ته‌سفیه‌ی ده‌كات!!.
به‌ڵام كورد له‌دوای 8 ساڵ له پێشێلكردنی ئه‌و به‌نده ده‌ستورییه‌ی كه پێی ده‌وترا ماده‌ی 140، هێشتا نه‌یتوانیوه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات. له‌دوای 3 ساڵ له‌بڕینی بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان،به‌لای مه‌رگی ساردی خۆیه‌وه دانیشتووه، چونكه سیاسه‌تمه‌داری كورد نه‌یتوانیوه بڕیار بدات. كه‌ده‌بوو له‌یه‌كه‌م كاتژمێری بڕینی بودجه‌دا بڕیار بدرایه، چونكه ئێستا تێپه‌ڕینی كات وایكردووه ده‌سته‌ڵات وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ته‌واوی شه‌كه‌تن و ناتوانن بڕیار بده‌ن.
ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری كات له‌سه‌ر بڕیاردان. ئه‌گه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی بڕینی بودجه‌دا كورد بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی بدایه، ده‌یتوانی تاكو ئێستا به‌رگری له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بكردایه، به‌ڵام له‌ئێستاوه بیه‌وێت له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه بڕیاربدات، به‌نیوه‌گیانی و ڕاوه‌ستانی ژیانی ئابوورییه‌وه چۆن ده‌توانێت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بباته سه‌ر؟.
دواجار: كورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بۆ ئاینده بژی، پێویسته له‌چركه‌ی گونجاو‌دا بڕیاری پێویست بدات وجێبه‌جێیشی بكات. له‌وه‌وه وانه‌یه‌ك له‌ئیسرائیله‌وه فێربێت، هه‌ر خودی بڕیاری ده‌وڵه‌تیی و جێبه‌جێكردنیش به‌و ڕیتم و ئاراسته‌یه‌دان كه‌كورد ده‌بێت پرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بكات. ده‌نا به‌م حاڵه‌وه كه‌له‌دوای 8 ساڵ له‌پێشێلكردنی مافه ده‌ستورییه‌كان و 3 ساڵ له‌بڕینی قووتی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه بڕیار له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیحیتلالی عێراقه‌وه بدات، ناتوانێت له‌سه‌ده‌ی 21دا بژی.
سەرچاوە: باس نیوز
15/4/2016